part 11

533 85 22
                                    

تایهیۆنگ تەنها بەبێ ئاگایی سەیری ئەرزەکەی دەکرد نەیدەتوانی بڕوا بەخۆی بێنێت کە ئەو کەسەی بە خوێناوی ناسراوە جۆنگکووک بێت، دڵی بەهەموو شێوەیەک ڕەتی دەکاتەوە کە جۆنگکووک بێت بەڵام مێشکی دژی ئەوە بوو"چـی دەکـەی لـێـرە؟؟"جۆنگکووک گوتی بەدەنگە قۆڵەکەی، بەڵام هیچی دەست نەکەوت لەوەتریان کاتێک تەنها وەستابوو هەستی دەکرد شتێک قوڕگی گرتوە ڕێگا نەدات هیچ بڵێت، جۆنگکووک هەستی بەوە کرد بۆیە لە تایهیۆنگ نزیک بوویەوە ویستی دەستی لەسەر نێوچاوانی دانێت بزانێ نەخۆشە یان نا چونکە بەتەواوی ڕەنگی زەرد هەڵگەڕابوو، بەڵام شۆک بوو کاتێک تایهیۆنگ بەخێرایی دەستی دورخستەوە و گوتی"مـ..مـن ئـەڕۆم ئـەخـەوم"بەخێرایی ئەوێ جێهێشت و جۆنگکووک تەنها بەتێنەگەیشتەوە سەیری دەکرد لەبەر خۆیەوە گوتی"ئـەو کـوڕە چـیـەتـی؟؟"
تایهیۆنگ بەخێرایی دەرگاکەی داخست و کلیلی دا، دەستی خستە ناو قژی و بەتوندی ڕایدەکێشا، ئەو ناتوانێ ئەو هەموو شتانە قبوڵ بکات وە ناشتوانێ درۆ لەگەڵ خۆی بکات دوای ئەوەی هەموو ڕاستیەکانی بۆ دەرکەوت، تایهیۆنگ بەخێرای چووە لای کۆمپیتەرەکەی و یەکەم شت بەدوایدا گەڕا(بـکـوژە نـادیـارەکـەی شـاری سـیـۆڵ) بوو، ڕاپۆڕتی زۆری لەسەر هەبوو بەڵام هیچ کامیان زانیاری تەواو نەبوون تەنها وێنەی قوربانیەکان بوو، تایهیۆنگ ئاواتی دەخواست هەرگیز سەیری نەکردبا بەهۆی ئەوەی زۆر بە ناشرینی و قێزەونی کوژرابوون، ئەو دیمەنانە وایی کرد کەوا تایهیۆنگ مێشکی لەسەرخۆی نەمێنێ، خاوەنی مۆسیقا نەرمەکان، خاوەنی دەنگە نەرم و قۆڵەکە، خاوەنی دڵی، ناکرێ دڵی بۆ بکوژێکی قێزەون لێبدات، ئاخەر مێشکی قبۆڵی ناکات ئەو کەسەی دڵی دەیەوێ ئاوا بێ بەزەی و دڕندە بێت، هەموو شتێک دەکات تا هەموو ئەو ڕاستیانە بەدرۆ بخاتەوە بەڵام هیچ شتێکی گونجاو نەبوو بۆ ئەوە...

__

لە کتێبخان لەسەر یەکێک لەمێزەکان بەتەنها دانیشتووە، تایهیۆنگ بەیانی زوو لە ماڵ هاتە دەرەوە سەرەڕای ئەوەی دوێنێ شەو نەخەوتوە هەر بەدوای زانیاری لەسەر بکوژەکە دەگەڕا وە نایەوێ نە جۆنگکووک نە جاکسۆن ببینێ، قەڵەمەکەی ناو دەستی بەتوندی دەکوشی لە کاتێکدا چاوەڕێی دانیاڵی دەکرد، زۆری پێنەچوو دانیاڵ بەدیارکەوت لەبەرامبەری دانیشت و بەچرپەوە گوتی"زۆر دواکـەوتـم وایـە؟؟"بەڵام تایهیۆنگ وەڵامی پرسیارەکەی نەدایەوە بەشلەژاوی و چرپەوە گوتی"دانـیـاڵ بـەڕاسـتـی پـێـویـسـتـم بـە یـارمـەرتـی تـۆیـە"ئەوەیتریان بێدەنگ بوو چاوەڕێی ڕوونکردنەوە زیاتر بوو، تایهیۆنگ گوتی"لـە ڕابـردوو سـەرخـۆش بـوو وە شـتـێـک ڕوویـداوە دەمـەوێ بـیـرم بـکـەوێـتـەوە"ماوەیەک بێدەنگ بوو دوبارە گوتی"وە بـەو پـێـیـەی تـۆ مـاوەی سـێ سـاڵـە لـێـرەی لـە مـن شـارەزاتـری"دانیاڵ بە تێنەگەیشتنەوە گوتی"ئـێـێ کـەواتـە مـن چـۆن یـارمـەرتـیـت بـدەم؟؟"تایهیۆنگ بەخێرای گوتی"دەمـەوێ بـچـمـە نـاو خـەوی مـوگـنـاتـیـزیـەوە"دانیاڵ پەنچەکانی لێک ئاڵاند و گوتی"ڕاسـتـە مـن مـاوەی سـێ سـاڵـە لـە زانـکـۆم و لـە بـواری دەرونـی دەخـوێـنـم بـەڵـام مـن هـەرگـیـز ئـەوەم تـاقـی نـەکـردۆتـەوە چـی ئـەگـەر شـتـێـکـی خـراپ ڕوویـدا؟؟ بـمـبـورە بـەڵـام مـن نـامـەوێ کـێـشـەیـەک دروسـت بـکـەم"تایهیۆنگ سەر بەمانای نەخێر جوڵاند و بەخێرای دەستی دانیاڵی گرت و بەچاوە پڕ فرمێسکەکانی گوتی"دانـیـاڵ تـکـایـە بـەڕاسـتـی پـێـویـسـتـم پـێـتـە ئـەوە بـۆ مـن زۆر گـریـنـگـە، هـەم بـەڵـێـن دەدەم هـیـچ شـتـێـک ڕوونـادات"دانیاڵ تەنها بێدەنگ بوو ئەو نایەوێ ئەو کارە بکات بەڵام بەڕاستی ناتوانێ ئەو حاڵەی تایهیۆنگ پشتگوێ بخات دستە لەرزیوەکانی و فرمێسکەکانی چاوی کە ناوەستن لە هاتنە خوارەوە، هەناسەیەکی قۆڵی هەڵمژی و گوتی"بـاشـە تـەواو ئـەو کـارە دەکـەم، ئـێـسـتـا بـوەسـتـە لـە گـریـان".....

شەوە خوێناویەکانی دیسەمبەر{taekook}✔.Where stories live. Discover now