✿︎ ئـێمـیـلیـا ✿︎

21 7 8
                                    

خــــەریڪبـووم خـۆم ئـامادە دەڪـرد ،
جـلـەڪـانـم ڪەمێڪ تەسڪ بوون ئـەوە تـەواو نـاڕەحەتـی ڪردبـووم ،
ئامڕۆ شــەڕێـڪـم هەیە لـێـڵ ڕڪابەرەڪـەمـدا " ئـێـمـیـلیا " .

بەرامبەر ئاوێنەڪـە وەستـام
ڪاتێڪ قژم ڪۆڪردبوویـەوە و تـەنها تاڵێڪ لە پەرچەمم هێنابوویـە دەرەوە ،
شمشێرەڪـەمـم خستە ئەو بەرگەی لەپشتم قایمم ڪردبـوو .

❞ تـۆ سـەردەڪـەویـت ،
پێویستە بـۆ مین یۆنگی بسـلەمێنیت ڪچێڪی چـەنـدە
نەبەردیت ❝
بـــەجـدی و متـمـــانە بــەخۆبوونـەوە وتـم ،
ئەوسـا لەژوورەڪـەم چـوومـە دەرەوە ،
بەڕوخسارێڪی جـدی ،
هـاوڪات تەواو سـارد ،
دەرگای هۆڵە مامناوەندیەڪەی فێرگەڪەم ڪردەوە ،
ڕاستەوخـۆ چاوم ڪەوتـە سەر ئێمێلیا ،
نێوچـاوانـم گرژ ڪرد ،
بەبینینی جل و شێوازەڪـەی ،
زۆر ناشریــن بوو لەچاوی منـەوە ،
جلەڪــەی تەواو ڪراوە بـوو ،
وەلـێ ئەمە هەلێڪـی باشـبـوو بۆمـن ڪـە بتوانـم بـەسـەختـی بـریـنـداری بڪـەم .

بـەڕێـز مین پێوەشن و یاسای فێرگەی وادانـاوە ،
شەڕ بەشێوەیەڪی فەرمی دەڪرێت ،
وەڪ دوو دووژمن ڪـە ڪۆششی لەناوبردن یەڪتری دەڪـەن پێویستە شەڕ بڪـەیـن .

ڕانەڪـانـی بەجوانی دیاربوون ،
سینگی جلەڪەی گـەورەبوو ،
هاوڪـات قژی بەردابوویـەوە ،
ئـەمـە بۆ شـەڕ هاتـووە یاخـود دەرخستنی جەستـە و عـەرزڪردنی جوانیەڪەی !؟

وەڪ بڵێیت ئارژەنگ لەبن گوێمدا دەیخوێند ،
بـڕۆ هەنوڪە پارچە پارچەی بڪە ،
وەی گەر یاساڪان زیاتر توند دەبـوون ،
خـۆ ئەمەم ڕاستەوخۆ دەخستە لیستی جێبەجێ ڪردنـەوە .

نـزیـڪ بوومـەوە و چوومە نێوەندی مەیدان ،
ڪاتێڪ بەرامبەری وەستام بەقیتی و جدی و بێباڪیەوە ،
جیا لەوەی هەموو ڪوڕەڪان و ڪچەڪانی فێرگە لەئێمەیان دەڕوانی ،
ئەمە یەڪەم شەڕی شمشێری فێرگەڪـەمـان دەبێت ،
بێگومان هەمووان جۆش و خرۆشـن .

بەڕێز مینم بینی لەسەر ڪورسیێڪ دانیشتبوو،
قاچی لەسەر قاچی دانابوو ،
لەمنی دەڕوانی و لەچاوەڪانی متمانەیەڪی زۆرم دەبینی ،
چونڪە ئەو ڕاهێنەرەڪەم بوو ،
دەمزانـــی ڪە هەر سەردەڪەوم .

فڕانڪیش لەولا پیاوێڪی ئەمەریڪی بوو ،
ئەو ڕاهێنەرەڪەی ئێمێلیا بـوو ،
ڕڪابەری بەڕێز مین بوو ،
هەردەم دژی ئەو دەوەســتـایە لەهەر بڕیارێڪ ڪە دەیدا ،
جیا لەوەی سوڪایەتی بەردەوامی بەئێمە دەڪرد .

ڕقێڪی زۆرم لێی بوو ،
بەبینین چڕ و چاوی ئەو نێوچاوانم گــرژ ڪرد ،
شمشێرەڪەمم لەبەرگی دوواوەی پشتم دەرهێنا و دەنگێڪی گەورەی درووست ڪــرد ،
بەتیژییەوە لەئوقیانووسی چاوە سەوزەڪـانـی ئێمیلیام ڕوانی ،
ئەو خۆی خوارڪرد ،
شمشێرەڪەی دەستی بەتونـدی گرت ،
وەی گیان چـەنـد خۆی بوێر دەردەخـات ،
بوەستە ئێستـا بەقوربـانت دەبـم !

☠︎︎ بْـڪُـوُژِیِ زْنْجِیـِرَەَیِیِ | مِـیِـنِ یُـۆِنّـگِـیِ🔹Where stories live. Discover now