Part nine 🤍

36 6 32
                                    

‏🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰 🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰 🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰 🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰

‏🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰 🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰 🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰 🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰

ʟᴇᴛ's start 💕- ʟᴏᴠᴇ ʏᴏᴜ ɢᴜʏs 🦢🤍9

کاتێک تای هاتە ژووری دانیشتنەکە جێنی لەسەر قەنەفەکان دانیشتبوو تایش دانیشت کەشکە بێ دەنگ بوو تا جێنی قسەی کرد
جێنی:تۆ بە تەنها دەژی لەم ماڵە ( بە شەرمەوە پرسی)
تای: بەڵێ پێشتر وابوو ئێستا من و تۆ لەو ماڵە دەژین
جێنی: واتا هیچ خزمەتکارێکیشت نیە ؟؟
تای: نەخێر تەنانەت تۆ تاکە کەسی هاتبی بۆ ئەم ماڵە
جێنی تۆزێک شۆک بوو دووبارە بێدەنگی باڵی گرت بەسەر ژورەکەیا جێنی نەی دەویست قسە بکات
تایش خۆی هەموو شتێکی دەزانی دەربارەی جێنی بۆیە هیچ پرسیارێکی بە مێشکدا نەدەهات بۆ ئەوەی بێدەنگیەکەی پێ بشکێنێ
تای: ئێێ تۆ جلەکەت بەدڵ بوو ؟؟
جێنی زەدەخەنەیەکی کرد و سەری بە بەڵێ جوڵاند
تایش زەردەخەنەیەکی بۆی کردەوە
تای: دڵخۆشم
جێنی: هەروەها خواردنەکە زۆر خۆش بوو هەرگیز خواردنی وا خۆشم نەخواردبوو بەڕاستی بەتامم بوو
من هەموو کاتێک دەمویست خواردن درووست بکەم بەڵام دەرفەتی ئەوەم نەبوو( قسەی کۆتای بە خەمباری وت)
تای: دڵخۆشم کە بە دڵت بوو
جێنی: من تەنانەت مافی خواردنیشم نەبوو چی ئەگەر دروستی بکەم ( وتی کاتێک قووڕگی پڕ لە گریان بوو)
جێنی بەبێ ئاگای قسەی کرد .....سێری تایی کرد کە سەیری دەکات ئینجا زانی کە چ شتێکی هەڵەی وتووە
بۆیە خۆی ئاسای کردەوە ( دواتر سێری خوارەوەی دەکرد بە خەمباری)
تای: تۆ دەتوانی لێرە خواردن درووست بکەی من یارمەتیت دەیەم لە درووست کردنی
جێنی: ئۆهـ بەڕاست تۆ دەهێڵی خواردن درووست بکەم ؟؟؟؟؟
تای:بەڵێ ئەوە چی تیایە تۆ هەرچیەکت پێخۆشە ئەتوانی بیکەی
جێنی: زۆر سوپاس ( وتی کاتێک زەردەخەنەیەکی ناسکی کرد)
جێنی :لەوانەیە ئەو دڵخۆشیەی من زیاد لە پێویست بێ بەڵام بۆ کەسێکی وەک من زۆرە چوونکە من ( سەری خۆی نزم کرد) من نەم دەتوانی بە ویستی خۆم خواردنیش بخۆم
کەچی تۆ بە من دەڵێی دەتوانم خواردن درووست بکەم بۆیە زۆۆر دڵخۆشم☺️
تای هەستی بە خەمباری کرد کاتێک گووێی لەو قسانە بوو بەڵام لە هەمان کاتیشدا هەستی بەدڵخۆشی کرد چوونکە جێنی باسی ڕابردووی بۆ کرد وەک ئەوەی بە کەسێکی نزیکی خۆی بیزانێ وە پێی وت دڵخۆشە ئەو وشەیە هەموو دونیا ئەهێنێت بۆ تای
تای لە شوێنی خۆی هەستاو رۆیشتە تەنیشت جێنی دانیشت بێ هیچ قسەیەک
جێنی سێری تای کرد ...تایش سەری جێنی لەسەر سنگی خۆی داناو وتی
تای: تەنها پێمبڵێ،،، چ شتێک ئەبێتەهۆی دڵ خۆش بوونت بۆ ئەوەی بۆتی بکەم بەڵێن دەدەم هەموو شتێک بکەم کە ببێتە هۆی دڵخۆش بوونت ( بە دەنگێکی هێمن و ئارام کەرەوە وتی)
جێنی فرمێسک لە چاوەکانی هاتە خوارەوە و هیچ قسەیەکی نەکرد
تای دوورکەوتەوە سێری رووخساری جێنی کرد کە بە چاووە پر فرمێسکەکانی سێری تای دەکرد
تای: مەگری جێنی مەگری( وتی کاتێک فرمێسکەکانی جێنی سڕی)
جێنی : تۆ دەزانی من بە چی دا تێپەریوم بێگوومان نازانی هەر بە خەیاڵیشتا دانایە بۆیە بە من مەڵێ مەگری فرمێسکەکانم پرسم پێ ناکەن مێشکم ناتوانێ ئەو هەموو یادەوەریە ناخۆشانە لەیاد بکات
دڵم ناتوانێ بێ شکان لێبدات
جێنی: من لەگەڵ ئەمانەدا ژیاوم بۆیە ئەستەمە بەسەری دا زاڵ بمم
تای هەر بەردەوام بوو لە سێر کردن و گوێ گرتن لە جێنی
جێنی: ئحم بمبورە زۆر قسەم کرد نە ئەبووایە ئەو قسانە بۆ تۆ بکەم تۆ یەکەم کەسی ژیانمی کە ئەمم شتانەی پێ بڵێم ....بۆیە بمبوورە
جێنی:من هەموو کاتێک خەمەکانم لەدڵم دا دەهێڵمەوە بەڵام نازانم بۆچی بۆتۆم باس کرد من هیچ هاوڕێیەکیشم نیە هەرگیز بۆ هیچ کەسێکم باس نەکردووە * زەردەخەنەیەکی شکاوی کرد*جگە لە کوما تەنها هەندێک جار قسە لەگەڵ ئەو دەکەم
تای زۆر دڵ خۆش بوو بەو قسانەی جێنی بەڵام کاتێک ناوی کومای هێنا رووی خۆی گرژ کردوو چاوی لەسەر جێنی لاداو سێری مێزەکەی پێش خۆی کرد ( بە کورتی و پوختی غیرە دەکات)
جێنی: کوما تاکە هاوڕێی منە ئەو زۆر شیرن و زۆر جوانیشە من زۆر زۆرم خۆش دەوێ...
دڵنیام گەر تۆش بیبینی خۆشت دەوێ
تای: همم.بەڵێ بەڵێ خۆشم دەوێ(وتی کەهێشتا چاوی لە پێشخۆی دەکرد بەڕادەی دۆزەخ غیرەی دەکرد گرژی بە رووخساریەوە دیار بوو )
جێنی: چۆن خۆشت ئەوێ خۆ تۆ ئەوت نەبینیوە؟؟
تای بە پرسیارەکەی جێنی سەری سوڕما بەڵام خۆی ئاسای کردەوە روخسارە گرژەکەی خۆی لابرد
تای: ئەوا من مەبەستم ئەوە بوو گەر بیبینم خۆشم دەوێ
جێنی سەری بەواتای تێگەیشتن جووڵاند
تای: دەی کەواتە من دەڕۆمە ژووری کار کردن کاری زۆرم هەیە تۆش ئەگەر بێزار بووی وەرە لام ژووری کارکردن لە سەرەوەیە بەدەستە ڕاست
جێنی سەری بە مانەی بەڵێ جووڵاند...تای ڕۆیشت

‏💙من و تۆ ~~ʏᴏᴜ ᴀɴᴅ ᴍᴇ Where stories live. Discover now