߷ ᑭᗩᖇT ᖴIᐯE ߷

76 22 113
                                    





Pov sophia




هیواخوازم بتوانم بتوانم ببم بە هاوڕێی جیمین، ئەو کەسێکی زۆر باش و میهرەبانە، سەرەڕای ئەوەش قسەکانی زۆر ڕاستن،

دوای گەڕان و ماندوو بوونێکی زۆر نەمانتوانی بیدۆزینەوە،
بڕیارماندا کەمێک پشوو بدەین، هەر ئەو کاتەی خەریکی خواردنی ئەو بسکیتەبووم کە پێشکەشی کردم، ووتی ئێستا دێمەوە و کارێکی گرنگم هەیە، منیش ووتم باشە،
کەمێک لە چواردەورووبەرم ڕوانی، ژوورەکەی بەڕاستی زۆر بێوێنەیە،
هەستام و تەماشای ئەو وێنە و شتە جوانەنام ئەکرد کە هەڵیواسیبوون،
پاشان دەستم لە چەند کتێبێکدا کە بە تایبەتی لەسەر یەک داینابوون لە نزیک بێدەکەیەوە، لە بەختی خراپم کۆمەڵە کتێبەکە کەوتن و ڕوخان،
منیش بەپەلە دەستم دانێ کۆیبکەمەوە لەناکاو پارچە کاغەزێک لەنێوان دوو کتێب هاتە دەرەوە، پارچە کاغەزێکی شین بوو کە لە شێوەی نامە قەد کرابوو، زەردەخەنەیەکم کرد و دڵخۆش بووم چونکە دۆزیمەوە،

کەمێک بیرم کردەوە، بەڕاستی بە پەرۆشم تا بزانم چی لە ناوەکەیدا هەیە، لەپڕ دەنگی کرانەوەی دەرگاکە هات، منیش زۆر شڵەژام و بە خێرایی کاغەزەکەم کردە نێو گیرفانم، جیمین هاتە ژوورەوە و ووتی
" ببورە بە تەنها جێمهێشی بەڵام هۆسۆکی هاوڕێم کاری پێم بوو، ئایا توانیت بیدۆزیتەوە؟؟ "

زەردەخەنەیەکم کرد و لە هەمان کاتیشدا شڵەژابووم دەربارەی ئەوەی ئەیکەم ئایا کارێکی خراپە یاخود باشە، بە زەردەخەنەوە وەڵامیم دایەوە
" ئم کێشە نییە، ڕاستیکەی زۆر گەڕام بەڵام نەمدۆزیەوە!!! "

بە بێهیوای لەسەر بێدەکەی دانیشت
" ئای خوایە بیرمە پێی ووتم شتێکی گرنگم تێیدا نووسیوە پێویستە بیخوێنمەوە!!، ئێستا چۆن بیدۆزمەوە بە تەواوی نێوان هەموو کتێبەکان گەڕاین لێی نەبوو..!!"

ووتم
" بێ هیوا مەبە بەیانی دێمەوە دوبارە بەدوای ئەگەڕێین، ئێستا پێویستە بڕۆم پێش ئەوەی نێرسەکان تووڕەبن لێم، دەی کەوایە مائاوا..."

بە زەردەخەنەوە ماڵئاوایمان لێک کرد و ڕام کرد بەرەوە ژوورەکەم،،،


لە سووچێک دانیشتم و کاغەزەکەم لە گیرفانم دەرکرد، تەماشام کرد لە پشتی نامەکە نووسرابوو
" لە لایەن میا بۆ جیمین " لە شۆکیدا دەمم کرایەوە چونکە هاورێکەی کچە،

پاشان بەهێواشی نامەکەم کردەوە بۆ ئەوەی نەدڕێت، بەڵام بەدبەختی من هەر لەوەدا بوو ئەو جۆرە نامانە یەکجار دەکرێنەوە و دواتر داناخرێنەوە، واتا دیارە کە کراوەتەوە، بەهەرحاڵ دواتر چاری ئەوە ئەکەم، نامەکەم کردەوە و دەستم کرد بە خوێندنەوەی........

نَە٘خۆُشَِخَِاَنەْیِْ دًْەَرُِوُِوَّنَِی خَۆُِشّەوُیِسِتْیِWhere stories live. Discover now