Chapter=6

309 75 30
                                    



سەرەتا ڤۆت بکە شیرینەکەم وەک ڕێزێک لەماندو بونم
پاشان دڵخۆش دەبم کە رەئی ئێوە وەرگرم لەم چیرۆکەمدا ✨

|______________________|


ماریان زۆر بە ساردئاسایی سەیری دەکردن هەرکە بتبینیایە دەتزانی ئەمە ئەو زەریا هێمنەیە کە لەدواوەی زریانێکی بەهێز دێتە ئاراوا
بەجۆرێک هەستت دەکرد کەوا سور بونەوەی پەنجەکانی دەستی بەهۆی پەستانەوە خەریکە دەتەقن ...

ئەمە بەشێکە لە خولیای  ئەو کاتێک کە ڕقێک و توڕەییەک لە ناوەوەی گڵدەداتەوە  پەنجەکانی باجەکەی دەدەن ...

لەپڕ بە ساردیەکی زۆرەوە هەڵسایەوە و دەستی بۆ دەرگاکە ڕاگرت
؛لەماڵەکەم بڕۆنە دەرەوە ...تۆنی دەنگی لە مردوییەک دەچو کە ڕوحەکەی وەقسە هاتبێو هێزو تاقەتی لێبڕابێ


ئەو خانمە ڕاستەوخۆ زەردەخەنەی ڕوخساری ون بو وە هەڵسایەوە
؛ئەمە بۆتۆ باش نابێ چۆن دەکرێ کەسێک لە بنەماڵەی مین بکەیتە دەرەوەی ماڵەکەت ئەم بێڕێزیە دادەپۆشم ئەگەر ئێستا وەڵامەکەتم پێ بڵێیو بە پێشنیارەکەی یۆنگی ڕازی بیت ...


بە هاوارێکی کەمو ترسێنەر بەڕەو ڕوی وەستا ؛ بڕۆ بەو یۆنگی ناوە بڵێ با ئاگای لەدەمی بێو جوان قسە بکا من براژنی ئەوم بێشەڕەفییە گەر بە چاوێکی تر سەیری من بکا با جوان تێبگا کە من تەنها ژنی تایهیۆنگم. نەوەک سوزانییەکانی ژێر دەستی ئەو ...


بە چاوێکی سور بونەوە سەیری دەکرد بەجۆرێک کە دەیەویست بە دەستەکانی توند قژی هەموو ڕابکێشێ بەڵام دەزانێ کە ئەمە لەدادگادا  دەکرێ وایان لێبکا کە سەر بکەون ...وەک ئەوەی پێم بڵێن من ژنێکی شەڕانیم یاخوت بکوژم
یاخوت ناتەواو ...



ئەو کچە بە هەموو هێزیەو قیژاندی
وە دەستە بە  تول داپۆشراوە سپیەکەی بڵند کردو  پەنجەی هەڕەشەی بۆ بەرز کردەوە ؛تۆ دەتەوێ بمری بەدەستی براکەم ؟ زۆر بە ئاسانی دەتوانم وات لێبکەم ببیتە ژنی یەکێک لە براکانم بەڵام تەنها وەک ڕێزێک کە لێمان گرتوی دەهێڵین هەڵبژاردنەکە بکەوێتە دەست خۆت تایهیۆنگ تازە مردوە تۆ ئێستاا دەبێ ملکەچی نەریتی خێزانەکەمان بیی ...

ماریانا بە هێزەوە دەستی کچەکەی گرتو وای لێکرد کەمێک زیاتر نزیکی بێتەوە بە گڕیەوە وتی ؛ بڕۆ دەرەوە لەماڵەکەم گەر ئەمجارە هەر یەکێک لە خانەوادە نەفرەەتیەکەتان بێنە ناو ماڵم بەسەلامەتی نابێ بچنە دەرەوە ...


ناڵەیەکی پڕ لە ئازاری کرد بەڵام زۆری نەخایان کاتێک دەستەکانی ماریانا بە توندی دور خرانەوە کاتێک بەهێزێکی زۆرەوە بەر زەویەکە کەوت بەڵام ڕاستەوخۆ سەیری چاوە ترسناکەکانی جیمینی دەکرد

THE BIG BAD BO$$🌪m.y.gWhere stories live. Discover now