Part thirteen🤍

35 5 17
                                    

‏🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰 🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰 🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰 🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰

‏🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰 🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰 🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰 🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰

ʟᴇᴛ's start 💕- ʟᴏᴠᴇ ʏᴏᴜ ɢᴜʏs 🦢🤍13
لە پیوەندی دا
؟؟؟: ئەوە باشترین کاتە بۆ بەجێهێنانی پلانەکەمان من بەئامانجەکەم ئەگەم تۆش بە ئامانجەگەت ئەگەی وەک ئەوەی باسمان کرد ،،بەڵام ئەگەر هەڵەیەک بکەیت یان هەر شتێک کە بێتە هۆی تورە کردنی من خۆت ئەزانی چی ئەبێ
؟؟؟٢: تەنها کارەکەت بەباشی بکە ئەوە هەموو شتێکە کە من دەمەوێ
کۆتای بەپەیوەندیەکە هێنا بزەیەکی بە فیزی کرد لەکۆتایدا ئەو شتەی دەیویست بە دەستی دێنێ

─── ⋆⋅☆⋅⋆ ─── ─── ⋆⋅☆⋅⋆ ─── ─── ⋆⋅☆⋅⋆ ─── ─── ⋆⋅☆⋅⋆ ───
تای: ئەمە لەکوێوە دەرچوو ( وتی کاتێک وازی هێنا لەسەیر کردنی موبایلەکەی مێشکی دەستی کرد بە بیر کردنەوە لەو بابەتە نیگەرانی لە رووخساری دا دەردەکەوت ئەبێ چۆن پێی بڵێ چۆن روونی بکاتەوە چی ئەگەر تورە بوو دەی ئەوە ئەو شتەیە کە بەدڵی نیە ،،،،بەڵام بێ گومان ناچاری ناکەم بۆ هیچ شتێک)
هاستایە سەر پێ دوای کەمێک بیرکردنەوە تۆزێک دودڵە لەوتنی بەڵام پێویستە بوترێ
دەی ئەگەر رەتی کردەوە خۆ هیچ شتێک نابێت
لە کۆتایدا بەرێکەوت بۆ ژوورەکەی خۆی
جێنی: هەر کاتێک رووخساری تایهیۆنگ دەبینم ئەو خەونە خۆشەم بیر دێتەوە کە چەن ساڵێک پێش ئێستا بینیم ،،،کاتێک زۆر نزیکم لێی زۆر هەست بە ئارامی دەکەم دڵ خۆشم بە زەردەخەنەکەی
جێنی: باوەشەکەی هەموو شتێکم بیر دەباتەوە،،،بەڵام ئێستا دڵنیا بوومەوە کە ئەو کەسەی خەونم پێووە بینی تایهیۆنگە ،،،،ئایا ئەو لە چارەنووسی من نوسرابوو
لەوکاتەدا تای هاتە ژوورەوە
تای: جێنی ئەمەوێ شتێکت پێ بڵێم ( وتی کاتێک بەرەو جێنی هات)
جێنی: هاا ئا بەڵێ گوێم لێتە( بە شڵەژاویەوە وتی چوونکە زۆر بە قوڵی سەیری تای دەکرد بۆیەوا شڵەژا چوونکە وای زانی تای هەستی کردوە کە بەو شێوەیە سەیری دەکات ،،،،ئەوە باشە چوونکە هەستی پێی نەکرد)
تای: ئەوەی ڕاستی بێ بازرگانێکی هاوبەشم ئەمرۆ هاوسەرگیری دەکات
تای: ئاهەنگێکی گەورەی رێکخستووە وە منیشی بانگێشت کردووە بەڵام ئەوەی راستی بێ ئەو زانیویەتی ،،،ئێێ،،،،کە من هاوسەرگیریم کردووە واتا لای ئەوان بەو شێوەیە ،،،ئێمەی بانگێشت کردووە هەردوکمان ،،،،وتی لەگەڵ هاوسەرەکەت وەرە (بەزۆر توانی ئەم چەن رستەیە تەواو بکات چونکە نەی دەویست جێنی نارەحەت بکات بە وتنی وشەی هاوسەر لە کۆتایدا ئەوان تەنها هاورێن)
لەکاتێکا جێنی هەستێکی نا ئاسای هەیە بە وتنی ئەو وشەیە بەڵام هەرگیز نارەحەتی ناکات تاکە نارەحەتی جێنی بوونی خۆی و تایهۆنگ وەک هاوڕێ
تای: سەیرکە جێنی تۆ ناچار نیت تۆ ناچار نیت بێیت من زۆرت لێناکەم بەدڵی خۆت بکە ئەگەر ناتەوێ بێ کێشە بی کێشە نیە لە کۆتایدا،،،،،،هاوسەرگیریمان لە سەر کاغەزە ( سەری خۆی نزم کرد)
جێنی: نا نەخێر دێم کێشەنابێت هەم حەز دەکەم ،،،زۆر جار رۆیشتووم کاتێک سووان رۆڵی باوکێکی باشی دەگێڕا لە پێش چاوی هاوبەشەکانی یان گەورە بازرگانەکان بۆیە کێشە نابێت گەر بێم دڵنیا بە هاوسەرێکی باش دەبم
قسەکانی جێنی وای کرد تای سەری بسوڕمێ ،،،بە رستەکەی کە وتی ( دەبمە هاوسەرێکی باش)
هەردووکیان سەریان نزم کرد چوونکە شەرمیان کرد
تای:ئەتەوێ بچی جلێکی گوونجاو بکری بۆ ئاهەنگەکەی ئەمشەو
جێنی: نا جلی زۆرم هەیە دەتوانم دانەیەکی گونجاو هەڵبژێرم( بە زەردەخەنەوە وتی تایهیۆنگیش زەردەخەنەیەکی بۆ کردەوە و ژوورەکەی جێهێشت)
هەرکە تای دیار نەمە جێنی بە تورەی وتی
جێنی: کاغەز بۆ هاوسەرەکانی تر لەسەر بەرد هاوسەرگیریان کردووە
بە تورەی وتی هەناسەیەکی هەڵمژی بۆئەوەی بێتەوە سەر خۆی
جێنی: ئایی شەرمە بۆ تۆ جێنی ئەوە چی دەڵێیت ( بە نارەزای کێشای بە حەرزەکەدا )
دوای هێور بوونەوە رۆیشت تا جلێک هەڵبژێرێ

‏💙من و تۆ ~~ʏᴏᴜ ᴀɴᴅ ᴍᴇ Where stories live. Discover now