Part seventeen 🤍

42 6 72
                                    

‏🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰 🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰 🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰 🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰

‏🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰 🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰 🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰 🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰

های جەماحەت 🤍🤍 لە هەڵەی رێنووسیم ببورن تاقەتم نیە بیخوێنمەوە 🥲😂🤍🤍 ئینجا ڤۆت لە بیر نەکەن
ʟᴇᴛ's start 💕- ʟᴏᴠᴇ ʏᴏᴜ ɢᴜʏs 🦢🤍17

Jennie pov:
هاتمەوە ئەو ماڵەی وام دەزانی بەهەشتەکەمە ..بەڵام بە تامی دۆزەخ ئەو بەهەشتەی ماڵی کیم تایهیۆنگ...
دوو رەۆژە گەراومەتەوە ئێستا ئەوەی لە مێشکم دایە ئەوەیە کەی نۆرەی من دێت کەی دەبمە قوربانی دەستی یان دەبمە قوربانی دەستی کەسێکی تر بەهۆی ئەو وا چاوەرێی مردنم دەکەم ..یان ئەواتا چاوەرەێ موعجیزەیەک دەکەم
زۆر بیرم کردەوە لە رابردوو کاتێک یەکەم جار یەکمان بینی ئەوە راستە ماوەیەکی زۆر تێپەریوە بەباشی بیرم نایەت ..بەڵام ئەوەم بیرە کە چەن خۆبەزل زان و چەن قسە رەق و شکێنەر  بوو هەروەها ئەوەشم بیرە کە ئافرەتێکی بەتەمەن لەناوەراستی شەقام لێی دەپارایەوە بۆ شتێک وە نازانم چیی بوو بەڵام دیار بوو زوڵمێکی لێکرد بوو ..ئەو ئافرەتەش داخی خۆی پێ دەرشت.. دڵنیام ئەو شتێکی خراپی لەو ئافرەتە کردووە ئەگینا ئەو ئافرەتە بۆ بەو جۆرە لێی دەپارێتەوە ...
بەخێرای سەرم هەژاند ...بۆستە جێنی تۆ چی دەکەی چی ئەگەر تایهیۆنگ لەسەر هەق بوو بێ ئافرەتەکە تاوان بار بێت ..وە تایهیۆنگ خەونەکەمی هێنایە دی خەونە بچووکەکانم ژووری جل ..خواردن درووست کردن
بەڵام ئەوە ئەوە ناسەلمێنێت کە قسەی پاسەوانەکان راست نەبن بەتەواوەتی ئێستا لە دوو روودا ماووم
یان ئەوەتا باوەر بە قسەی پاسەوانەکان بکەم یان باوەر بە تایهیۆنگ بکەم
ئەگەر هەر بریارێک بدەم ئەبێ سەرەتا دڵنیا ببمەوە من ئەوا تایهیۆنگ تاوەنبار دەکەم بە شتێک کە نایزانم یاخوود ...نا مەوێت کەسایەتی راستەقینەیم بۆ دەربکەوێت  بە هەر جۆرێک بێت ...
لەبیرکردنەوە قوڵەکانم قوڵتر دەبوومەوە ...ئەوەم بە مێشک داهات برۆمە لای
رێم کرد بەرەو ژووری کارکردنەکەی ماوەی چەن کاتژمێرێک بوو هەر لەوێ کاری دەکرد لە دەرگام دا.........
وەڵامی نەبوو ..دەرگام کردەوە بێ ئەوەی بۆ دووەم جار لێلی بدەم ....بینم
دانیشت بوو لەسەر مێزەکەی خەریکی کار کردن بوو زۆر وورد سەیری لاپتۆپەکەی دەکا رووی لەلای من نەبوو بەڵک وو تەنیشتی لێم بوو ئاگەدار نەبوو کە من هاتبوومە لای ئەو هەلەم قۆستەوە بە وردی سەیرم دەکرد
بە چاوە تیژەکانی سەیری لاپتۆپەکەی دەکرد  من وا هەستم دەکرد بە رقەوە سەیری دەکات  بەردەوام بوو لەسەیر کردنی ..ئەوەش تەنها وای دەکرد تەنها زیاتر رقم لێبێت و رق لە دڵم هەڵقوڵێ بەرامبەر تایهیۆنگ هیچیتر ...لە کۆتایدا هەستی کرد من لە ژوورەکەم سەیرێکی کردم و دووبارە چاوی کەوتەوە سەر لاپتۆپەکەی کاتێک ناوی هێنام
تای: جێنی ( بە شۆکەوە وتی کاتێک سەیری لاپتۆپەکەی دەکرد )
جێنی: هاتم بۆئەوەی ..ئێ ئەوە ..من برسیم بوو دەکرێ خواردن دروست بکەین ( بیانوویەکم دۆزیەوە سەرنجە تیژەکانی لەسەر لاپتۆپەکەی لابرد سەیری منی کرد و وتی)
تای: ئمم دەکرێ خۆت بیخۆیت بۆ ئەمرۆ *دووبارە سەیری لاپتۆپەکەی کردەوە *زۆر سەرقاڵم کارێکی گرینگم هەیە لەناو بەفر گرەکە خواردنی لێیە برۆ بیخۆ ( کۆتای بە قسەکانی هێنا بێ ئەوەی سەیرم بکات)
هەستم بە تورەیەکی زۆر کرد بەهۆی رەفتارەکانی ..بۆچی سەیرم ناکات ...بۆچی وا ساردە بێگومان چیتر تاقەتی رۆڵگێرانی نەماوە وەک کەسێکی باش ...ئەوەم بەهەموو هۆکارەکە زانی ..بێ هیچ وەڵامێک چوومە ژوورەکەم
لەسەر بێدەکەم راکشام ..ئەمویست دەست بکەم بەگریان ..ئاخر تایهیۆنگ تاکە کەس بوو گرینگیم پێبدات وە ئێستا بۆم دەرکەوت  کە رۆڵی دەگێرا تا بەکارم بێنێ بۆ سوودی خۆی لە بیرکردنەوەکانم دەرهاتم فرمێسک روومەتەکانمی تەر کردبوو ....لەناکاو هەستم بەدەنگی داخرانی دەرگا کرد بە بەرزی و خێرای   پێدەچوو دەرگای ژووری کارکردنی تایهیۆنگ بێت ..هەستامەوە دەرگام کردەوە بەهێمنی  وە ئەوەی بینی تایهیۆنگ بوو
لە پەیژەکان دەهاتە خوارەوە پشتی لەمن بوو وە زۆر بەپەلە و خێرا  بوو  وە تورەش دیار بوو بەجۆرێک بە دەستی قۆپچەی یەکەمی قەمیسە سپیەکەی کردەوە وەک رەشەبایەک دەرگای دەرەوی کردەوە و رۆیشتە دەرەوە ..دەرگاکەی داخست لەدوای خۆی کە وای کرد گوێچکەکانمی لێ بگرم بەهۆی دەنگە بەرزەکەی  من لە شوێنی خۆم شۆک  بووم  چوونکە تا ئێستا نەمبینیوە بەو جۆرە توورە بێت
بەهەلم زانی بەدوای دا رۆیشتم بۆ ئەوەی بزانم بۆ تورە بووە کە رۆیشتمە دەرەوە ئۆتۆمبێلەکەیم بینی کە لە ماڵ دوورکەوتەوە بەخێرای رام کردە سەر شەقامی سەرەکی تاکسیێکم گرت پێم وت بەدوای ئۆتۆمبێلەکەی تایهیۆنگدا برووا دونیا تاریک بوو نزیک کاتژمێر دەی شەو بوو بەردەوام بوو لە رۆیشتن تاگەیشتینە خانوێکی هەژارنشینی چۆل
شوێنێکی تاریک بوو . زۆر نەرۆیشتینە پێشەوە تاکسیەکە لە شوێنێکی دوور وەستا ..
دابەزیم سەیرم کرد بە ئەستەم ئەمتوانی بببینم لەژێر ئەو رووناکیە کزانەی سەر شەقامەکە بەڵام بەس بوو بۆ ئەوەی رووخساری تایهیۆنگ ببینم لەدوورەوە لەگەڵ کۆمەڵێک پیاو وەستابوو وە پیاوێک دیار بوو کە لێی دارابوو رووخساری بریندار بوو ئەوەش تەزووی بە گیانم دا هێنا
تایهیۆنگ خەریکی قسە بوو لەگەڵ پیاوە بریندارەکە بەڵام نەم دەزانی چی دەڵێن چوونکە زۆر لێم دوور بوون
بەڵام تایهیۆنگ دیار بوو قسەی دەکرد بە رەقی ..بۆ ساتێک وام هەست کرد جنێوی دەدا ...
دواتر کەوتە گیانی پیاوە بریندارەکە و لێی دەدا بە خراپی شێوەیم وەک سووان هاتە پێش چاووم کاتێک لێی دەدام ..هیواخواز بووم جیاوازیەک ببینم بەڵام نەم دەبینی رێک هاوشێوەی سووان لەو پیاوە دەدا
بێ ویستی خۆم فرمێسک لە چاوم هاتە خوار بەهۆی بینینی ئەو دیمەنەی دەمبینی ..رووم سوراند چیتر بەرگەم نەگرت دەنگی هاوارەکانی ئەو پیاوە ناوچەکەو منیشی گرتبۆوە چوونکە لەتاو ئازار هاواری دەکرد ..
بەخێرای گەرامەوە لای تەکسیەکەم بێ ئەوەی ئاور بدەمەوە سەر کەوتم وە پێم وت بمباتەوە ئەو شوێنەی کە منی لێ هەڵگرت دەستی کرد بە لێخوورین گەیشتمە ماڵەوە و پارەکەم دا بە پیاوی تاکسیەکە و رۆیشتمە ژوورەکەم لەسەر بێدەکەم دانیشتم قاچەکانم لە باوەش گرتن ..چاوەرێی تایهیۆنگم کرد تا دێتەوە ..
دوای کاتژمێک ...دەنگی دەرگا هات خۆم تێک نەدا هاتە ژوورەوە سەر دەستەکانی هەڵدابویەوە دەمتوانی پەڵە خوێنەکانی سەر قەمیسەکەی ببینم ..واقی ووڕما کاتێک  منی بینی بەو کاتە بە خەبەرم
تای: جێنی بۆچی تائێستا بە خەبەری ( بە ئاسای وتی وەک ئەوەی هیچ نەبوو بێ )
بەجوانی رۆڵی دەگێرا وەک کەسە باش و میهرەبانەکەی جاران دووبارە رەفتاری دەکرد
جێنی: ویستم چاوەرێی تۆ بکەم تا دەیتەوە ( تایهیۆنگ خەندەیەکی شیرنی کرد بەڵام من وەک ساختە بینم )
تای: جلەکانم دەگۆرم و دواتر دێمەوە ( وتی و رۆیشتە گەرماوەکە سەرنجی چاوەکانم هەر لەسەر دەرگای گەرماوەکە بوو ....خەریک بوو مێشکم لەدەست بدەم ئاخر کەمێک پێش ئێستا وەک گورگی برسی کەوتبوویتە گیانی کەسێک ئێستاش وەک ئەوەی هیچی نەکردبێت رەفتاری کرد ...ئەوە چ جۆرە مرۆڤێکە بەو شێوەیە هیچ بەزەیی نیە ؟؟؟. بۆچی بۆچیی بەو شێوەیە .......
دەنگی ئاوەکە نەما دواتر وەک مناڵێکی بچووک کە گەرماوی کردبێ هاتە دەرەوە لەگەرماو
قژی تەر بوو ..جەلی خەوی لەبەر بوو ..خەندەیەکی بچووکی کرد و قژی وشک دەکردەوە بەو خاولیەی لە دەستی بوو ..رق تەواوی دڵمی داگرت ئەمویست وەک ئەوەی بەر بۆوە گیانی ئەو پیاوە ئاوا منیش بەرببمە گیانی ئەو چوونکە ئەو رەفتارەی هەمیشە سووان دەهاتە پێش چاوم سووان وەک کەسێکی باش خۆی نیشان ئەدا لە پێش چاوی هەمووان ..بەڵام لە پێش چاوی من هەموو کاتێک درەندەیەک بوو کە هەرکاتێک توڕە دەبوو تۆڕەیەکەی لەگیانی بێنازی منی دەردەکرد و ئازاری دەدام ..چیتر بەرگەی ئەو دیمەنەم نەگرت و بە توڕەیەوە بە تایهیۆنگم وت
جێنی: نامەوێت چیتر بتبینم ( وەستام وە تایهیۆنگ بە سەرسورمامیەوە سەیری کردم * خۆم رێک کردەوە درۆیەکم دۆزیەوە بۆ ئەو قسەیەی ئێستا کردم )
جێنی :نامەوێت چیتر لە یەک ژوور بین ئەوە بێزارم دەکات تۆ تا درەنگانی شەو کار دەکەیت وە کاتێک دێیتە ژوورەوە وا دەکەی من هەستم لەخەو وە خەوەکەم تێک بچێت .بۆیە تکایە نامەوێت لێرە بی ( بە رقەوە وتم بەزۆر خۆم گرت تا بە هاوارەوە قسەی لەگەڵ نەکەم بەشێوەیەکی ئاسای قسەکانم بکەم  کاردانەوەی تایهیۆنگم نەبینی رووم سوراند و پاڵکەوتم وە رووناکیەکەم کوژاندەوە ..
هەستم کرد دڵم خێرا لێدەدا هەرگیز نەمدەویست بەو شێوەیە بەرەقی  قسەی لەگەڵ بکەم بەڵام تۆرەی دەستی بەسەر داگرتبووم کوێری کردبووم کە وای دەکرد بیر نەکەمەوە لە هەر شتێکی ئەرێنی دەربارەی تایهیۆنگ
تای: چیتر وا ناکەم بەڵێن بێت ( بە خەمباری و نەرمی  وتی )
گوێم لە دەنگە هێورکەرەوەکەی تایهیۆنگ بوو چەند بە نەرمو نیانی وتی چاوم تووند داخست  رێگەم دا خەو بمباتەوە ....وە خەوم لێکەوت
End Jennie pov.....

‏💙من و تۆ ~~ʏᴏᴜ ᴀɴᴅ ᴍᴇ Where stories live. Discover now