part 4

708 94 194
                                    

لە ناو یەکتردا نوقوم بووبوون تا ئەو کاتەی جۆنگکووک بە هۆش خۆی هاتەوە بە توڕەی شوشەی کڵاوەکەی تایهیۆنگی دادایەوە تایهیۆنگ بە ترسەوە گوتی"یـاا بـۆچـی واتـکـرد زیـڕەت پـێ کـردم"لەو کاتەدا جۆنگکووک ماتنۆڕەکەی بەکار خست و گوتی"خـێـرا سـەرکـەوە تـا ڕام نـەگـۆڕیـوە"تایهیۆنگ بە ڕقەوە سەیری کرد و دەستی کرد بە لاسایی کردنەوە جۆنگکووک سەر مانتۆڕەکە کەوت و کەمەری جۆنگکووکی بە دەستە بچووکانی توند گڕتوو وە جۆنگکووک بە خێرایەکی زۆر دەستی کرد بە لێخوڕین تایهیۆنگ خێرایە شێتانەکەی ئەوی زۆر بەدڵ بوو کەوا چۆن بە خێرایەکی زۆرەوە بە بەینی سەیارەکاندا دەڕوات بەڵام ئەوەی زۆر خۆشەویست بوو لای تایهیۆنگ بۆنه دلبەرەکەی جۆنگکووک بوو کە تەواوی مێشکی داگیرکردبوو ، دەستەکانی لە کەمەری جۆنگکووک لادا و بەرزی کردەوە بۆ ئاسمان و دەستی کرد بە هاوارکردن بە هەموو هێزیەوە ئەو هەڵسوکەوتە وایی لە جۆنگکووک کرد سەری لە بێهیوایاندا بادات گوتی"واز لـەو شـێـتـیـەت بـێـنـە و جـوان خـۆت بـگـرە"تایهیۆنگ بە بەرزی پێکەنی دیسان خۆی گرتەوە بەڵام ئەمجارەیان هەردوو دەستی لەسەر کەمەری دانا بەرەو لای سکی و سەری خستە سەر شانی جۆنگکووک و چاوەکانی داخست و چێژی لەو ساتە دەبینی جۆنگکووک هەرچەندە هەستی بە باوشەکەی تایهیۆنگ کرد بەڵام گرینگی پێندا و بەردەوام بوو لە ڕۆیشتن...

___

لە جۆنگکووک دوورکەوتەوە و ڕایکردە سەر ئەو سیسەمەی لە دوکانی شتومەکەکان داندرابوو و بازیدایە سەری و بە زەردەخەنەوە گوتی"ڕات چـیـە لـەسـەر ئـەمـەیـان؟؟"بەڵام ئەوەیتریان دەستەکانی ناو گیرفانی نابوو تەنها بەبێ دەنگی سەیری دەکرد تایهیۆنگ لەو کاتە چاوی چووە سەر گڵۆپە درێژەکە بە چاوە گەورەکانی سەیری دەکرد لە کاتێکدا دیاربوو زۆری بەدڵ بوو گوتی"ئـەمـەم ئـەوێ"بە کارمەندەکەی گوت لەو کاتدا ئاوێنەیەکی گەورەی بینی کە تەواو جەستەت تێیدا دیاربوو قۆڵی جۆنگکووکی ڕاکێشا تا گەیشته لای ئاوێنەکە پاشان قۆڵی بەردا و دەستی کرد بە سەیر کردنی خۆی و بیرۆکەیەکی بۆ هات مۆبایلەکەی دەرکرد و دەستی کرد بە گرتنی چەند وێنەیەکی خۆی و رووی کردە جۆنگکووک و گوتی"وەرە بـا وێـنـەیـەک بـگـریـن"بەڵام ئەوەی تر ڕووی کردە لایەکی تر و گوتی"خـێـراکـە مـن تـۆزێـکـی تـر دەبـێ بـڕۆم"تایهیۆنگ گرینگی پێنەدا و مۆبایلەکەی لە شوێنێک وەستاند و دەستی کرد بە گرتنی چەند وێنەیەک بۆ خۆی و ئەو ساردوسڕەی تەنیشتی پاشان تایهیۆنگ بە کارمەندەکەی گوت کەوا ئاوێنەکەشی دەوێ و پازیدایە بەردەم جۆنگکووک و گوتی"تـەنـهـا سـیـسـەمـی ئـاژەڵـە مـاڵـیـەکـان مـاوە بـیـکـڕیـن"جۆنگکووک مۆبایلەکەی داخست و بە گاڵتەجاڕیەوە گوتی"وابـزانـم قـەفـەزی ئـاژەڵـە دەڕنـدەکـان"تایهیۆنگ چاوەکانی خولاندەوە بە پێکەنینێکی بێزاریەوە گوتی"مـەبـەســتم سـیـسـەم بـۆ خـۆم نـەبـوو بـۆ سـەگـە بـچـوکـەکـەم بـوو بـەیـانـی دەیـهـێـنـم"جۆنگکووک تەنها بەبێزاری سەیری کرد و ئەوەی تریان بە هەڕەشەوە گوتی"سـوێـنـد دەخـۆم ئـەمـجـارە گـاڵـتـەم پـێـبـکـەی بـەڕاسـتـی دەبـمـە دڕنـدە و ئـەو ڕوخـسـارە قـۆزەت بـە نـیـنـۆکـەکـانـم دامـاو دەکـەم"گوتی لە کاتێکدا دەستەکانی بەرز کردەوە نینۆکەکانی نیشانی جۆنگکووک دەدا و گوتی"گـەمـژە"جۆنگکووک بە کۆری ئەمەی گوت و ڕۆیشت بۆ شوێنی ئاژەڵە ماڵیەکان وە تایهیۆنگ هەرچەندە تێنەدەگیشت بەڵام زانی کەوا گاڵتەی پێکردەوە بۆیە ڕایکر تا گەیشتە بەردەمی و بە فەڕەنسی و بەو زەردەخەنە نامۆیەی سەر لێوەکانی گوتی"بـێـتـام"جۆنگکووک تەنها بە ساردی سەیری دەکرد و زانی کەوا جنێوی پێداوە بۆیە دووبارە گوتی"گـەمـژە"ئەویش گوتیەوە"بـێـتـااام" جۆنگکووک دەستی لەسەر نێوچەوانی دانا بەڕوا بەخۆی ناکات ئێستا وەک منداڵێک لەگەڵ کوڕێک شەڕ دەکات ناو دوکانێک کە پڕیەتی لە خەڵک، تایهیۆنگ زەردەخەنەیەکی سەرکەوتوانەی کرد نزیک بوویەوە لێی و بە چرپەوە گوتی"بـێـتـاام....بـێـتـام...بـێـتـامـمـم"چەند جارێک ئەوەی دووبارە کردوە چاوەڕێ بوو جۆنگکووک جوابی بداتەوە بەڵام وانەبوو بۆیە هەر بەدوایی ڕایدەکرد و دەیگوت"بـێـتـام"بۆیە جۆنگکووک قۆڵی گرت و بە توڕەیەکی کەمەوە گوتی"ئـێـسـتـا بـوەسـتـە"تایهیۆنگ چەند جارێک سەری بە مانای باشە جوڵاند چونکە دەنگی لە کاتی قسەکرد هیچ نەرم نەبوو ئەوەیتریش هەرکە هەستی بە ئاقڵبوونەکەی کرد قۆڵی بەردا و بەهێمنی دەستی کرد بە ڕۆیشتن بۆ ئەو شوێنەی بۆی دەچن...

شەوە خوێناویەکانی دیسەمبەر || τκ ✔Where stories live. Discover now