بەهێز

177 47 450
                                    

              

                ﴿خۆشیەکان بون بە خۆزگە
                 وخۆزگەکانیش نایەنە دی ﴾

خەیاڵ بکە خۆشەویستم 🫂🫀

baran:

"باران "دانیار بانگی ئەکردم وئەی جوڵاندمەوە لەخەوەکەم بەخەبەرهاتم وسەیریم ئەکرد
"هەستە  باران لەگەڵم وەرە بەدبەختەکەم "دەستەکانی بەریام و ئەڕۆشت بەرەو ڕوناکیەکی زۆر سپی

"نا دانیار بگەڕێوە من ناتوانم بێم "هەرچی هەوڵم ئەدا قاچەکانم لەجوڵە کەوتبون و کاریان نەئەکرد  دانیار زۆر دورکەوتبویەوە لەمن  ومنیش ئەگریام چونکە نەمەتوانی هەستمەوەو ولەگەڵی بڕۆم ئەو بەچرپەوە  قسەی ئەکرد







ڕاچڵەکیم وسەیری کاتژمێرم کرد سەعات6و43دەقەیە ئەو خەوە چی بو خوایە گیان  ڕەحمم پێبکە میش بەندەی تۆم




دوای ئەوەی خۆم گۆڕی وقژم ڕێکخست و کردم بەپەلکە چومەدەرەوەو نانی بەیانیم خوارد لەگەڵدایکم و دواتر بەهێز هات بەشوێنم ومنیش لەگەڵی ڕۆشتم سەیارەکی ڕەشی بەرزی پێبوو وابزانم GMCبوو  کچێکی دیکشمان لەگەڵ بوو


"بەیانی باش "وتی و بزەیەکی بۆکردم  بەو دەنگە قوڵ و گڕەیەوە چاوەکانی لەچاوم قوڵ دابوو لەو خولەکەدا منیش سەیرم کردو جوابیم دایەوە ودواتر بوێری سەیرکردنیم نەبوو
"بەیانی تۆش باشتر "


"سڵاو براژن زۆر بەپەرۆشبووم بتببینم  من  مەیلیم "مەیلی دەنگی زۆر ناسک و خانمانەبوو دەنگی ناسک بوو قەمیسێکی شەرابی و پانتۆڵێکی سپی لەپێدابوو
قژەکانی زەرد بوون و عەینەکێکی لەسەسەری دانابوو



"سڵاو ئازیزم منیش بارانم خۆشحاڵبوم"وتم وبێدەنگ لەدواوە بۆخۆم دانیشتبوم و ئەو کوڕە ناوی چیبوو خودایەگیان لەبیرم کرد باوەڕ نا نا بیرم هاتەوە بەهێز لەگەڵ خوشکەکەی بەبەردەوامی قسەیان ئەکرد منیش لەناو خەیاڵەکانی خۆم نووقوم بوبوم

بیرم لەدانیار ئەکردەوەتۆبڵێی ئەو خەونە مانای چیبێت تۆبڵێی چیبێت خوایە باشتێکی خراپی بەسەر نەیەت خودا گیان



"براژن  براژن ئەلووو چاوجوان لەکوێی "ڕاچڵەکیم کاتێک کەسێک دەستەکانی لەسەر شانم دانا زۆر تێک چووم و ترسام  مەیلی بوو



"خەیاڵت لەکوێیە گەیشتینە نەخۆشخانە دەی وەرە کاکەم چاوەڕێتەوە زۆر دەمێکە بانگت ئەکەم ببورە کەتۆم ترساند "مەیلی وتی و دەستی ڕاکێشام و قۆڵی لەناو قۆڵم نا ولەسەیارەکە منی  هێنایە خوارەوە
"کێشه نیە ببورە ئاگام لێنەبوو "وتم و سەیری نەخۆشخانەکەم کرد ئێره چەند گۆڕاوە پێش دوساڵ ئەم نەخۆشخانەیە ڕەنگی پێوە نەمابوو







وەلی ئێستە زۆر سپییە نۆژەنیان کردوەتەوە حەتمەن بەهێز لەپێشەوە ئەڕۆشت و من و مەیلیش لەدوایەوە بوین زوزو لایەکی ئەکردەوەو پێکەنینێکی بۆ ئەکردم  خۆزگە دانیار ئەبوو لەجێی تۆ خۆزگە ئەو بزانە هی ئەو بان




بَەِْد٘بٓەًخَِتّ‌ ﴿تــەواوبــووە﴾Where stories live. Discover now