߷ ᑭᗩᖇT ᖴOᑌᖇ ߷

84 27 100
                                    


ئاوڕم دایەوە و ووتم
" پەیوەندی بە تۆوە نییە...!!"

هاواری کرد
" دەبڕۆ کەواتە،، هەمووتان بە نەفرەت بن...!"

ووتم
" هاوارکردنەکەت بەڕاستی ئازاری گوێچکەکانم ئەدات ئەوە بوەستێنە...!!"

بێ چاوەڕوانی وەڵام لێی شوێنەکەم جێ هێشت تەنها ئاگادار بووم بەبەر خۆیەوە بۆڵەی ئەهات....

چوومە بەر دەرگای ژوورەکەی خۆم، هەناسەیەکم هەڵمژی و دەسکی دەرگاکەم نووشتاندەوە بەڵام هۆسۆک لە دوامەوە بانگی کردم منیش ئاوڕم دایەوە.......

ووتی
" هێی جیمین ڕوخسارت بۆچی وا تێکچووە؟؟"

ووتم
" با بچینە ژوورەکەی تۆ ئەوکات بۆت باس ئەکەم.."

ووتی
" بێگومان، وەرە......"

پاشان چووینە ژوورەکەی ئەو و هەموو شتێکم بۆی باس کرد و بێزاری خۆمم دەربڕی وەک هەموو ڕۆژێک....

هۆسۆک ووتی
" گەڕەکەکەی ئێمە هەر خۆی شوێنێکی ئارام نییە بەڕاستی منیش نەمتوانیوە بە ئاسوودەیی بخەوم لەم دوو شەوەدا...."

[ نووسەر : گەڕەک لێرەدا مەبەستم ئەو چەند ژوورەی لە دوو دیواردا بەرامبەر یەکن ]

ووتم
" بەڕاستی هیچ دڵخۆش نیم بە هاتنی سۆفیا، ئەو سەربەکێشەیە و ناتوانێت خۆی وەک نەخۆشێک قبوڵبکات..."

ووتی
" هیوادارم بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی تر...!!"


.................

کاتپەڕاندن / شەو

..................



pov jimin

کاتژمێر نزیکەی ١٠ی شەو بوو، دانیشتبووم لەسەر بێدەکەم و بەناو لاپەڕەکانی کتێبەکەمدا ئەگەڕام بۆ پارچە کاغەزێک کە وەک نامەیەک چەند مانگێک پێش ئێستا هاوڕێیەکم بۆی ناردبووم،
پێم سەیر بوو چونکە دەنگی هیچ هاوارێک یان قژە قیژێک نەدەهات لە ژوورەکەی سۆفیاوە،
هیوادارم ئەمشەویش وەک شەوەکانی تر دکتۆرەکان نەکات بە فلیمێکی کۆمیدی بەدەست خۆیەوە، بەهەرحاڵ چەند ڕەفەیەکی گەورەی کتێبم هەبوو، نزیکەی ٥ ڕەفە،
هەر ڕەفەیەکیش بە لایەنی کەمەوە ٢٠ بۆ ٣٠ کتێبی تێدایە،
ئێستا چۆن بتوانم ئەو پارچە کاغەزە بدۆزمەوە لە نێوان پەڕەکاندا،،
گەڕام گەڕام... نەبوو.
پاشان کتێبی ناو ڕەفەکانم هەموو دەرکرد لەسەر زەویەکە بڵاومکردنەوە و دانیشتم کتێب بە کتێب نێوان لاپەڕەکانی ئەگەڕام،
نەفرەتتت لە هیچ کوێیەک نییە.....

نَە٘خۆُشَِخَِاَنەْیِْ دًْەَرُِوُِوَّنَِی خَۆُِشّەوُیِسِتْیِWhere stories live. Discover now