Pov jimin
بە بێزاری وەک گەمژەیەک دانیشتووم بەرامبەر دکتۆرەکەم، دوبارە و سێ بارە ئەم قسەیەی ئەکردەوە
" ئەوە لەدەستی خۆتدایە چۆن بیرئەکەیتەوە!!....ئەم نەخۆشخانەیە دێوی لێ نییە...!!!"بە تەواوی پەست بووم و هەستام و بە ڕووگرژیەوە هاوارم کرد بەسەر دکتۆرەکەم
" چەندەهەم جارە پێتی بڵێمەوە ئەوە لەدەستی مندا نییە..!!"دواتر ژوورەکەم جێهێشت و گەڕامەوە بۆ ژوورەکەی خۆم،
" نەفرەتتتتت!!!!"
هاوارم کرد و دەمدا لە سەری خۆم.....پاشان کە بێزاربووم لە هاوار کردن دانیشتم لەسەر بێدەکەم، گوێم لە دەنگی کرانەوەی دەرگاکەبوو، دەنگم بەرز کردەوە
" من نامەوێت ئەم دەرمانە بێکەڵکانە بخۆم!!"
بێ ئەوەی سێر بکەم کێیە وام ووت چونکە ئەزانم نێرسە بێزارکەرەکاننهەموو ڕۆژ دێن دەرمانم پێ ئەدەن بەڕاستی ئەمە بێکەڵکە،،،،
بەڵام گوێم لە دەنگێکی تر بوو
" جیمین دوبارە کێشەت ناوەتەوە؟؟ "ئاوڕم دایەوە ئەمە هاوڕێمە ( هۆسۆک ) پاڵمدایەوە و هەناسەیەکی بێزاریم دایەوە
" ئەو هیچ وپوچانە بەردەوامن لە درۆی بێمانا....!!"دوو شەربەتی لەدەست بوو، دانەیەکی دایە دەستم و لە تەنیشتم دانیشت
" تۆ واز لەم قسە دوبارانە بهێنە، هەواڵی نوێم پێیە..!"ووتم
" چییە؟ "کاتێک سەرقاڵی هەڵبچڕینی شەربەتەکەی بوو ووتی
" گوایە لە ژوورە بەتاڵەکەی تەنیشتمان کچێک دێنن و نەخۆشی دەروونی " زوو تووڕە بوون"ی هەیە، پێموابوو ئەمە بڕیارێکی باش نییە کەسێکی توشبوو بەم نەخۆشیە نزیک ژوورەکەی ئێمە بێتەوە..."ملم جوڵاند ئاراستەی تەنیشتم و سێریم کرد
" تشش ئیتر خەوی ئەم چەند شەوەمان فت، نەخۆشێکی تر دێننەوە بۆ ئێرە و وەک هەمووکات ڕاهاتنی نەخۆشەکان لێرە نزیکەی ١٠ شەوی دەوێت، بەڕاستی بێزاربووم لە هەموو ئەم نەفرەتیانەی هەموو ڕۆژ دوبارە ڕوودەدەن...!!"" همم وایە، کەوایە تۆش بەردەوامیت لە بینینی ئەهریمەن و دێوە بێزارکەرەکان؟؟ "
ووتم
" بەڵێ، دکتۆرەکەم هەموو ڕۆژ هەمان قسە دوبارە ئەکاتەوە، بەڵام من دڵنیام ئەم نەخۆشخانەیە ئەهریمەنێکی تێدایە هەموو شەوێک دێت بۆ لای من...!"سەری بە نەخێر ڕاوەشاند و بە بێزارییەوە ووتی
" هێندەی حاڵی من خراپ نیت، ئەمشەویش هەوڵی خۆ کوشتنم دایەوە بەڵام داپیرەم هات و ڕزگاری کردم...."سێریم کرد و بە گاڵتەجاڕییەوە ووتم
" تششش، بەڵام داپیرەت ٥ ساڵە مردووە ئەمە لەکوێ هات ڕزگاری کردیت؟ "بە بێزاریەوە دەنگی بەرز کردەوە
" یااا جیمین تۆش هەمان قسەی دکتۆرەکەم ئەڵێیتەوە من بەڕاستمە بۆچی کەس باوەڕم پێ ناکات؟؟ "ووتم " چونکە ئێمە دەروون نەخۆشین و لە نەخۆشخانەی دەروونی ئەژین، بۆیە هیچکەس نایەوێت لێمان تێبگات...!!"
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەنیۆنگ جەرگەکانم، تکایە ڤۆت بدەن بە چیرۆکە خنجیلانەکەم🥺💙
YOU ARE READING
نَە٘خۆُشَِخَِاَنەْیِْ دًْەَرُِوُِوَّنَِی خَۆُِشّەوُیِسِتْیِ
Romanceخۆم نەمتوانی بڕوا بەخۆم بێنم کە من مرۆڤێکی ئاساییم، بەڵام تۆ وات کرد بڕوا بەخۆم بکەم.........