Part nineteen 🤍

29 4 21
                                    

‏🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰 🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰 🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰 🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰

‏🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰 🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰 🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰 🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰

های جەماحەت 🤍🤍 لە هەڵەی رێنووسیم ببورن تاقەتم نیە بیخوێنمەوە 🥲😂🤍🤍 ئینجا ڤۆت لە بیر نەکەن
ʟᴇᴛ's start 💕- ʟᴏᴠᴇ ʏᴏᴜ ɢᴜʏs 🦢🤍19

Taehyong pov:

رۆژی دواتر بوو...کە من زنجیری جانتاکەم داخست کاتێک کۆتا پارچە جلم کردە ناوی ..لە ژووری نووستنەکە رۆیشتمە دەرەوە بە جانتا پێچراوەکە ..لە هۆڵەکە دانیشتم و چاوەڕێم کرد .تا جێنی لە خەو هەڵدەستێت ..تەواوی شەو نەخەووتووم هەر بیرم لە کاردانەوەی جێنی دەکردەوە ..بەڵام ئەوەی رۆیشت ..رۆیشت

ئێستا هەست دەکەم پێشتر ناخم چەن بە تاڵ بووە ..پێشتر چەند بێ هەست بووم ..چوونکە ئێستا ناخە بەتاڵەکەمم زۆر پڕە زۆررر..بە هەزارەها هەست پڕ بوو هەمووشیان وەسفی خۆشەویستیم دەکەن بۆ جێنی ..ئەو خۆشەویستیەی کە خۆشم دانم پێ دانەنابوو ..بەڵام ئێستا جێنی خۆشی پێی دەزانێت ..ئەوەش هەستێکی شەرمەزار کەری پێدەدام

سەرنجم لەسەر زەویەکە لابرد هەرکە جێنیم بینی بە هەمان جلی دوێنێوە دەرکەوت لەسە پەیژەکان
سەیری جێنیم کرد لیکی دەمم قوت دایەوە وە چاوم لەسەری لابرد ..بەڵام جێنی نزیک دەبوویەوە لێم
جێنی: تایهیۆنگ
ناوی منی هێنا بەڵام من جوابم نەدایەوە هەستامەوە دەستم دایە جانتاکەو هەڵم گرت و بەرەو رووی جێنی چووم قۆڵیم گرت
جێنی: تایهیۆنگ چی دەکەی ؟ (بە شێواوی پرسی کاردانەوەکەی منی رەت کردەوە )
تای: بڕۆ ئەو شوێنەی کە لێی دڵ خۆش دەبی ( سەیری ناو چاوی جێنیم کرد )
نەم دەزانی ئەوەندە لاواز بووم فرمێسک لە چاوم قەتیس دەبێت
جێنی رووخساری خۆی گرژ کرد قۆڵی لەدەستم دەرهێنا
جێنی: باسی چی دەکەی ( بە هێمنی پرسی)
دەم توانی ترسێک لە چاوەکانی جێنی ببینم ..بەڵام ترس لە چی ؟؟؟
سەیرکردنەکانم لاواز دەبوونەوە هەستەکانم بە هەموو دەمارەکانی گیانم بڵاوبوونەوە ..

دڵە کزێکی خنێنەر بەرۆکی گرتبووم ..ئەم توانی تێبینی جیاواز بوونی خۆم بکەم
جێنی: مەبەستت چیە لە شوێنێک لێی دڵ خۆش بم ( چاوەکانی لەگەڵ چاوەکانم قوفڵ کرابوون سەیری ناو چاوی یەکتری مان دەکرد )
تای: هەر وەک بیستت ..بڕۆ لێرە .ئێرە شوێنێک نیە تێیدا دڵ خۆش بیت ( بە هێمنی وتم ..دڵم ژانی دەکرد ئەو ژانەش تەنها خۆم لێی تێدەگەیشتم هیچ کەسێکی تر )

جێنی: بۆچی ؟( دەنگی هەر وەک دەنگی من نزیک بوو لە گریان ..وە چاوەکانیشی پر بوون لە فرمێسک)
تای: ب..بڕۆ بۆ لای دایکت ...ئەو گۆڕاوە ئازارت نادا چیتر..ئەو پەشیمانە دڵنیام لەوێ دڵ خۆش دەبیت( سەرم نزم کردەوە بێ هیچ قسەیەکی تر قۆڵی جێنیم گرتەوە بەدوای خۆم دا بردمە دەرەوە ..بەو جانتایەی دەستیشمەوە هەر ئەو جانتایە نەبوو سێ جانتای تر بوون بەڵام ئەوانم پێشتر لە ناو ئۆتۆمبێل دانابوو)

‏💙من و تۆ ~~ʏᴏᴜ ᴀɴᴅ ᴍᴇ Where stories live. Discover now