Chapter=11

351 76 20
                                    

ڤۆت بکە وەک ڕێزێک لەماندو بونم شیرینەکەم ....
|______________________|


لەیل هاتە نزیکمەوە لەکاتێک حەبێک و گڵاسێک لە ئاوی خستە دەستمەوە
حەبەکەمم خواردو ئاوەکەم لەدوایدا خواردەوە
چاوەکانم داخستو پاڵ کەوتم هەر لە جێگاکەی خۆم کە دەکاتە قەنەفەی هۆڵەکەم ...

چاوەڕوان بوم کاریگەری حەبەکە بەناو دەمارەکانمدا بڵاو بێتەوەو تۆزێک لەم ژانە سەرە نەجاتم بدا هەست بە چاوەکانم ناکەم ئەوەندە قورسن و ئێستا کە دامخستون وا هەست دەکەم دو ئاسنی قورسیان لەسەردایە ئەوەندە گرانن

لەیل ؛خەم مەخۆ ئازیزەکەم هەموو شتێک باش دەبێ ...
ئەوان ئازاری کوڕەکەت نادەن چونکە لەخوێنی خۆیانە بێخەمبە باش ئاگاداری دەبن تا ئەو کاتەی کەوا وەری دەگریتەوە بە یاسا ...

ئەم دایکە تێناگا هەست دەکا لەخۆی زیاتر کەس نازانێ کەوا منداڵەکەی بەڕێوە بباو نازو نیازی هەڵبگرێ
ئەو تێدەگا بەتەنها گریانێکی منداڵەکەی کەوا چی دەوێ ئەی ئەگەر حەزی بە شیری قوتو نەبێ ئەی چ ئافرەتێک دایبیەکەی دەگۆڕێ تۆ بڵێی زوزو بیکا ئازار بە پێستی نەگا ..

فرمێسکێک لە چاوە داخراوەکانی کەوتە خوارەوە
؛ئەمشەو چۆن بخەوم لەیل بەبێ ئەو ...

لەیل دەستمی گرتو بەتوندی مەساجی بۆ دەکرد
؛من ئەمشەو لات دەبم هم؟!..ناڕەزایم ناوێ ..

ویستم بڵێم ئەی ناکرێ بڕواتەوەو لەسەر جێگاکەی بخەوێ
من شەرمەزاری ئەوم ؛لەیل شەرمەزارم تۆشم دڵتەنگ کردوەو جێگاشت لێ شێواوە ..

بزەیەکی کردو شەقێکی لە شانی دام ؛گەمژە مەبە من لەتۆ زیاتر کێم هەیە ...

باوەڕ ناکەن چەندە لەیلم خۆش دەوێ لەو ساوەی تایهیۆنگ جێی هێشتوم هەموو کاتەکە لەلام بو تەنانەت یارمەتی دام لە بەخێو کردنی منداڵەکەموو
کاری ماڵەوەو زۆر زیاتر دڵم پڕ هیوا دەبێ کاتێک لە بێهیوایی دەستم دەگرێ ..


؛منیش لەتۆ زیاتر کەسی دیکەم نییە سوپاس بۆ هەموو شتێک شیرینەکەی خۆم ..
بزەیەکی کمم بۆی کرد گەشایەوە کاتێک ئەوەی بینی ؛ دە ئەوها پێبکەنە ئێستا جەوەکە گۆڕا کەمێک پێش ئێستا خەریک بو جەڵتە لێم با ئەوەندە خەمم لە دڵمەوە گرێدا ...

هەڵسامەوە سەیریم کرد ؛با بەیەکەوە شتێک بخۆین لە بەیانیەوە یەک شت نەچۆتە گەدەمەوە خەریکە دەمرم ...

———


بەیانی کاتێک ماریانا خەریکی شۆردنی جلە پیسەکانی بچکۆڵەکەی بو بیری کەوتەوە کە هیچ جلێکی لا نییە ڕق لەدڵیدا سەری هەڵدا کاتێک بیری کردەوە ئێستا جلەکەیو خواردنەکەی بەپارەی ئەو شەیتانانە کڕاوە


THE BIG BAD BO$$🌪m.y.gWhere stories live. Discover now