قیامەت

215 48 321
                                    

لەڕەش ڕەشتر ئەم ڕۆژانەن ئێمەی تێکەوتوین ئەزیزەم

خەیاڵ بکە خۆشەویستم 🫂🫀

baran

خوایەگیان چۆنگیر بووم لەنێوانئەم هەموە ناتەواوەیا
دوای ئەوەی چومەوەسەرەوە بەڕێز باڵی گرتم نۆرەی مەحکەمەی ئەمە ئیتر "هیچ نەبوە هیچ "وتم و جێم هێشت ئەویش تێر جوێنی کردم 🙂🤣




لەگەڵ دایکم جێگەمان چاک ئەکرد هەرخۆی سێ ژوری زیادەمان هەبوو یەکێک بۆدایکو باوکی و یەکێکی دیکە بۆ براکەی و ژنەکەی و ئەوی تریش بۆخوشکەکەی و مێردەکەی بیرم چوو کاک ڕایتان پێبناسێنم مێردی ڕەغد خانی دشم پێکەننینم بە وشەی دش دێ ها



🤣😂🙂بەدبەخت بەچی پێئەکەنی ئاخر هەر لەخۆوە بزەیەکم کرد "براژن گیرای بیر لە کاکەم ئەکەیتەوە "مەیلی وتی و بزەی شەیتانی ئەکرد



"نائـ بۆچی بیر بکەمەوە لەکاکەت "وتم خەریکی ڕێک خستنی ژورەکەم بووم بۆ ئەوەی هەر سێکمان لەسەر سیتەمەکەی من بخەوین من و ڕەنو لەگەڵ مەیلیا

"دەی براژن شەرمی ناوێ بیڵێ بیڵێ بزانم "ڕەنو وتی و سەیری مەیلی ئەکرد قوڕ بەسەرم ئەم بزەیەم بۆکرد بڵێم چی بڵێم بیرم لەئێوە ئەکردەوە






"دەی ئیتر وازبێنن دایکم کاری پێمە "ویستم بڕۆم وەلی بەڵیان گرتم و گەڕاندمیانەوە "زۆر خۆتە دزیتەوە براژن دەی بیڵێ "ئەم دووە زۆر ساختەچین ها من چاری ئەمانەناکەم "باشە ئەیڵێم "وتم و هەستامەوە و ڕام کرد








گوێم لەپێکەنین و بۆڵەبۆڵی ڕەنوبوو وەی خودا گیان ڕزارم بوو لەدەستیان چیم بوتایە بموتایە بەوشەی دش پێکەنینم دێ ئەسڵەن بەشێت لەقەڵەمیان ئەدام ئیتر گڵۆپمان کوژاندەوەو کاتژمێر 2بوو




بەهێز و بەڕێزیش لەژورەکەی بەڕێزبوون ئەمویست بخەوم وەلی خەونەبوو مەیلی و ڕەنو هەر زوو خەوتن دوای تۆزێک قسەو باس چومەسەر جۆلانەکەو دەستم رکد بەگریان بەنەرمی من واخەریکە خیانەت لە خۆشەویستیم ئەکەم




زۆر گریام خۆر هەڵهاتبوو هێستان من ئەگریام و دڵم ئەسوتا ئەگریام و بەحاڵی خۆم بەزەیم بەخۆمدا ئەهاتەوە ئەگریام و دوعام ئەکرد کە ئەو ژیانەی کەتازە دەستی پێئەکەم جیاواز بێت و ئارام بێت من مناڵیەک و هەرزەکارییەکم نەبوە هیچ نەبێ باگەنجیەک وپیریەکم هەبێ






زۆر بەکوڵ لەخودائەپاڕامەوە دەستم خستبویە سەر دەممم تادەنگی هەنسکم نەیەت دڵم ئاگری گرتبوو بەهیچ نەئەکوژایەوە نەمەتوانی بەدڵی خۆم هاواربکەمو بگریم خودایە خۆت شاهیدی چییان بەم کچە کرد خۆت شاهیدی

danyar

بەزۆری برادەران لەگەڵیان ڕۆشتمە دەرەوە وبۆ ناوچەیەکی گەشتیاری نزیک ئێرەئاگام لەهیچ نەبوو و چوبومە خەیاڵی خۆمەوە سەعات دەوری 10بوو چومە سەر فەیزبوک و سەیرم کرد هاوڕێکانم پۆستێکیان بۆ شێرکردوم کەهی کەسێکە بەناوی بەهێز خەتەکەم خاوو بوو زۆر باش نەبوو








بَەِْد٘بٓەًخَِتّ‌ ﴿تــەواوبــووە﴾Where stories live. Discover now