Part 16

474 89 51
                                    

تایهۆنگ و جاکسۆن لەگەڵ کاسپەڕ بڕیاریاندا بڕۆنە دەرەوە، خۆیان ئامادە کرد و لە ماڵەکە چوونە دەرەوە، بەڵام تایهیۆنگ وەستا کاتێک جۆنگکووکی بینی لە باخچەکە دانیشتووە دەفتەری گۆرانیەکەشی بەدەستیەوە بوو، تەنانەت نانی بەیانیشی لەگەڵ نەخواردن، تایهیۆنگ لێی نزیک بوویەوە لەگەڵ کاسپەڕ، بەڵام جاکسۆن کە ئەوەی بینی بزەیەکی کرد و ئاڕاستەی ڕۆیشتنەکەی گۆڕی و نەچووە لایان، تایهیۆنگ بەبزەوە دەچووە لای جۆنگکووک لە کاتێکدا بیری لەوە دەکردەوە کە لەسەر نانخواردن ڕوودا، بەڵێ ئەو بیری لە دانیاڵ و سوجین دەکردەوە ئەوە هەر بەئاشکرا دیارە کەوا دانیاڵ سوجینی بەدڵە لە کاتی نان خواردن هەمیشە بەبزەوە سەیری دەکرد و گرینگی پێدانە زۆرەکەشی لەلایەکی ترەوە، سوجین خۆشی هەستی بەوە کردبوو بەڵام زۆر گرینگی پێندا، لە هەمان کاتدا بیری لە چیڕۆکی خۆشەویستی خۆشی دەکردەوە کە پێش ئەوەی دەست پێبکا خەریکە کۆتایی دێت، بزەیەکی شکاوی کرد و هەموو هەوڵی خۆی دەدا ئەو ئازارە گەورەیەی دڵی بەسەری زاڵ نەبێ، لە تەنیشت جۆنگکووک دانیشت و بەبێ دەنگی، تا ئەو کاتەی سەیری جۆنگکووکی کرد و گوتی"دەتـوانـم پـرسـیـارێـک بـکـەم؟؟"جۆنگکووک وەستا لەوەی دەیکا و بەهێمنی سەیری کرد، بەڵام پێش ئەوەی تایهیۆنگ شتێک بڵێ بەشۆکەوە هەناسەیەکی دایەوە ئاماژەی بە شوێنی مەبەست کرد، جۆنگکووک برۆکانی گرژ کرد و سەیری هەمان ئاڕاستەی کرد، تایهیۆنگ بەخێرایی هەستاوە چووە لای ئەو کەروێشکە سپی و بچووک و نەرمە، بەزەردەخەنەوە خستیە باوەشی خۆیەوە پاشان سەیری جۆنگکووکی کرد و گوتی"سـەیـرکـە جـۆنـگـکـووک ئـەوە زۆر جـوانـە"ئەوەیتریان بەبزەوە سەری جوڵاند لە کاتێکدا چاوەکانی تەنها لەسەر ئەو کوڕە شیرینەیە، تایهیۆنگ زەردەخەنەیەکی گەورەی کرد و گوتی"جـۆنـگـکـووک تـکـایـە وێـنـەیـەکـم بـگـرە"بەڵام جۆنگکووک چاوەکانی لێی دوورخستەوە و پشتگوێی خست و خۆی بە دەفتەرەکەوە خەریک کرد"دەیـی جـۆنـگـکـووک تـکـایـە"بەڵام هیچی دەست نەکەوت لەوەیتریان، تایهیۆنگ خەریک بوو کەروێشکەکە بەردا، بەڵام لە کۆتا ساتدا جۆنگکووک مۆبایلەکەی بەرز کردەوە بەمەبەستی وێنەگرتن، تایهیۆنگ زەردەخەنەیەکی کرد و دووبارە کەروێشکەکەی خستەوە باوەشی، دوایی ئەوە جۆنگکووک وێنەکەی گرت تایهیۆنگ بەپەرۆشیەوە لێی نزیک بوویەوە تا سەیری وێنەکە بکات، بەڵام ڕوخساری گرژکرد کاتێک جۆنگکووک مۆبایلەکەی خستە گیرفانی"چـیـی کـوا پـێـمـی نـیـشـان بـدە جـۆنـگـکـووک"بەڵام جۆنگکووک گوێی پێنەدا کەلوپەلەکانی کۆکردەوە تا بچێتە ماڵەوە، تایهیۆنگیش هەر بەدوایەوە بوو تا ڕازی بکات وێنەکەی پێنیشان بدات، بەڵام وەک ئەوە وابوو قسە بۆ دیوارێک بکا، تایهیۆنگ وەستا لە بۆڵە بۆڵ کرد و داوا کردنی وێنەکە کاتێک سوجین و دانیاڵی بینی بەرەو شوێنێک دەڕۆیشتن"دەتـانـەوێ ئـەسـپـەکـان بـبـیـنـن؟؟"دانیاڵ گوتی بەزەردەخەنەوە، تایهیۆنگ بەپەرۆشیەوە سەری بەبەڵێ جوڵاند و لە دانیاڵ نزیک بوویەوە، جۆنگکووک هەناسەیەکی بێزاری دایەوە بێگومان ئەو نایەوێ تایهیۆنگ بەتەنها لەگەڵ دانیاڵ بێت بۆیە بەناچاری ئەویش دوایان کەوت...

شەوە خوێناویەکانی دیسەمبەر{taekook}✔.Where stories live. Discover now