یەکێک لەوانە جیمین بوو کە چاوم چووە سەری وەستام لە هاوارکردن لە کاتێکدا ئەویش بە خەواڵوویی و ترساوییەوە تەماشای ئەکردم، پڕ بە دەنگم هاوارم کرد
" جیمین وەرە پێیان بڵێ من نەخۆش نیـــــــــــم!!! "جیمین وردە وردە هەنگاوی دەنا بەرەو ژوورەکەم لە کاتێکدا دکۆرەکەم و نێرسەکان لەچواردەوروبەرم تەماشای منیان ئەکرد پاشان جیمین،،،
هەنیسکی قوڵم دەدا و فرمێسک لە چاوم دەهاتە خوارەوە، جیمین نزیکم بویەوە و خۆی نووشتاندەوە بۆ ئاستی من و تەماشای کردم
" سۆفیا تۆ باشیت؟؟ "بە قوڵی تەماشای چاوە ئەفسوناویەکانیم دەکرد کاتێک هەنیسکم ئەدا
" تـ تکایە جیمین ڕزگارم بکە پێیان بڵێ من نەخۆش نیم.....!!!"پاشان سەری بەرز کردەوە و هەستا و قسەی لەگەڵ دکتۆرەکەم کرد
" من قسەی لەگەڵ ئەکەم دڵنیا بن، ئەو هاوڕێمە "پاشان دکتۆر و نێرسەکان بە سەرسوڕماویەوە تەماشای یەکدیان کرد و دوای کەمێک مشتوومڕ بڕیاریاندا و ڕۆشتن..........
جیمین دانیشت لە تەنیشتمەوە کاتێک ئەژنۆکانمم لەباوەشکردبوو بە هێمنی ئەگریام و سەرم داخستبوو......
ووتی
" سۆفیا چی بووە دوبارە؟ تۆ باشیت ؟؟ "سەرم بەرز کردەوە و ڕووبەڕووی دانیشتم
" جـ جیمین ئایا بەڕاستی من نەخۆشم؟؟ "ووتی
" من ئەزانم تۆ نەخۆش نیت تەنها لەڕووی دەروونییەوە ماندوویت...!! "ووتم بە گریانەوە
" بەڵام جیمین من نامەوێ ئەم جلە قێزەونانە بپۆشم و دەرمان بخۆم و بە نەخۆش بانگم بکەن..!!"جیمین بە هێمنییەوە تەماشای ئەکردم و هەوڵی ئەدا گریانەکەم بوەستێنێت
" تێدەپەڕێت دڵنیابە..."بێ بیرکردنەوە تووند باوەشم لێیدا و بەردەوامیم بە گریانەکەم دا کاتێک هاوڕێکانمم بیرهاتەوە......
دڵنیام ئێستا شۆک لێی داوە، هەستم بە دەستەکانی کرد کە هێواش هێواش بەرزی کردنەوە و باوەشی لێدامەوە.....
هەنیسکم ئەدا و هیچ ووشەیەکم نەبوو بۆ ووتن،،،
جیمین کاتێک دەستی بە پشتمدا ئەهێنا وەک دڵنەواییەک،
بە دەنگێکی ئارام و لەسەرخۆ و هێواش ووتی
" تێدەپەڕێت...ئارام بە...هەموو شتێک تێدەپەڕێت تەنها ئارام بگرە....."
![](https://img.wattpad.com/cover/374583702-288-k245447.jpg)
YOU ARE READING
نَە٘خۆُشَِخَِاَنەْیِْ دًْەَرُِوُِوَّنَِی خَۆُِشّەوُیِسِتْیِ
Roman d'amourخۆم نەمتوانی بڕوا بەخۆم بێنم کە من مرۆڤێکی ئاساییم، بەڵام تۆ وات کرد بڕوا بەخۆم بکەم.........