سەرەتا ڤۆت بکە شیرینەکەم دوای ئەوە چێژی لێ ببینە ......
|___________________|
-پزیشکەکە بە ترسەوە سەری لار کردبویەوەو بە هێمنی وتی ؛سوپاس بۆ خودا گەورەم کە چاوەکانت زیانیان بەرنەکەوتوە تەنها برینێکەو کاتی دەوێ تاکو چاک دەبێتەوە ...
یۆنگی سەیری خۆی دەکرد کە چۆن چاوی پێچراوەو بەتەنها بە چاوێکەوە دەورو بەری دەبینێ
دەکرێ ئێستا تێبگا کە بینین بەتەنها لەیەک چاودا چەندە ماندو کەرو نائاسانە
وە ئەوەی دەخاتە بەر هەستەکانی کە تا چەند بەهێزو ترسێنەر بی بۆ دەوروبەر نەخۆشی یاخوت کار نەکردنی بەشێکی کەم لە جەستە دەتوانێ تۆ بۆ ئەوپەڕی بێهێزیو لاوازی ببا؛دەتوانی بڕۆیی ...
پزیشکەکە ڕێزی نیشانداو پاشان ژورەکەی جێهێشت ئەو دەیزانی کە سوپاس کردن کارێکی ئەستەمە لە شەخسیاتو نەریتی ئەم پیاوە
بۆیە ناتوانێ گلەیو گازاندە بکا تەنانەت لە ناخیەوەش وەک ئەوەی بوبێتە شتێکی ئاسایی لەگەڵی حاڵی بی.پاسەوانەکە بەهەمان شێوە ڕۆشتە دەرەوە هەرکە مۆڵەتی خواستو ڕێگای درا بێگومان
یۆنگی هەستی بە کەمێک ئازار دەکرد
ئاسان نەبو دورینەوەی برینەکەی بەبێ سڕکردن
بەڵام ئەو نەیەویست بێهێز دەربکەوێ پێداگری کرد کە پێویستی بەوە نییە
هەر ئەمەیە وا لە خەڵکەکە دەکا دەنگۆی بەهێزی ئەم پیاوە بڵاو بکەنەوە بەبێ سنور دان ..جلەکەی لەبەر کردەوە کاتێک بۆنی خوێن بەلوتیدا تێپەڕی فڕێیدایە سوچی ژورەکەو پانتۆڵەکەشی بەهەمان شێوە
تەنها بە جلی ژێرەوەی مابویەوە ..ڕوخساری پڕ بو لە گرژی بیری لەمڕۆ دەکردەوە
هەستی بەوە دەکرد کە بێهێز بووەو کەسێک بەرەو ڕوی وەستاوە
ئەو ڕقی لەوەیە کە وای لێدەکا خۆی بەم شێوە ببینێ کە نەتوانێ ژنێک دەستەمۆ بکا بێگومان وەک هەموو ئەوانی دیکە بۆی بکەوێچاوەکانی داخست بەهێمنی خزایە نێو جیهانە نوێکەی ...
-
بەیانی دواتر ماریانا بە هێواشی خواردنەکەی تێکەڵ دەکرد
پاشان کەوچکەکەی بڵند کردو کەمێکی لێ تام کردچاوەکانی داخست وە هەستی بەم تامە خۆشەی دەکرد کە بە جەستەیدا بڵاوەی دەکرد ئەم دەمێکە بیری خواردنەکانی دەستی خۆی کردبو تەواوی ئەو کاتە هەر خواردنە خێراکانی بەکار دەهێنا چونکە هەستی دەکرد کە ناتوانێ بەم دڵە خەماویو ژاوەی مێشکی گرنگی بە خواردنەکە بدا
؛تایهیۆنگ تۆ چەندە حەزت لەم خواردنە بو ...
وتی کاتێک سەیری بەردەمی دەکرد وەک ئەوەی ئێستا لێرە دانشتبێو لە خوانی نیوەڕۆیدا بەژداری کردبێ لەگەڵی
YOU ARE READING
THE BIG BAD BO$$🌪m.y.g
Horrorماریانا لە چاوە ڕەشەکانی یۆنگیدا دۆزەخی دەبینی کاتێک زامداری کرد وخوێن ڕوخساری گرتبویەوە .... /بردنی بیرۆکەکەی نیشانەی کەمی خۆتو بێئەقڵیو نەفامیتە بۆیە ئاگاداربە ⚠️🚫