تۆران

185 48 158
                                    

ئەم ژیانە نەک درۆ بەڵکو جێهێشتنی ئومێدێکە لەوێنای مردنا من ئەمرم وناگەم بەتۆ
لەم مەملەکەتی هەڵپەڕین و سەرگۆڕو لێدان و مردنەدا من و تۆ جێگەمان نابێتەوە
ئەبێ سەری خۆمان بەشیعرو ئیمان هەڵبگرین و جێگەمان نابێتەوە
ئیدی دەبێ هێدی هێدی تەشتێ لەخۆمان بخۆینەوە


qote by awiiin1

خەیاڵ بکەخۆشەویستم خەیاڵ بکە تاقانەکەم🫂👀🫀

بەبێ ئەو گۆرانییەی سەرەوە مەی خوێنەوە چونکە چێژی لێنابینی





Baran

هەر ئەو شەوە جانتایەک شتم کۆ کردەوەو تۆزێک پارەیەی هەممم بوو لەگەڵ خۆم برد و لەماڵی دادە خەندان نوستم و بەیانی بەیەکەم پاس بەرەو ماڵی باوکم گەڕامەوە دادەخەندان تۆزێکی دیکە پارەی پێدام

ژنێکی زۆر باشە زۆر دڵنەرمە دوو کوڕی هەیە کەهەردوکیان لەخاریجن و ئەم شوقەیەیانبۆداکیان کڕیوە لەدوای مردنی باوکیان

ویستم دوجار پەیوەندی بەدایکمەوە بکەم بەس ڕووم نەبوو هیچ بڵێم بڵێم چیی بڵێم مێردەکەم تێری کوتاوم و ماڵی جێهێشتوە بڵێم وەکو کەر کوتاومی و دایکم تێر خەفەت بکەم

کوڕەکانی دادە خەندان هەردوکیان هاوسەرگیریانکردوەو نەوەشی هەیە چەند جوانن ماڵەکەی پڕە لەوێنەی کوڕەکانی و خێزانەکانیان
"ئیسراحەتی خۆو وەرگرە کچەکەم "وتی و گڵۆپی ژورەکەی کوژاندەوە دوای ئەوەی کەمێک مەڵهەمی لەپشتم دا چونکە شین شین بوەتەوە

ئەو شەوە تێپەڕی و بەیانی عەزیەکی مل قەپاتم لەبەر کرد و لەچکێکیشم کردە ملم وپێکەوەبەرەومەوقیفی پاسەکان بەڕێ کەوتین

چونکە من هیچ لێرە شارەزانەبومم دادە خەندان زۆر یارمەتی دام وماڵئاوایمان کرد وچومە پاسەوە و لە کورسیەکی یەک نەفەری دانیشتم و ژنێکییش بەمناڵێکی چاوشینی کچەوە لە تەنیشتم دانیشتبوو

مناڵەکە سەیری ئەکردم و بزەی بۆئەکردم منیش یاریم بۆ ئەکرد چونکە ڕێگەکە دورە دایکی کەمێک خەوتو بەمنی دا زۆر نەرم و قشت و جوان بوو بیرم چوو جوچکەکانم لای دادە خەندان دانا

ئەو مناڵە زۆر جوان پێئەکەنی و هەر دوو دانی هەبوو گوپی خڕ خڕ سپی ماشاللە زۆر جوانبوو باشبوو ئەو مناڵە نەیئەهێست زۆر بیربکەمەوەو تەواو کاتەکەمم پێیەوەکوشت

لەمەوقیفی پاسەکان دابەزیم و ماڵئاوایم لەو مناڵەو دایکی کرد چەند قشتە بۆم ئەگری

هەناسەیەکی قوڵم هەمژی و بەرەو ماڵەوە بەڕێ کەوتم بەخۆم و جانتاکەمەوە

بَەِْد٘بٓەًخَِتّ‌ ﴿تــەواوبــووە﴾Where stories live. Discover now