سەرەتا ڤۆت بکە وەک ڕێزێک لەماندو بونم دوای ئەوە چێژ لە خوێندنەوەی ببینە 🌷☺️|——————————————|
-دو مانگو چەندین ڕۆژی نەفرەتی تێپەڕی کە ئازاری دەرونیم هەبوو هەموو کاتەکە وا هەستم دەکرد شتێکی قورس سینگم دەگرێو پاڵە پەستۆی دەخاتە سەر بەهەموو هێزی خۆیەوە
لەم مانگەدا زیاترلە پێنج جار هەمان پیاو هاتۆتە لامو دوبارەو دوبارە هەمان شتی بەمن ئەنجامدا تەنانەت زۆر زیاتر منی دەترساند کاتێک کە ناڕازی بوم ئەویش چەکی لەسەر ڕۆڵە خەوتوەکەم دادەنا ..
پێم وایە لەم مانگەدا نیوەی تەمەنی گەنجیم لەدەست دا بەهۆی زۆری خەم خواردنم-
دایبی بچکۆڵەکەمم دەگۆڕی
ئەویش زەردەخەنەی بۆ دەکردم ئێستا لە مانگی شەشی تەمەنیدایە
لەم مانگەوە بەرە بەرە شتی تازە فێر دەبێو یاریەکانی خۆشتر دەبن بەڵام من نەمدەتوانی هیچ تامێک لە هەبونی منداڵەکەم وەربگرم چونکە بە
قەلەقیەوە هەموو کاتەکە لەباوەشم دەکردو ماچیم دەکردهەستێکم هەبو هەستێکی پڕ لە ترس لە لەدەست دانی منداڵەکەم هەموو کاتێک کە لەباوەشم دەکرد وا هەستم دەکرد کۆتا باوەشی منە بۆ ڕۆڵەکەم
لەم قەلەقیە ژیان کردن زۆر ناخۆشە
هەرگیز بەم شێوەیە ژیاوی ؟!؛بخەوە ..بخەوە ڕۆڵەکەم کوڕە شێرەکەم گشتی بەچکەکان خەوتون
پشیلەکان خەوتون کەروێشکەکان خەوتون هەموان لە لای دایکیان خەوتون
بخەوە شیرینەکەم بخەوە کوڕە شێرەکەم ...فرمێسکەکانم تک تک دەکەوتنە سەر جلی بچکۆڵانەکەم کاتێک بە هێواشی گۆرانیم بۆ دەوتو لە ناو دەستەکانم دەمهەژاند ....
سەیریم کرد کە زۆر بەجوانی خەوت لوتم لە ملیدا نزیک کردەوەو بە قوڵی بۆنیم هەڵمژی ؛دەمرم گەر تۆم لێ بسەنن من بۆنی تایهیۆنگم لەتۆ دەکەم کە توانیومە بەبێ ئەو شەو ڕۆژم بەڕێ کردبێ تەنها لەبەر هەبونی تۆ بووە ..
ئەوم جێهێشت بڕیارمدا کەمێک ماڵەکە پاک بکەمەوە
کاتێک کەوا قاپەکانم دەشۆرد هەستم بە دو دەست کرد کەوا کەمەری گرتمدڵنیا بومەوە کە دوبارە ئەوە
دەستەکانم بە ڕەقی وەستاند کە هێشتا کەفی پێوە نوساو بوهەستم بە لێوی کرد لە نزیک گوێم کاتێک وتی ؛چاوەڕێی هاتنم بویت ؟..
مانگێک زیاترە کە نەهاتوم دڵنیام بیرت کردبوم ....چاوەکانم پڕ بون لە فرمێسک وەک هەموو کات پەڕۆیە ڕەشەکەی لەسەر چاوەکانم داناو بەستی وە دڵنیا بو لەبەر هەڕەشەکانی هەوڵ نادەم بۆ ئەوەی بیبینم ...
YOU ARE READING
THE BIG BAD BO$$🌪m.y.g
Horrorماریانا لە چاوە ڕەشەکانی یۆنگیدا دۆزەخی دەبینی کاتێک زامداری کرد وخوێن ڕوخساری گرتبویەوە .... /بردنی بیرۆکەکەی نیشانەی کەمی خۆتو بێئەقڵیو نەفامیتە بۆیە ئاگاداربە ⚠️🚫