_____
جۆنگکوک
قۆڵەکانیم گرت و یارمەتیم دا هەستێتەوە "ئای خوایە بچکۆل، باشیت؟ بمبورە خۆم پێتدا کێشا" بە هێمنی پێیم وت
سەری بەرز کردەوە، ئەو دەقەیە بوو نوقمی چاوە ڕەشتاڵەییەکانی بووم، بۆ خاتری خودا چی بونەوەرێک ئاوا بێ هاوتـا و بێ هەڵە ئافرێنراوە؟
پێستە سپییەکەی، هەرچەند سیس و زەرد وەک گەڵای بێ ئـاوی لێ هاتبوو، وەلێ هەر جوان بوو، ژێر چاوەکانی وەک ڕەنگی گلێنەکانی ڕەش بوو، وەلێ هەر بێ وێنە بوو، لێی هاتبوو، عەیبەکانیشی لێ هاتبوو، ئەمەش وای لێ کردبوو بێ وێنە بێ.
چاوە قلە ترێیەکانی پڕ فرمێسک بوون، نیگەران دەردەکەوت، ترسام ئازارم دابێت، ئەی دەستم شکێ ئەگەر بەهۆی منەوە بێ ئەم فرمێسکە ئاڵتوونیانەت.
قۆڵەکانی بە هێواشی لە دەستم دەرهێنـا، سەری بۆم دانەوان بەو پێیەی من دیار بوو لەو گەورەترم، ئەو وردیلەیەک بوو منیش زەبەلاحێک
بە نەرمی چرپاندی "بەڵێ باشم، بمبورە بەڕێز ئەبوو ئاگادارتر بم" بواری پێ نەدام وەڵامی بدەمەوە، یەکسەر دەستی بە ڕاکردن کردەوە، وەلەو گەر بواریشی پێ بدامایە ئەوەندە نوقمی دەنگی ناسکی بووم کاتی خۆی دەویست، دەنگی لە میوزیک خۆشتر بوو بۆ گوێیەکانم.
هەناسەیەکم دایەوە، تۆ بڵێی دووبارە بیبینمەوە؟ ئەمجارە ناهێڵم وەک ئێستە لە دەستم بڕوات، یەکسەر ژمارەکەی لێ وەردەگرم!
____
١:١٥ ی نیوەڕۆ
لەیل دەرگای شیرینی خانەکەی کردەوە هەنگاوی نایە ژوورەوە "نیوەڕۆ باش" بە ئێڵی وت کە خەریکی دروستکردنی کێکی ڕۆژی لەدایکبوون بوو..
لەیل لە مێشکی خۆی بیری کردەوە، ئەمڕۆ رۆژی لەدایکبوونی کەسێکی تریشە، چەن خۆش دەبوو ئەمیش وەک خاوەنی ئەو کێکە بیتوانیایە یادی لەدایکبوونی خۆی بکاتەوە، بێ ئەوەی هەست بە گوناهباری بکات..
YOU ARE READING
خاوەندارێتی | Jeon Jungkook
Romance"بۆ مەجنوونی عاشق گشت دیدارێکی مەعشوقەکەی وەکی ئەوەڵ دیدار وابوو، فە لەبەرئەوەش عیشقی منیش بۆت وەک عیشقی مەجنوونە بۆ دڵبەرەکەی" لـەیلی~جۆنگکوک ⚠️هەموو مافێکی نوسینی ئەم بەرهەمە بۆ خۆم دەگەڕێتەوە⚠️ بەرگی کتێب لەلایەن: @storax0lk