بێڕەوشت

172 55 63
                                    

هانای دڵم بۆکوێ بەرم کەدڵی من بێلانەیە
بێشانسیم چارەنوسە یاسای ئەم شارەیە
تۆناتوانی لەخۆتەوە ماڵی دڵم خاپور بکەی
بێباکانەوبێڕەحمانە بڕیار لەسەر من بدەی

هاناو پەنابۆکوێ بەرم
سینەم باخچەی دڵداریتە
کەویاری من دولبەری من
هەموو ژینم دییاریتە

بەختم نییە چارەم نییە هەرچی هەمبوو هەرچی ئەمویست لەدەستم چوو
بەختم نییە چارەم نییە خۆم و دڵم بۆ هەمیشە ئەبێ بگرین

تۆناتوانی ئەشق بکوژی
ئاگار لە سینەم بەر بدەی
تۆناتوانی دڵدەربێنی
خۆشەویستم لێبستێنی
ودڵم دەربێنی ئاخ دڵم دەربێنی
بەختم نییە چارەم نییە

گەرچی ئێستاکە قەدەر
لەمن و تۆ بێبەریییە
زۆر دڵنیام زۆر دڵنیام
ژیان بەبێ تۆ خۆکوژییە

خەیاڵ بکە خۆشەویستم 🫂🫀














baran

مەلاکەش بانگی من وبەهێزی کرد "کچەکەم تۆ ڕازیت بەبێ هیچ زۆر لێکردنێک شوو بە بەهێزی کوڕمان بکەی " دڵم ئەی ویست بڵێ نائـ نامەوێ نا مەلا نامەوێ ئەمانە هەموو زوڵمیان لەم کچەکردووەو ژیانێک قەرزارین ئەمویست بڵێم نائـ خواهەقی منتان لێوە بگرێ واز لەژیانم ببێنن منیش مرۆڤم و ئەمەوێ بژیم







بەڵام سەیری باوکمم کردو هەڕشکانیشم لەچاوی ئەخوێندەوە لێدانەکان ئەهاتە بەرچاوم ئەو شەوانەئەهاتەوە خەیاڵم کە قژی ئەگرتموو بەناوژورەکەیا ئەی سوڕاندمەوە یان سەرکێشام بەدیوارەکانیا یاخود وەکو بوکەڵەیەک هەڵگرتن و کێشان بەزەویەکەیدا خودایە ئەمانە بۆهەرکەسێک باس بکەم گاڵتەم پێئەکات ووائەزانێ درۆ ئەکەم و ئەم شتانە خۆم دروستی ئەکەم




سەیری دایکمم ئەکردو ترسەکەیم ئەبینی چاوم داخست وپێم لەدڵم نا"بەڵێ " وتم بەزمی "دڵنیای "مەلا دوپاتی کردەوە "بەڵێ "وتمەوەو ئیتر قاچەکانم توانای هەڵگرتنمیان نەمابوو خەریک بوو ئەکەوتم ئەمویست بگریم زۆر زۆر زۆر بگریم چیەبوو منیش بەخۆشەویسی دڵم بکەشتمایە چیەبوو لەجێی بەهێز دانیار بوایە





"بەهێز کوڕم بەبێ هیچ زۆر لێکردنێک ڕازی باران وەک هاوسەری خۆت قبوڵ بکەی "بەڵێ "بەبەرزی وتی "دڵنیای کوڕم " بەهێز وتی ودوبارە بەبەرزی "بەڵێ ""پیرۆزە خێری تێدابێ انشاللە فاتیحە "مەلا وتی و هەموان سورەتی فاتیحەمان خوێند،



خاڵم و کاکە ژێنوار شایەد بون لەگەڵ دوو کوڕی دیکەش بەهێز دەستی باوکمی ماچ کرد و باوکیشم لەئامێزی گرت منیش چەمامەوەو دەستیم ماچ کردو لەباوەشی کردم و بەگوێمیدا چرپاند "ئەو ڕوخسارە سەگە بگۆڕە باخۆم بەشەق بۆو نەگۆڕم وام لێمەکە لەناو ئەم خەڵکا لێوبەم "وتی

ڕۆشتەدواوەو بزەی کرد"یەخوا تەمەن درێژبن ، پیروخەڕۆ بن پێکەوە " کاکەژێنوارم بینی دەستی بەهێزم بەرداو تون لەباوەشم گرت وچیتر فرمێسکەکانم خۆیان نەگرت و ڕژانەسەر جلەڕەساسیەکانی



بَەِْد٘بٓەًخَِتّ‌ ﴿تــەواوبــووە﴾Where stories live. Discover now