باڤیکا

175 52 204
                                    

ئاهـ ڕۆحە کەسیرەکەی من
هەمیشە حەزم کردووە
هیچ شتێکم نەبێت لەژیان
وەلی خودی ژیانم هەبێت

qote bye
awiiin1

خەیاڵ بکە خۆشەویستەکەم 🫂🫀👀
بەبێ گۆرانییەکە ڕۆحێکی نابێ بۆیە تکایە پێی بکە

Bahez

باران حاڵی ئەوەندە تێک چوبوو باڤیکای بردبووە ژورەنوستنەکەوەو دەرگاشی کلیل دابوو دەنگیشی نەبوو هەر لای لایەی بۆ باڤی ئەکرد

من هەر سڕ بووبوم و لەوەزعەکەم ئەڕوانی

بەڕێز دەستی بەچاوەکانیییەوە گرتبووو لەسەر قەنەفەکەدانیشتبوو

دایکی باران و دایکم لەدەرگاکەیان ئەدا و ئەگریان و لەخۆیان ئەدا

باوکی باران فرمێسکەکانی چاوەکانییان گرتبوو

خوشکە بچوکەکەم باڵی گرتبووو لەسەر زەوی کەوتبووو هەر ئەگریا

باوکم ئەسڵەن بەدونیاوەنەبووو هەر ئەگریا

خەڵکی نهۆمەکانی تر ئەهاتن و هیچ تێنەئەگەشتن لێیان ناگر بەم شەوە منیش سڕ بووم مناڵێک دوو ڕۆژ پێش ئێستا لەم نهۆمەدەنگی پێکەنینی هاتوە

لەم ماڵە یاری کردووە ئێستە یانی چی بەس سەریان ناردوەتەوە بۆ ماڵەوە بەشێواوی

داخی دالیا سەخت بوو وەلی بەقەد باڤیکا نا

پشتی شکاندوم

ئەمشەوەم بەقەد 10000ساڵ درێژ بووو

لەڕۆژی لەدایک بونێیەوە تائەو دەقەیەی بە دالیام دا لەبەر چاومم بووو

دڵم ئیتر خاو ئەبویەوە هەستە کرد ئەتەقمەوە هەستمەکرد پارچە پارچە ئەبم


بەیانی هەرچۆنێک بێت بەکلیلی ئیزافە دەرگای ژوری بارانیان کردەوە

کێ دڵی بەرگەی ئەو دیمەنە ئەگرێ

لەسەر جلی کوڕە مردووەکەی

لەناو یاریی کوڕە سەر بڕاوەکەی

بەدیار سەرێکەوە دانیشتوەو لای لایە ئەکات

مردن چییە ئاخر

مردن لەزۆر حاڵی ئاوا باشترە

کەس بوێری ئەوەی نەبوو لێیان نزیک بێتەوە

بَەِْد٘بٓەًخَِتّ‌ ﴿تــەواوبــووە﴾Where stories live. Discover now