ماچێکی نەرمی لەسەر لێوە پڕ و ئاڵەکانی نەخشاند، نێوچاوانی بەوەی دڵبەرەکەی لکاند و هەنـاسەیەکی قوڵی دایەوە و بە دەنگێکی پڕ لە حەسرەتەوە هاتە گۆ.."من بە قوربانی لێوە تام گێلاسەکانت بم لەیلم، چاو جوانەکەم، مەگەر بەس ڕەشی شەوگار بگاتە ڕەشی چاوانت وردیلانەکەم، ئاشق بونێک ئاشقتم،لە زەمانی دێرینەوە تا ئەم خولەکە کەس کەسی بەو شێوەیە نەویستبێ، وە بۆنیشت دیوێکی باسنەکراوی بەهەشتی ئەو دنیایە بۆم"
زەردەخەنەیەکی شەرمنانەی کرد دوای وشەکانی خۆشەویستەکەی و ماچێکی تری لە ڕوومەتی پێیدا، جۆنگکوک قۆڵەکانی توندتر کرد لە کەمەرە بچوکەکەی..
"جۆنگکوک خۆشم دەوێی، سوپاس بۆ ئەوەی کۆڵت لێم نەدا هەرچەندی من عینادیم لەگەڵ خۆشەویستیەکەت کرد بۆم"
لەیل بە دەنگێکی ناسک و نەرمەوە وتی، کاتێک دەستەکانی سەرقاڵی یاری کردن بە قۆپچەی کراسەکەی جۆنگکوک بوون..
"کۆڵدان؟! بچووکەکەم، دیتنی ڕواڵەتی بێ وێنەت، نوقتەیەک لە بێ ورەیی لە مندا نەدەهێشتەوە، وەک ئەوەی تۆ موگناتیس بیت و منیش ئاسن، ڕات کێشام و ڕات کێشام، نەمتوانی هەرگیز کۆڵت لێ بدەم، وەلەو، بشمتوانیایە، نەمدەکرد"
لوتی لە لوتی خشاند و پێکەنینێکی بچووکی کرد.
رەئی خۆتانم پێ بڵێن و چیرۆکەکە بخەنە کتێبخانەکەتانەوە بەیبیدلل، هاوڕێکانتان تاگ بکەن🫶🏻🩷😭
ڤۆت لەبیر مەکە.
YOU ARE READING
خاوەندارێتی | Jeon Jungkook
Romance"بۆ مەجنوونی عاشق گشت دیدارێکی مەعشوقەکەی وەکی ئەوەڵ دیدار وابوو، فە لەبەرئەوەش عیشقی منیش بۆت وەک عیشقی مەجنوونە بۆ دڵبەرەکەی" لـەیلی~جۆنگکوک ⚠️هەموو مافێکی نوسینی ئەم بەرهەمە بۆ خۆم دەگەڕێتەوە⚠️ بەرگی کتێب لەلایەن: @storax0lk