Chapter=23

432 88 194
                                    


ڤۆت بکە وەک ڕێزێک لەماندو بونم دڵەکەم .......

|________________|

ماریانا نزیکی خواردنەکە بویەوە لەکاتێک چاوەکانی گۆمێکی تەواون لە فرمێسک ئەو دڵە پڕ لە خەمەی کە هەموو کاتەکە وای لێدەکا هەست بە مردن بکا تەنانەت نەیتوانی خۆی بگرێ تا ئەمڕۆ فرمێسک لەچاوی ئەو بچکۆڵەیەدا نەهێنێتە خوارەوە ...

لەوانەیە پێم بڵێیت کە ئەم وشەیە تۆزێک نامۆ بێ بۆ ژنێک بەڵام ئەو جگە لە ژنێکی بچوکی زوڵم لێکراو چیتر دەبێ ئاخر بۆ ئەو زۆرە لە تازە تەمەنی گەنجێتی مێردەکەی بمرێو منداڵەکەی لێبسەنرێ ...




چاوەکانی یۆنگی زۆر بەبێ گرنگیەوە لە موبایلەکەی دەڕوانی وە هەستی لە هەنگاوەکانی ماریانا ڕاگرتبو کە تا چەند لێوەی نزیک دەبێتەوە !

ماریانا بەهەمان شێوە خۆی لە سەیر کردنی بەدور دەگرت لەسەر کورسیەکەی دانشت پاشان دڵی دەستی کرد بەخێرا لێدان کاتێک لە  خواردنەکەی دەڕوانی کە زۆرینەی بریتییە لە گۆشتی سور کە ئەو هەرگیز نایخواو هەستیاری پێی هەیە ...

دەستی خستە سەر ئەو پارچە سەوزەیەی کە لە سوچێکی قاپەکەدا هەبو ...
ئەو تەنها ئەمەی خوارد کە بریتی بو لە بڕۆکڵی سورەوەکراو

نزیکەی چەندین چرکە تێپەری کاتێک یۆنگی لە ژێری چاویەوە سەیری  کرد
پاشان مۆبایلەکەی  داناو بە ساردییەوە پرسی ....

؛ بۆچی یاری بە خواردن دەکەی ئایە نازانی کە ئەمە خواردنە نەوەک یاری
!

ماریانا بە گرژیەوە چاوی لە چاویدا قوفڵ کرد ؛ ئەم خواردنە وەک هی ئاژەڵ وایە تۆ لەبیرت کرد کەوایە با بیرت بێنمەوە من مرۆڤم نەوەک ئاژەڵ دەتوانی بۆخۆتی هەڵگری ....

بۆ ساتێک یۆنگی لێی دەڕوانی ناخی بڵێسەی دەکرد لە توڕەییدا
لەپڕ مێزەکەی بڵند کردو بەڕویی ماریانادا هەڵی گەڕاندەوە تەواوی خواردنەکە لەسەر جلو پیستی ماریانا بڵاوەی پێکرا

....

پاشان بە گڕیەوە هاواری کرد ؛ هەرشتێک لەبەردەمت دانرا بەبێ ئەوەی قسەی تیا بکەی دەیخۆیت تا ئێستا کەس نەوێراوە ئەم بێڕێزییە بەرامبەر بە خواردنەکان بکا لە کۆشکەکەی من
ئەمە کۆتا جارت دەبێ گەرنا بەم جۆرە بە ڕوخسارتی دادەکەم ...

هەڵسایەوە ویستی بڕوا بەڵام ماریانا بە بوێریەوە وتی ؛ئەگەر یەک هەلم بۆ بڕەخسێ ئەوە ناوەستم لەوەی سەرت لەلاشەت جیا بکەمەوە ....

ئاوڕی بۆی دایەوە چاوێک سەیری دەکرد گەر هەرکەسێک لەبەردەمی بوایە ئێستا لە ترسا دەتوایەوە کەچی ماریانا گاڵتەشی پێ نەدەهات
پێی وایە ویڵیام زۆر ترسناک تر دەردەکەوێ ...

THE BIG BAD BO$$🌪m.y.gWhere stories live. Discover now