Part fourteen 🤍

46 6 35
                                    

‏🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰 🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰 🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰 🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰

‏🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰 🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰 🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰 🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰

سەرەتا ڤۆت بکە خۆ بە پارە نیە گوڵم
ʟᴇᴛ's start 💕- ʟᴏᴠᴇ ʏᴏᴜ ɢᴜʏs 🦢🤍14

Before 16 days پێش شازدە رۆژ
Taehyong pov:
رۆشتمە ژووری کامێرای چاودێری دوای گەڕانێکی زۆر و بێسوود جێنیم نەدۆزیەوە دڵنیام شتێکم دەست دەکەوێت
هۆسیۆک بە چاودێری کەرەکەی وت کە دیمەنەکانمان نیشان بدا ...بەڵام ئەوان وتیان کە کامێرەکە کەمێک پێش ئێستا هاک کراوە لەلایەن کەسێکی نادیار زۆر بەی دیمەنەکان سراونەتەوە
بە تورەی وتم کە دەمەوێ بیبینیم
ئەویش بە سەیری سەیری کردم و وتی ( من ئەڵێم هاک کراوە دیمەنەکان نەماون) هۆسیۆک وتی کە پێشانم بدا ئەویش رازی بوو
لە شاشە بچووکەکەوە سەیرم کرد بینیم کە جێنی رۆیشتە دەست شۆرەکە دوای چەن چرکەیەک هاوسەری سووانم بینی کاتێک لە دوای جێنی چۆووە ژورەوە چاوەکانم گڕیان تێبەر بوو مێشکم دەستی کرد بە کوڵان کاتێک ئەو ئافرەتەم بینی هەر دوای ئەوە دیمەنەکان گۆران بۆم روون بۆیەوە کە بۆچی دیمەنەکان براونەتەوە ئەو ئافرەتە وای کردووە ئەو جێنی بردووە ئەوەی بە مێشکم دادەهات تەنها ئەوە بوو زۆر دڵنیام
بەڵام ئەو چی لە جێنی دەوێ ...چی دەوێ؟؟؟؟؟،،،،دوای ئەو هەموو شتە
بێ بیر کردنەوە سەر کەوتمە سەر ئۆتۆمبێلەکەم و بەرێ کەوتم بۆ ماڵی سووان ئەو ئانە نەفرەتییە شتێکی لە جێنی کردبێ ئەیکوژم بە دەستی خۆم ،،من بەڵێنم بە جێنی داوە بی پارێزم لە هەموو شتێک ،،نابێت بهێڵم دووبارە بێتەوە هەرگیز
گەیشتمە بەر دەرگای ماڵەکەیان تا هێزم هەبوو لە دەرگام دەدا بێ ئەوەی بوار بدەم تا ئەیکەنەوە بەهێز تر لە دەرگام دا تا دەرگاکە کرایەوە لەلایەن خزمەتکارێکی بە تەمەن
لەگەڵ کردنەوەی دەرگاکە منیش مستێکی بە هێزم لە دەرگاکە دا کە بە ئەگەری زۆرەوە دەستی من نەشکابێ دەرگاکە شکاوە،،،وەک رەشەبایەک رۆشتمە ناو ماڵەکە
خزمەتکارەکە بە ترسەوە لێم دوور کەوتەوە ویستم بچمە سەرەوە بینیم ئان لە پەیژەکان بە سەر لێشێواوی دێتەخوارەوە وەستام بەڵام دوای چەن چرکەیەک وەک ڕەشەبا بۆی چووم دەستم لە دەوری قورگی توند کرد کەوام کرد ناڵەیەکی بێت
تای: جێنی لەکوێیە ؟؟؟؟؟( بە هاوارەوە وتم هەستم دەکرد مێشکم دەکوڵێ تورەیم لێدە باری هەستم بە ئازاری چاوم دەکرد چوونکە بە شێوەیەکی ترسناک کردبوومنەوە کە نەم دەتوانی بیان تروکێنم
ئان: ب...ب..بە..بەرم ب..بدە ت... تۆ چی..چ.چی دەڵێیت ( بە سەختی وتی کە وای کرد تای زیاتر توورەبێ چوونکە وەڵامەکەی دەست نەکەوت )
تای: وتم جێنیەکەی من لە کوێییە ( وتم کاتێک ددانەکانم لەسەریەک جیر کردەوە دەستم لەسەر قورگی تووند کرد )
ئان: نازانم ..من نازانم ( بەسەختی وتی چوونکە خەریک بوو بخنکێ بە دەستی هەوڵی لابردنی دەستی تای دەدا لەکۆتایدا تای بەری دە نەک لەبەر ئەوەی نەی دەویست بخنکێ بەڵکو لەبەر ئەوەی نەی دەویست ببێت بە بکووژ)
ئان هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و دەستی لەسەر ملی خۆی بوو خزمەتکارە کە ویستی بێتەلای
تای: نەکەی نزیک بکەویتەوە ( بەدەنگی بەرز وتی کە وای کرد خزمەتکارەکە وەستا )
ئان: تۆ برۆ ( بە خزمەتکارەکەی وت و خزمەتکارەکەش رۆیشت)
ئان: جێنی لە کوێیە بۆ لای تۆ نیە ( کەمێک دەنگی بەرز کردەوە )
تای: من ئەبێت لە تۆ بپرسم کە جێنی لە کوێیە و بۆ کوێت بردووە ( بەدەنگێکی نزم وتی زۆر ترسانک دەردەکەوت ئانیش رووخساری خۆی گرژ کرد و دەستی لەسەر ملی خۆی لاداو وتی)
ئان: جێنی وون بووە ( بە دەنگێکی شکاو وتی)
منی توورەتر کرد بۆچی رۆۆڵ دەگێرێ ئان خۆی جێنی رفاندووە کە واتە بۆچی وەک ئەوە خۆ دەر دەخا کە بێ ئاگایە
ئان: واتا چۆن کە وون بووە چەند دەبێت کە وون بووە لە کوێ وون بووە ( بە شڵەژاوی وتی بە چاوێکی بێتاوان سەیری دەکردم
تای: تۆ کۆتا کەس بووی کە ئەوت بینیوە بۆچی نکۆڵی لێدەکەی بۆچی وا خۆت دەردەخەی کە هیچ نازانییی هاااااا ( بە هاوارەوە وتم وە بەتوورەیش وتم ئان گری گی بە هاوارەکانی من نەدا و بیری دەکردەوە )
ئان: کتێک لەدەست شۆرەکە هاتمە دەرەوە دوو پیاوی سەیرم بینی لای دەرگای سەرەکی کاتێک کە من هاتمە دەرەوە ئاماژەیان بۆ یەک کرد من دڵنیام کە ئەوان جێنیان رفاندووە ( بەخێرای و شڵەژاوی وتی ترس لە چاوەکانی دەبینرا بەڵام تای وای زانی درۆ دەکات و رۆڵ دەگێڕێ)
تای دووبارە قورگی گرتەوە
تای: بۆچی رۆڵدەگێری هاااا من من دەزانم کە تۆ ئەوت رفاندووە چیت لێی دەوێ هاا چیییی بەس نەبوو ئەوەی بەسەرت هێنا بەس نەبوو ( بەهاوارەوە وتی دەی ویست بەراستی ئان بکووژێ کاتێک بیری دەهاتەوە چی لە جێنی کردووە ئێستاش وەک کەسێک رەفتار دەکا کە ئاگەداری هیچ نیە)
ئان: پێت دەڵێم کە ئەو پیاوانە جێنیان رفاندووە بۆ تێناگەی من بۆکچی خۆم برفێنم بۆچی ئەوە بکەم ( بەهاوەرەوە وتی لەگەڵ هەر وشەیەکی لەتای نزیک بۆوەو بە تورەی سەیری دەکرد
تای: ئافرەتێکی خراپی قێزەونی وەک تۆ هەموو کارێک دەکات ،بۆنمونە کەچەکەی دەفرۆشێت بۆ پارە ئەو کچەی تا ئێستا دایکایەتیت بۆی نەکردوەە ،،گەر تۆ ئەوەت کرد دەتوانی بیشی رفێنی چوونکە تۆ پیسی
دووبارە هاوەرم کردەوە قورگیم توند تر گرت کە وامکرد رەنگی رووخساری بگۆرێ بۆ سپی
ئان: بەسە ئیتر دازانم هەڵەم کردووە دەزانم من رۆژێک نەبوومە دایکی جێنی ،وە ئەوەش دەزانم کە من پارە چاوی کوێر کردبووم ،منیش پەشیمانم لەوەی کردوومە ویژدانم ئازارم ئەدا
ئان: قێز لە خۆم دەکەمەوە و نەفرەت لە خۆم دەکەم ( وتی کاتێک پاڵێکی بەهێزی بە تایەوە نا )
ئان فرمێسک لە چاوەکانی دەهاتە خوارەوە بە خوور دەگریا
تای: ئەی ئەوکاتە ئەو دایکە پەشیمانە لە کوێ بوو کاتێک کچەکەی جلە خوێناویەکانی دەشاردەوەو برینەکانی بە مکیاژ دەشاردەووە ئەی ئەو کات دڵە بەسۆزەکەی ئێستات لە کوێ بوو بۆ هەستت پێنەکرد ها( تای بە قێزەوە سەیری ئانی دەکرد و ئانیش لەسە پەیژەکان دەنیشت بوو ودەگریاو دەستی بەسەریەوە گرتبوو)
ئان: کاتی زۆرمان لەبەر دەست نیە پێویستە جێنی بدۆزینەوە دڵنیام ئەو پیاوانەی جێنیان رفاندووە شتێک دەزانن پێویستە بیان دۆزینەوە ،وە پێش ئەوەی سووان بێتەوە لێرە برۆ با نەتبینێ لێرە ( وتی کاتێک فرمێسکەکانی سری و سەیری تای کرد تایش بەبێدەنگی لە ماڵەکە چۆووە دەرەوە وە ئانیش لەگەڵی چۆووە دەرەوە پێکەوە سەرکەوتنە سەر ئۆتۆمبێلەکە

‏💙من و تۆ ~~ʏᴏᴜ ᴀɴᴅ ᴍᴇ Where stories live. Discover now