جۆنگکوک
خۆم شیک و قۆز کردبوو، نەمزانی چۆن ئەو چەند کاتژمێرەی بەیانیم لێ ڕۆشت، ئەوەی ئەمویست تەنیا فرسەتێک بوو هەتاوەکو دەرچم و بە دیداری یاری چاو جوانم بگەم
بەڵێ پلانم هەیە بچمە دووکانەکە، ئێسە وا پشووی خوانی نیوەڕۆیە، دنیایەک ئیشم هەیە، بە زەحمەت دەمتوانی چێژ لە خواردنەکەم وەر بگرم لە نیوەڕواندا بەهۆی سەرقاڵیمەوە
وەلێ هەنووکە، کارەکانم بە قوربانی چرکەیەکی چاوە ڕەشەکانی لەیل دەکەم، کێشە نییە، دەتوانم شەوان لەو چەند کاتژمێرەی دەخەوتم بۆ تەواوکردنی کارەکانمی دا بنێم.
بۆنەکەم لە خۆم دا، ئەرێ تۆ بڵێی لەیل ئەم بۆنەی منی لا خۆش بێ؟ لەوەیە شتێکی تر دڵخوازی بێ
لەیل، هیوادارم بۆنم شێت و دێوانەت بکات وەک چۆن چاوەکانت بە منیان کرد..
کاتژمێر یازدە و سی و دوو خوولەک بوو، بەخێرایی لە کۆمپانیاکەم هاتمە دەرەوە، نەمویست مینگیو بمبینێ ئەگەر نا دەیکردە بەزمی خۆی.
__
گەشتمە دووکانەکەی، لە ئۆتۆمبێلەکەم دابەزیم و هەنـاسەیەکی قوڵم هەڵمژی، هێشتا ئامادە نیم ئاوها بچمە بەردەمی کەچی توانای ئەوەشم نیە رێگری لە خۆم بکەم و بە شپرزەیی نەچمە پێشی
بە هێواشی هەنگاوم نایە ژوورەوە، من هەوادارێکی گەورەی شیرینی و کێک نیم، بۆ ئایس کرێمیش، بە پێچەوانەی زۆربەی خەڵکەوەم، من ڕقێکی زۆرم لە تامی ڤانێلا و چۆکلێت هەیە.
لەسەر کورسیەک دانیشتم، تەنها چەند کەسێکی کەمی لێ بوو.
بێگومان هیچ کەسێک ئەوەندەی من نامۆ و سەیر نیە لە کاتی خوانی نیوەڕۆدا بیەوێ شیرینی بخوات!
لە راستیدا دەمەوێ لەیل شیرینیەکەم بێت و بیخۆم بەڵام..
هیچ بەڵامێک نیە، لە داهاتوودا دەبێت.کچێک هاتە لام "سڵاو بەڕێزم بەخێر بێیت، دەتوانم داواکاریەکەت وەرگرم؟"
YOU ARE READING
خاوەندارێتی | Jeon Jungkook
Romance"بۆ مەجنوونی عاشق گشت دیدارێکی مەعشوقەکەی وەکی ئەوەڵ دیدار وابوو، فە لەبەرئەوەش عیشقی منیش بۆت وەک عیشقی مەجنوونە بۆ دڵبەرەکەی" لـەیلی~جۆنگکوک ⚠️هەموو مافێکی نوسینی ئەم بەرهەمە بۆ خۆم دەگەڕێتەوە⚠️ بەرگی کتێب لەلایەن: @storax0lk