ڤۆت بکە وەک ڕێزێک لە ماندو بونم ئەوکاتە دەست پێبکە بە خوێندنەوەی ..|________________|
بە شڵەژاوەیی بە ژورەکەدا دێمو دەچم
ئەوەندە هەست بە ترس دەکەم خەریکە ڕوحم دەربچێ
نینۆکەکانی دەستمم لێدەکردەوە لەزۆری دڵەڕاوکێدا
؛ئاهههـ خەریکە دەمرممم ...تەواو هەناسە بدە ماریانا ئارام بە ..هاوارێکی کەمم کرد هەرکە هەستم بە هەناسە تەنگی کرد
دەستم لەسەر دڵم دانا هەوڵم دەدا هەناسەکانم ڕێک بکەمخودایە هاوار بۆ کوێ بەرم جگە لەتۆ خۆ کەسی دیکەم نییە
یارمەتیم بدە توخودا خەریکە هەناسەم دەبڕێسەیری ئەو جلانەی بەرم دەکرد کە ئەو دو خزمەتکارە لەبەرمیان ڕێکخستبو
زۆرم هەوڵ دا بەرەنگاری بکەم بۆ ئەنجامنەدانی ئەو خۆ جوان کردنە
بەڵام هیچ سودی نەبوئەمرم تایهیۆنگ ئەمرم بۆ غەیری تۆ خۆم جوان کردووە دوای نزیکەی ساڵێک ئەمڕۆ جوانکاریم کردووە
تێدەگەی لەحاڵم وایە گەرنا حەدم نەبێ دوای کۆچت خۆم باقو بریق بکەم
ئاخر من دەسوتێم جارێک لەدەست ئەو رزگارت کردم خۆ ئێستا کەسم نییە
...لەپڕ دەرگاکە کرایەوە
بە گرژیەوە دەمڕوانییە ئەو کەسەی کە لەبەردەممدایە
ئەوەندە لێی ورد بومەوە کەچی نەمناسی تا گوێ بیستی دەنگی نەبومویلیام داوسن ؛سڵاو ماریانا ئۆهۆ چەندە گۆڕاویت جوانتر بویت سەیرکە قەدەر دوای چوار ساڵ دوبارە لەبەردەم یەکدا کۆیکردینەوە
چاوەکانم فراوان بون هەرکە درکم بەوە کرد ئەو پیاوە هەمان ئەو ویلیامەیە کە چوار ساڵ بەر لە ئێستا دەیەویست بمخوازێ وە بەزەبری لێدانو ئەشکەنجە دەیەویست ڕازیم بکا بەڵام تایهیۆنگ منی لەو ڕزگار کرد
بە ترسەوە هەنگاوم نایە دواوە باشە من لە مین یۆنگی نەدەترسام بۆچی لەمە دەترسم لەوانەیە هی ئەوە بێ کە براکەی یۆنگیم ئەوەندە خۆش ویستوە ئەوەندە بە میهرەبانی پێشچاوم بووە بۆیە کە براکانی دەبینم ناتوانم بترسم ..
دەستی گرتم کاتێک بەردەوام بۆ دواوە دەڕۆشتم
بە بەهێزیەوە بەرگریم کرد ؛وازم لێبێنە بەڵای خوا بەرمدە ...بەڕەقی ڕایکێشامو بە سینگی خۆی دادام ؛ماریانا ..خاتونە هۆتەکەم سەیرکە ئەمجارە بۆخۆت وا باشترە گوێڕایەڵ بیتو کچێکی گوێ بەفەرمان بیت چونکە تایهیۆنگێکی تر بونی نابێ بۆ ئەمجارە ...
بە چاوێکی پڕ لە فرمێسکەوە سەیریم کرد لەکاتێک ئەوەندە لەیەک نزیک بوین ؛ناوی نەهێنی تێدەگەی هەرگیز نەیهێنی ئەو زۆر لەوە پاکترە کە لەسەر زاری تۆدا بێ ..
YOU ARE READING
THE BIG BAD BO$$🌪m.y.g
Horrorماریانا لە چاوە ڕەشەکانی یۆنگیدا دۆزەخی دەبینی کاتێک زامداری کرد وخوێن ڕوخساری گرتبویەوە .... /بردنی بیرۆکەکەی نیشانەی کەمی خۆتو بێئەقڵیو نەفامیتە بۆیە ئاگاداربە ⚠️🚫