٦

182 37 188
                                    

بریارم یاوە کە ئیتر زۆر بخەوم، لەبەر ئەوەی تۆ تەنیا بۆم خەونێکی.

"دە تخوا مینگیو خۆت بێتام مەکە خۆ خۆشەویستەکەت ناخۆم!" جۆنگکوک بە بێزاریەوە پێی وت

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

"دە تخوا مینگیو خۆت بێتام مەکە خۆ خۆشەویستەکەت ناخۆم!" جۆنگکوک بە بێزاریەوە پێی وت.

لەوەتەی سەرکەوتوونەتە سەر ئۆتۆمبێلەکە مینگیو مێشکی تێک یاوە 'بەس جۆنگکوک ئەمە مەڵێ، جۆنگکوک ئاوا نەکەی،جۆنگکوک ئاگاداری ئەمە بی'

"ئێ دە چیبکەم؟ دەترسێم لێت دەترسێم قسەیەکی ڕەق بکەیت و ئەویش ناتناسێ چوزانێت کەسایەتی خۆتە و وا وەری بگرێت کە وەک خۆشەویستی من بەدڵت نیە!"

جۆنگکوک بە بێزاریەوە سەیری کرد "ئاخر من کەی وام؟ باشە خەمت نەبێ ئاگادار دەبم بە نەرمی لەگەڵ شووشەکەت بدوێم نەوەک بیشکێنم" وە لە کۆتایی قسەکانی توانجی لێیا.

"کورە مردووی ئەگەر بیر لە شکاندنی کەیتەوە! "

" بەڵێ بەڵێ! "

گەشتنە شیرینی خانەیەک و دابەزین، وا بڕیارە لێرە هەر لە دووکانی خۆشەویستەکەی مینگیو یەکدی ببینن، لە سەیارەکەی هاتە خوارەوە، بەوپێیەی بەتەمابوو ڕێک دواتر بگەڕێتەوە کۆمپانیا و زۆر لێرە نەمێنێتەوە و کات بە فیڕۆ بدات، قاتێکی ڕەشی پیاوانەی لەبەر بوو.

جۆنگکوک

لەگەڵ مینگیو هەنگاوم نایە ژوورەوە، چۆڵ بوو، لام سەیر نەبوو چونکە مینگیو پێی ڕاگەیاندوم بۆ ئەمڕۆ تەنها دوو کەسن و پشوی یاوە بە کارمەندەکانی تری بۆیە ئەگەر کڕیار هەبێت ناتوانێت بە موڕتاحی لەگەڵمان دانیشێت.

ئەوەی ڕاستی بێ کەمێک فزوڵم، مینگیو زۆر وەسفی ئەم کچەی بۆ یاوم و بە بەژن و باڵایا هەڵی یاوە بۆم

پێی گوتم کە ناوی ئێڵە.

لەسەر مێزێک دانیشتین و ئەو کچە هاتە لامان، مینگیو خێرا هەستایەوە و باوەشی لێیا، ماچێکی کورتی لە لێوی کرد

"بیرم ئەکردی"

"بەڵام دوێنێ یەکتریمان بینی"
کچەکە بە بزەوە پێی وت

خاوەندارێتی | Jeon JungkookWhere stories live. Discover now