ئاژەڵ

170 46 283
                                    

من گیرم خواردووە لەمێشکمدا
گیرم خواردووە لەڕابردومدا
گیرم خواردوەلەخۆم و هەموو ئەوشتانەی ماندووم ئەکات

naznyaz



خەیاڵ بکە خۆشەویستم خەیاڵ بکە تا بەهێز ڕەنگێک ژیانی نەشێواندوی 🫂👀🫀

Baraan

باران

دەرونی شێوابوو

ژیانی شێوابوو

ڕوخساری شێوابوو

دڵی شێوابوو

مێشکی شێوابوو

جەستەی شێوابوو

خەیاڵەکانی شێوابوو

مرۆڤێکی بێچارەو شێواو مابویەوە

باران هیچی لێنەمابوویەوە لەئەسرینێک زیاتر

دادە خەندان بەچرپەی هاتە ژورەوەو هەرکە بارانی بینی دەستی کرد بە گریان و دوعاکردن لەبەهێز

"خودا گیان چی قیامەتێک لێرە هەستاوە چیییی ئەبینم ئەمە ئیشی مرۆڤە ئێمە حەیوانیش نایکات بەخودا نایکات " ئەگریاو بارانیش هەرجاری و بەئاوازێک ئەی خوێندو فرمێسکەکانی ئەهاتنە خوارەوە

"بمرممم بۆتۆ ڕۆڵە بمرممم بۆتۆ چۆن بێچارەی کردوی خودا بێچارەی بکات " وتی و بەڕاکردن ڕۆیشتەوە ماڵی خۆیان و لەفاف و حەب و دیتۆڵی هێنابوو

هەزوو پەرداخێک ئاوی بەباران داو حەبێکی ئازار شکێنی پێدا و شوشەکانی سەری دەرهێناو تیماری کرد باڵی بەست

لەگەڵ کردنی هەموو ئەمانەیا دوعای لەبەهێز ئەکرد دوعای ئەکردو لەخوا ئەپاڕایەوە

مەڵهەمی لەبرینی ڕوخسارو چاوە ئاوساوەکانی باران ئەدا حەبی ئازاری ورد ئەکردو ئەیکردە برینیەکانیەوە

قژی بۆ کۆکردەوەو جلێکی لەبەر کرد

شوشەکانی زەوییەکەی هەڵکرتەوەو فڕێی دان خوێنەکەی سڕیەوەوو و چێشتخانەکەشی ڕێک خست

باران ئیدی بێدەنگ بوبو فرمێسکیشی نەئەڕشت لەئاوێنە شکاوەکەوە سەیری خۆی ئەکرد بێدەنگ وبێهەست وەستابوو لەخۆی ئەڕوانی لە سەدان پارچەی جیاوازەوە

"بۆچی دۆزەخێک ڕۆیشت "لێی پرسیم

سەرم بادا نازانم لەکوێیە

بَەِْد٘بٓەًخَِتّ‌ ﴿تــەواوبــووە﴾Where stories live. Discover now