______
جـۆنگکـوک
دوو هەفتە تێپەڕیوە، کەچی یەک ڕۆژم بێ بیرکردنەوە لەو کچە بەڕێ نەکردووە، بۆ خاتری خودا یەک خولەکیش لە مێشکم دەرنەچووە.
ئەڵێی خوێنی ناو دەمارەکانمە، وەک چۆن ئەو خوێنە لە جەستەمدا هەیە ئاواش ئەو کچە لە مێشکمدا هەیە
هەموو سەرنجمی بۆ خۆی بردووە، ئەسڵەن ناشزانم چی شتێکی ئەوەندە تایبەت بوو ئاوها بیر و هۆشم لێ ببات؟
فایلەکەی نێو دەستم بە بێزاری فڕێ دایە سەر مێزەکەی بەردەمم، هەناسەیەکم دایەوە و قژم بەرەو دواوە برد
سەرم خستە سەر مێزەکەو چاوەکانم داخست، تاوەکو دیسانەوە بیرم بۆلای ئەو بچێتەوە، دەرگاکە کرایەوە و لە خەیاڵەکانمی کردم.
مینگیو هاتە ژوورەوە و کە بینی سەرم خستۆتە سەر مێزەکە دووبارە لە جێی ئەوەی کار بکەم بە پەستی دەستی بە قسە کرد
"ئەرێ کاکە بۆوا بێ سەرنجی چیو لێ قەوماوە؟"هەناسەیەکی بێزاریم دایەوە
"نازانم مینگیو بەجدی خۆشم نازانم بۆوام"
خۆ ئەمتوانی پێی بڵێم کیژێکی چاو ڕەش بردوویەتی بیر و هۆش و عەقڵم، بەس نەمگووت"برا وەرەوە سەر خۆت، چاکەزانیت پڕۆژەی گەورەمان لە پێشە، ئەگەر ئاوها بیت هەمووی فەشەل دێنێ"
دەمزانی ڕاست دەڵێ، هیچم و نەوت و چاوەکانم لەسەر مینگیو لادا، دەستەکانی خستە سەر نێوچاوانی و دووبارە دەستی بە قسە کردەوە.
"بە ڕای من ئەمڕۆ پشوو وەرگرە، لەوانەشە هی ئەوە بێ پەستانت لەسەرە و هەر بەردەوامیشی لە کار کردن"
مینگیو پێشنیاری کرد بۆم." ئەی چی دەربارەی ئەو چاوپێکەوتنەی ئێوارە هەمە؟ نەکا بتەوێ ئەوەش دوا بخەم؟"
پێکەنی
"نەبابە هێشتا وا دوانیوەڕۆیە، تاوەکو کاتی خوانەکە پشوو وەرگرە و بچۆرەوە ماڵەوە، ئنجا دواییش چاوپێکەوتنەکە بکە، خۆ پێم نەوتووی هەموو ڕۆژەکە بە نەکردنی هیچەوە بەسەر بەرە چاکەزانم لەو جۆرانە نی"
YOU ARE READING
خاوەندارێتی | Jeon Jungkook
Romance"بۆ مەجنوونی عاشق گشت دیدارێکی مەعشوقەکەی وەکی ئەوەڵ دیدار وابوو، فە لەبەرئەوەش عیشقی منیش بۆت وەک عیشقی مەجنوونە بۆ دڵبەرەکەی" لـەیلی~جۆنگکوک ⚠️هەموو مافێکی نوسینی ئەم بەرهەمە بۆ خۆم دەگەڕێتەوە⚠️ بەرگی کتێب لەلایەن: @storax0lk