߷ ᑭᗩᖇT TᕼᖇEE ߷

76 30 35
                                    




تووڕەییێکی سامناکم لە چاوەکانی بەدی کرد، ڕاستەوخۆ ووتی
" لە هەموو شوێنێک کەسێک هەیە بۆ ئەوەی بێزارم بکات؟! "

هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی تا ئارام ببێتەوە و چایەکەی هەڵگرت و ڕۆشتە کورسی تەنیشتی،،

دانیشتم و ووتم
" سوپاس "

بە مۆڕەوە تەماشای کردم و هیچی نەگوت، بێگومان منیش ئەوەنە ئارام نیم، تەنها بۆئاوەی هێمنی بپارێزم بەڕێزەوە مامەڵەم کرد....

دانیشتم و چایەکی گوڵە بەیبونم لە نێرسەکەم داواکرد و بۆی هێنام، قومێکم لێی دا و لە ئەو کچەی تەنیشتمم ڕوانی کاتێک بە بێدەنگی تەماشای گوڵەکانی ئەکرد، ووتم
" ئایا تۆ نوێیت لێرە؟ "

ئاوڕی بۆ دامەوە و ووتی
" بەڵێ، بۆچی؟"

ووتم
" سەرباری ئەوەی دوو شەوە نەتهێشتووە بە ئارامی بخەوم هێشتا تۆ تووڕەیت؟؟"

ووتی
" من چیم کردووە؟ "

ووتم
" ئممم... پێموابێت هیچت نەکردووە تەنها بە هاوار و قیژەکانت نەتهێشتووە بخەوین...!!"

بە تووڕەییەوە ووتی
" تۆ نازانیت؟؟ من نەخۆش نیم و شێت نیم چەند گەمژەیەک سورن لەسەرئەوەی ئەم جلوبەرگە قێزەونە بپۆشم و بە نەخۆش ناوپیسم بکەن!!!"

چاوم فراوان بوو چونکە ئەو نەخۆشانەی کە قبوڵی ناکەن دەربارەی نەخۆشییەکەیان چارەسەریان زۆر قورسە، بە بەراود بەوانەی کە قبوڵی ئەکەن و ڕازین بەوەی نەخۆشی دەروونیان هەیە...

قومێکی ترم خواردەوە و ووتم
" ڕاست دەکەیت، ئەوان تەنها درۆزنێکن بۆیە پێموابێت خەوتن باشترە لە شەوانەدا و پێویست بە خۆ ماندووکردن ناکات و تا تێیان بگەیەنیت ئەوان ڕاستیەکە نازانن..."

کەمێک هێور بۆیەوە و بە پرسیارەوە ووتی
" مەبەستت چییە؟ تۆ تاکە کەسیت کە وابڵێیت...بەڵام من بێ هۆ نامەوێ لێرە بمێنمەوە ئەبێت هەموو کەسێک بزانێک کە من تەندروستم....!!!"

بێزاربووم دەربارەی کەللەڕەقی ئەم کچە، چارەسەری زۆر لەوە قورستر بوو کە بیرم لێی ئەکردەوە، بەڵام من بۆچی پێویستە قسە لەگەڵ گەمژە و شێتێکی لەو جۆرە بکەم؟؟

بەبەر خۆمەوە ووتم
" همممم دیارە چەند تەندروستیت..!!"

دەنگی بەرز کردەوە بە جۆرێک خەریک بوو بمترسێنێت، ووتی
" تۆ ئێستا وتت چی؟؟!!"

ووتم
" لەگەڵ تۆم نەبوو....!!!"
بەبێزاریەوە ڕووی خۆمم سوڕاند، چەند قومێکی ترم خواردەوە و تەماشای گوڵەکانم دەکرد و بۆ ساتێک لەبیرم کرد کە درندەیەکی شێت لە تەنیشتمەوە دانیشتووە.....

بە تەواوی خەیاڵم ڕۆشتبوو، هاتمەوە سەر خۆم کە ئەو کچە ووتی
" بەو بۆنەیەوە، ناوت چییە؟ "

بە جۆرێک قسەی ئەکرد وەک بڵێی هیچ ڕووی نەدابێت و ئەو کەسەی هاواری کرد بەسەرم کەمێک پێش ئێستا ئەو نەبووبێت....

تەماشایم کرد و ووتم
" جیمین...پارک جیمین..."

ووتی
" هممم ناوێکی ناوازەیە، منیش سۆفیام، کیم سۆفیا.....ئەو پوورەم ناوی لێنام کە لە دەرەوەی وڵات ئەژیا.."

کەمێک پەشۆکام لە ناخەوە، ئەم کچە بەڕاستی سەیرە، بە بێزاری و درۆوە ووتم
" سوپاس، هەروا ناوەکەی تۆش ناوازەیە..."
لەگەڵ زەردەخەنەیەکی ساختە....

چاوم هێشتا لەسەری بوو کاتێک بە دەنگەوە زەردەخەنەی کرد و ووتی
" زۆر سوپاسسسس..."

کەمێک خۆمم خڵافاند و هەستام تا بڕۆمە جێیەکی تر چونکە ئارام بوونەوەکەم سەری نەگرت لێرە، چەند هەنگاوێک ڕۆشتم و وەستام کاتێک سۆفیا پرسی
" هێی بۆ کوێ ئەڕۆیت...!! "

ئاوڕم دایەوە و ووتم
" پەیوەندی بە تۆوە نییە...!!"




ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تکایە کۆمێنت و ڤۆت لەیاد مەکەن ئازیزانم 😊💕

نَە٘خۆُشَِخَِاَنەْیِْ دًْەَرُِوُِوَّنَِی خَۆُِشّەوُیِسِتْیِWhere stories live. Discover now