Chapter.22

425 73 56
                                    



(وەک بەبیر هێنانەوەیەک ڤێنسێنزۆ دوژمەنەکەی رۆسە( واتە دوژمنی خێزانی کاروسۆکانە))


ڤینسێنزۆPOVی

"مەبەستت چییە لەوەی شکستت هێنا هەی گەمژە؟!" هاوارم کرد.

دان بەوەدا دەنێم، لەم دواییانەدا فشارێکی زۆرم لەسەر بوو. ئەم منداڵە نەفرەتیانە (رۆس و براکانی)کە هەوڵی یاری مافیایان دەدا بەڕاستی لە مێژە دەمارەکانمیان گرژ کردووە، هێشتا نەمتوانیوە ڕزگارمبێت لێیان.

بەهەر شێوەیەکبێت دەبوو ئەوجارەیان بەم پلانەم بمرن. بەڵام نەمردن.

بەڵام ئەوە پێکەنیناوی بوو کە تەنانەت نەیاندەزانی کە سیخوڕێکیان هەیە لەناو مافیای خۆیاندا و دەمزانی کە زۆر هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی بزانن کێیە. بەڵام بێگومان هەرگیز نەیاندەتوانی بزانن کە کێیە، من لەوە دڵنیام.

بەهەر حاڵ، ئێمە پلانمان دانابوو دەست بەسەر بەشێک لە خاکەکەیاندا بگرین، یان، لانیکەم، هەندێک پیاویان بکوژین بۆ ئەوەی ئاگاداریان بکەینەوە و بیانترسێنین بەڵام ئەو پیاوە گەمژانەی من نەیانتوانی تەنانەت یەک دانەش لە پیاورکانیان بکوژن.

وەک ئەوەی هەمیشە بزانن کە پلانەکانمان چییە، منیش نەمتوانی خۆم بگرم و زۆر توڕە بوم. هەموو شتێک کە پلانم بۆ دانابایە هەمیشە دەیانزانی نازانم چۆن؟!.

"من ب-ـببورە، گ-گەورەم" کابرا وتی و کەوتە سەر زەویەکە. "من هەوڵمان دا بیانکوژم گەورەم بەڵام ئەوان پیاوی زۆری تریان هەبوو-و خەریک بوو منیش بکوژن، هەروەها-"

"پێت وایە گرنگی پێدەدەم کە خەریک بوو بتکوژن؟"

"ن— نەخێر، من م-مەبەستم....."

یەخەی کراسەکەیم گرت و لە زەویەکە هەڵمگرت، بە تووڕەییەوە چاوەڕێی وەڵامەکەی بووم.

"مەبەستت چییە؟ تەنانەت ناتوانیت ڕستەیەکی نەفرەتیش تەواو بکەیت. تۆش وەک ئەوان بێ کەڵکیت"من وتم

وا دیار بوو پێشتر بەهۆی کارەکەوە بریندار بووبێت، بەڵام من لام گرنگ نەبوو، ڕاستگۆیانە. زۆر شێت بووم تەنها بە سادەیی دەمانچەکەم دەرهێنا و لە یەک چرکەدا کوشتم.

«دوین»کە پیاوی دەستی ڕاستم بوو، بە دەنگەکە هاتە ژورەوە.

"لێرە بیبەدەرەوە".من وتم

بە نەرمی وەڵامی 'باشە کاکە'ی دایەوە و ڕۆیشت. دوین تاکە کەس بوو کە لە کارەکەیدا باش بوو، بە پێچەوانەی زۆرێک لەم گەمژانە.

بووم بە شازادەی مافیایەکWhere stories live. Discover now