_______
لـەیل
"ئەوە، ویستم بڵێم.. ئەو کچەی لەگەڵم بوو خۆشەویستم نەبوو"
برۆکانم گرژ کرد، مەبەستی چییە ئەم پیاوە؟ ئەسڵەن ئەوە کەی کێشەی منە؟
"ها؟"
تەنیا ئەوەم ووت و هەر بە گرژی و تێنەگەیشتنەوە سەیرم کرد
"ناا ئێ بڵێم هینە غەڵەت تێمەگە یانی" بە شڵەژاویەوە پێی وتم
کێشەی چییە ئەم کابرایە؟! هەر نایناسم چی بە غەڵەت تێنەگەم؟
" بۆچی ئەبێ بە غەڵەت تێبگەم بەڕێز؟ ئەوە پەیوەندی بە منەوە نییە!"
"ئا وایە ڕاستەکەی، ئێ ئەتوانم بزانم ناوت-" قسەکەی تەواو نەکرد ئەو تەکسیەی بانگم کردبوو گەیشت، چاوەڕێم نەکرد هیچی کە بڵێ هەر خۆی ڕۆژەکەم بەشی خۆی مانووی کردم
"جارێ ماڵئاوا منەبێ بڕۆم"
گوتم بێ ئەوەی چاوەڕێ کەم وەڵامم باتەوە سەرکەوتمە سەر تەکسیەکە، پیاوێکی چەن سەیر بوو..!جۆنگکوک
ئابڕووم چوو!!
ئاخر ئەو قسە گێژانە چیبوو من ئەمکرد؟! خۆشەویستم نەبوو؟ غەڵەت تێمەگە؟واو جیۆن جۆنگکوکی گەورە و گران ئەم قسانەی لە دەم هاتوونەتە دەرەوە! ئەگەر کەسێکی کە گوێی لێ بوایە ئەبومە سەر دێڕی هەواڵەکان بەوەی مێشکم لە دەست یاوە.
زلەیەکەم کێشا بە نێوچاوانی خۆمدا و تەکسیەکەی ئەویش تا دەهات دوور ئەکەوتەوە و لە پێش چاوم نەما
تەنانەت فریا نەکەوتم ناویشی بپرسم....
ئەمەوێ دووبارە ببینمەوە، بەجدی ئەمەوێ..
__
بە بێزاری چاکەتەکەم دانا لەسەر قەنەفەکە، سەعاتە گرانبەهاکەم لە دەستەکانم داکەند و جلەکانم لەبەرم لادا.
YOU ARE READING
خاوەندارێتی | Jeon Jungkook
Romance"بۆ مەجنوونی عاشق گشت دیدارێکی مەعشوقەکەی وەکی ئەوەڵ دیدار وابوو، فە لەبەرئەوەش عیشقی منیش بۆت وەک عیشقی مەجنوونە بۆ دڵبەرەکەی" لـەیلی~جۆنگکوک ⚠️هەموو مافێکی نوسینی ئەم بەرهەمە بۆ خۆم دەگەڕێتەوە⚠️ بەرگی کتێب لەلایەن: @storax0lk