دالیا

145 46 63
                                    

ژیام لەپێناو ئەشقێک کەکوشتمی
مردم لەپێناو ئەشقێک کەژیاندمی
ئەوەی بۆی پێکەنیم گریاندمی
ئەوەی پێی پێکەنیم بۆم گریا

خەیاڵ بکە خۆشەویستم 🫂🫀👀

بەبێ گۆرانییەکە ڕۆحێکی نییە وشەکان بۆیە کاری پێبکە

baran



گەیشتینەوە ماڵەوە و باڤیکام برسی بوو شیریکم پێی داو لەتەنیشتی دانیشتم

بەهێز ڕۆشت هەتا خواردن بهێنێت

دادەخەندان هەرزوو خۆی گەیاندەلامان

و هەمووشتێکم بۆی باس کرد چەندان ماچی باڤی کردو دوایش گەڕایەوە





چەندان مانگم لەگەڵ بەهێزووەحشیگەرێتیەکانی بەڕێ ئەکرد بەیانی ئێوارە عەسر نیوەڕۆ نیوەی شەو سەرەتاکەی ئەسڵەن کەی بیویستایە

تەواوبووبوومە بوکەڵەیەک کەبەدەستەکانی ئەیسوڕاند کوڕەکەم بوبو بە 1ساڵ گەورەبووبوو

ملم جێگەی ئەوەی نەمابوو پەڵەی لەسەردروست بکات

جار جارە شەڕمان ئەکرد وەلی دەستی زۆرلێ بەرز نەئەکردمەوە هەر زلەیەک یان دوان بوو

دواتریش بەگوڵێک ئاشتی ئەکردمەوە

هەرخۆی من ئاشت نەئەبومەوە وەلی چارەیەکم نەبوو

دایکم و باوکم هەموو مانگێک ئەهاتن بۆ ئێرە بۆلام وەلی بەهێز ڕێگەی نەئەدا من بڕۆم و سەردانیان بکەم ماڵی خەسوم زوزو ئەهاتن

بەهێز هاوڕێی زۆری ئەهێنایەوە بۆماڵەوەو لێرە ئەیاخواردەوەودواتریش ئەڕۆشتنەوە

زۆر ئەترسام لێیان ئاخر ئینسان کەخورادیەوە ئیتر هیچی تیانامێنێ

هەرزوو سفرەم بۆ ئەڕازاندنەوەو ئەچومە ژوری خۆمان و دەگاکەم لەناوەوە لەسەر خۆم وباڤی قفوڵ ئەدا

هەتا ئەڕۆشتنەوە و دواتریش بەهێز وەکو شێت لەدەرگاکەی ئەدا ومنیش بۆم ئەکردەوەو بەر ئەبوە گیانم وهەرچی بویستایە ئەی کرد

کوڕەکەم ڕۆژ بەڕۆژ گەورە ئەبوو خەریک بوو بەقاچەکانی خۆی ئەڕۆیشت کەلیمە کەلیمەی سەیری ئەوت

ماڵەکە پڕ بوبو لەڕەسمی ئەم بچکۆلانەیە
مناڵ ئاوەدانیە بۆ ماڵ

چیتر وازم لەخەیاڵ کردن هێنابوو چونکە ئەمزانی واقیعەکەی من لەڕەش ڕەشترە

بَەِْد٘بٓەًخَِتّ‌ ﴿تــەواوبــووە﴾Where stories live. Discover now