ڤۆت بکە وەک ڕێزێک لەماندو بونی من ئەزیزەکەم ...
|_______________________|-٠
چاکەتە چەرمەکەمم زیاتر لەخۆم ئاڵاندو بە دەنگێکی پڕ لە توڕەییەوە وتم
؛تۆ بەشەر نیت پێت دەڵێم کوڕەکەم لە ژورەوەیە بهێڵە بڕۆمە ژورەوە ...ئەم پیاوە کە پاسەوانی بەردەرگای کۆشکی خانەوادەکەیە
ئەمە کاتژمێرێکە هەوڵ دەدا ئەم ئافرەتە دوربخاتەوە بەڵام لەکۆتایدا ناچاری کرد کە هەواڵ بداتە ئەمانەی ژورەوە؛بەڕێز جۆنگکوک ئافرەتێک هاتوە دەڵی گوایە کوڕەکەی لەژورەوەیە چی بکەم ...ڕێگای بدەم
؟{؛ناتوانم قەراری لەسەر بدەم بوەستە دەچمە بینینی یۆنگی پێی ڕادەگەیەنم پەیوەندیەکە دامەخە ....}
پاسەوانەکە چاوەڕێی وەڵامە لەکاتێک سەیری ئەو ئافرەتە دەکا کە بە مۆنیەوە لێی دەڕوانێ ....
{؛مەهێڵە بێتە ژورەوە ...}
موبایلەکەی داخستەوە ؛ڕێگای نەدا کەوایە لێرە ون بە ...
ماریانا دوبارە دەرگا ئاسنییەکەی گرتو بە هەموو هێزیەوە دەیجوڵاند وای دەکرد کەوا دەنگێکی ناخۆشی لێکخشانی لێوەدەربچێ کە گوێیەکانی ئازار دەدایبەمە پاسەوانەکە زۆر توڕە بو قۆڵی گرتو بە هەموو هێزیەوە پاڵی نا وای کرد قاچەکانی ماریانا تێکبئاڵێ بەهۆی هەنگاوە خێراو ئاڵۆزەکانی پاشان لە چرکەیک کەمتردا ماریانا خۆی بینیەوە لەسەر زەویەکە
گوێی لە داخستنی دەرگای کابینە بچوکەکەی پیاوەکە بو
پاشان دەستەکانی بە هێواشی بەرز کردەوە لەسەر ئەرزەکە ئازاری هەبو چونکە زۆر بە خراپی قڵیشاو بوبوسەیری دەکردو بیری دەکردەوە کە چیبکا
ناخی ئاگری لێ هەڵدەستاو بڵێسەی دەکرد ئاخر ئەو جەرگیەتی تاکە پارچەی خۆشەویستیتی هیوای ژیانی ئەوە ..لەسەر کۆسپی ئەو دیوی ڕێگاکە دانشت بەرامبەر کۆشکەکەو لێی دەڕوانی
بیری دەکردەوە کە ڕۆڵەکەی چیدەکا چی دەخوا خۆ لە شیری خۆی زیاتر ناتوانێ شیرەکانی دیکە بخوا ئێستا زۆر دەگری بێگومان برسییەتی ...دەستە بە خوێنەکەی لەسەر چاوی داناو بەهێزەوە دەستی کردە گریان
دەیەوێ هیوایەک بەخۆی بدا بەڵام تا لەم دیوی دەرگا ئاسنە گەورەکە بێ هیچیان بەکەڵکی نایێن ...هەستی بە دڵۆپی زیاتر دەکرد جگە لە فرمێسکەکانی
ئێستا بۆی دەرکەوت سەیری بڵند کردو یەکەم دڵۆپە باران خۆی نەخشاند لەسەر ڕومەتی ئاڵی
YOU ARE READING
THE BIG BAD BO$$🌪m.y.g
Horrorماریانا لە چاوە ڕەشەکانی یۆنگیدا دۆزەخی دەبینی کاتێک زامداری کرد وخوێن ڕوخساری گرتبویەوە .... /بردنی بیرۆکەکەی نیشانەی کەمی خۆتو بێئەقڵیو نەفامیتە بۆیە ئاگاداربە ⚠️🚫