Part sixteen 🤍

41 6 33
                                    

‏🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰 🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰 🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰 🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰

‏🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰 🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰 🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰 🌤️⋆ ˚。⋆୨୧˚🐝༉‧₊˚🍰

های جەماحەت 🤍🤍 لە هەڵەی رێنووسیم ببورن تاقەتم نیە بیخوێنمەوە 🥲😂🤍🤍 ئینجا ڤۆت لە بیر نەکەن
ʟᴇᴛ's start 💕- ʟᴏᴠᴇ ʏᴏᴜ ɢᴜʏs 🦢🤍16

Taehyong pov:
بۆ رۆژی دواتربو لە پێش دەرگاکە وەستا بووم دەمویست برۆمە ژوورەوە بەڵام هەستێک رێگری لێدەکردم هەستی شەرمەزاری یان هەستی ترس ..نازانم
ئەمرۆ کاری دەرچوون تەواو دەکەم سوپاس بۆ خوا .دکتۆرەکان وتیان کە کە جێنی باشە ئەتوانین بیبەینیوە لە ماڵەوە چاودێری بکەین ..بەڵام جارێ جێنی بە هۆش خۆی نەهاتۆتەوە بۆیە چاوەرێم بە هۆش خۆی بێتەوە
بەسەر خۆمدا زاڵ بووم لە دەرگام دا بەڵام واڵام نەبوو دیارە هێشتا بە هۆش خۆی نەهاتۆتەوە بۆیە دووبارەم نەکردەوە راستەو خۆ چوومە ژوورەوە
بەهێواشی رۆشتمە ژوورەوە ...بینیم جێنی بەئاگا بوو..بەجلی نەخۆشخانەوە بە رووخسارە بریندارەکەی لەسەر جێگاکە پاڵ کەوتبوو ..لەشوێنی خۆم وەستام جێنی بە شێوەیەکی سەیر سەیری سەقفەکەی دەکرد
هەر پاش چەند چرکەیەک سەری سووراندم سەیری کردم زۆر بەساردی ..منیش بە هەنگاوی هێواش نزیک بوومەوە لێی چاوی لەسەرم لانەدەبرد منیش سەیرم دەکرد چاوەکانی بە روونی دەدوان کە من لێی تێنەگەیشتم
جێنی : بۆچی رزگارت کردم
هههه ئەگەر ئەزانی بۆ چی رزگارم کردی ئەگەر ئەزانی چەن خۆشم دەوێیت بەڵام نامەوێت بیزانی
جێنی: بۆچی منت کردە هاوسەرت هم وەک نا هاوسەرێکیش واین منێکی هیچ چ سوودێکم بۆت هەیە ؟
لەپڕ ئەو قسانەی کرد خەریک بوو هەست بە ئاڵۆزی مێشکم بکەم ..جێنی ئەو ماوەیە وا بیری کردۆتەوە بۆ چی من ئەوم دەوێت بەڵام وەک هاوسەر نا
تای: تۆ باشی
جێنی هیچ قسەیەکی نەکرد ئەو چاوەرێی وەڵامی پرسیارەکەی بوو ...نەک پرسیارێکی تر جێنی چای لەسەرم لادا
تای: تۆ بۆ من گرینگیت ( دوای ئەو قسەیەی کردم جێنی سەیری کردم چاوی هێشتەوە لەسەرم بۆ ماوەی چەن چرکەیەک. منیش بە هەمان شێوە سەیرم دەکرد دواتر چاوم لەسەری لادا..وەک منداڵێک سەیری دەکردم کە دەیویست شیکارم بکات بەڵام رێگەم نەدا
جێنی: بۆچی گرینگم بۆت ؟؟
سەیرم کرد و هیچم نەوت تا ئەوکاتەی کەسێک لە دەرگای دا سەیری دەرگاکەم کرد دەرگاکە کرایەوە سێ ئەفسەری پۆلیس بوون دوویان لای دەرگا وەستان ئەوەی تریشیان هاتە ژوورەوە نزیک ئێمە کەوتەوە
یۆنگی: سڵاو من ئەفسەر مین یۆنگی ( کارتەکەی نیشان دا) هاتوم وتە لە هاوسەرەکەت وەرگرم دەربارەی رووداوەکە منیش سەرم بە مانای بەڵێ جوڵاند کەمێک چوومە دواوە ئەویش تۆزێک نزیک بۆووە لە جێگاکەی جێنی
یۆنگی: سڵاو خاتوون سەلامەتییە
جێنی: سڵاو ...سوپاست دەکەم ( بە دەنگێکی نزم و ناسک وتی )
یۆنگی: ئایا هیچ دوژمنداریکتان لەگەڵ لی مین جی هەیە ئێستا یان لە کۆندا
جێنی: نەخێر من تەنانەت یەکەم جارم بوو بیبینم
یۆنگی : باشە ئەی خێزانەکەت یان هاوسەرەکەت ئەوان هیچ پەیوەندیەکیان پێوە هەیە
جێنی: ئەگەر پێوەندیان هەبوو بێت من ئاگەدار نیم
یۆنگی: باشە مین جی هیچ قسەی لەگەڵ کردووی یان چی پێ وتی ( بە ووردی سەیری جێنی دەکرد )
جێنی: وتی کە ( جێنی رووخساری خۆی گرژ کرد ) هەرگیز رزگارت نابێ وە وتی کارێک دەکەم بەڵام لە مەبەستی تێنەدەگەیشتم بە روونی .بەڵام دیار بوو نیازێکی خراپی هەبوو
یۆنگی: ئەی باشە هیچ کەسێکی لێبوو کە بیناسی لەوێ یان پێشووتر ناسیتبێت ؟؟؟؟( تەواوی کاتەکە دەنگی جێنی تۆمار دەکرد تایش تازە هەستی پێکرد )
جێنی : نەخێر هەر خۆی بەهۆی ترسەکەم نەم توانی بەباشی سەرنج بدەم
ماوەیەک بەردەوام بوو لە لێکۆڵینەوە لەگەڵ جێنی دواتر هەستایە سەر پێ و سەیری منی کرد
یۆنگی: پێویستە قسە لەگەڵ تۆش بکەین بەرێک تایهیۆنگ
سەرم بە باشە جووڵاند رۆیشتینە دەرەوەی ژوورەکە وە رۆیشتینە کافتریای نەخۆشخانەکە بەیەکەوە دانیشتین لەسەر مێزێک تا بە ئاسوودەی قسە بکەین
یۆنگی: بەرێز تایهیۆنگ ئاگەداری باوکی هاوسەروکەت سووان لە شوێنی رووداوەکە بوو
تای: بەڵێ ئاگەدارم ( سەیری ناو چاویم کرد )
یۆنگی: کەواتە هیچ بیرۆکەیەکت هەیە دەربارەی ئەو یان هەوڵی دابێ کچەکەی رزگار بکات یان دەستی لە رفاندنی هەیە
پاڵم بەکورسیەکە دایەوە وتم
تای: جەنابی ئەفسەر ئەگەر پێت بڵێم دەستی لەو کارە داهەبووە باوەڕ دەکەی ( بە تیژی سەیری یۆنگی کرد)
یۆنگی هیچ قسەیەکی نەکرد بێ وەڵام مابۆووە
تای: سووان پیاوێک نیە هەوڵی رزگار کردنی کچەکەی بدات .دڵنیام دەستی لەو کارە دا هەبووە بەڵام نازانم لە پای چیی
یۆنگی: تۆ هیچ کێشەیەکت لەگەڵ کیم سووان دا هەبووە
تای: بەڵێ لە کۆندا بەڵام پێم وابوو کێشەکەمان تەواو بوو بوو ( درۆم کرد چوونکە من بەردەوام لە کێشە نانەوە بۆ ئەو بۆ ئەوەی تۆڵەی جێنی بکەمەوە هەمیشە لە هەوڵدابووم ئیفلاسی پێ بێنم )
یۆنگی بە تیژی سەیری کردم و وتی
یۆنگی: کێشەکەتان لەسەر چیی بوو
تای: لەسەر کۆمپانیا ....و کریارە جیهانییەکان ...خەڵاتە بازرگانیەکان ..ئیتر کارە کێشە هەر درووست دەبێ
یۆنگی : زۆر باشە دوبارە پێویستە وتە لە هاوسەرەکەت وەربگرینەوە کاتێک باشتر بوو ..چوونکە لی مین جی هێشتا نەدۆزراوەتەوە لە ماوەی سێ رۆژ دا بەدوای دادەگەرێین بەڵام هیچ هەواڵێکی نیە بەداخەوە ..وە تکایە باشتر ئاگەداری هاوسەرەکەت ببە لەوانەیە هێشتا لە مەترسی دا بێت ( وتی و دواتر هەستایە سەر پێ)
منیش هەستامەوە و وتم
تای: بێگومان هەر هەواڵێک هەبوو ئاگەدارم بکەوە تکایە
یۆنگی: سووان دەزگیر کراوە بەڵام هیچی نەوتووە ..پێ داگری دەکات لەوەی دەستی لە کارەکە داهەبووبێت هێشتا نازانین بۆچی ئەوکارەیان کردووە
تای: پێویستە وتە لە هاوبەشەکەم جیۆن جۆنگکووک وەر بگرن چوونکە ئەو هەندێک نامەو شتی بینی وە لەناو موبایلەکەم بەڵام سریبوویەوە بێ ئەوەی من بیبینم
یۆنگی برۆکانی خۆی گرژ کرد و وتی
یۆنگی : بۆچی سڕیویەتیەوە ؟؟؟؟؟
تای: چوونکە وای زانی گەر من بم زانیبایە لەوانەیە کارێکی هەڵەم کردبا ( بە بێزاری وتم)
یۆنگی: باشە ( دواتر دەستی تۆقەی بۆ راکێشام و تۆقەم لەگەڵی کردەوەو رۆیشت)
منیش رۆشتمەوە ژووری جێنی بینیم پەرستارەکە جێنی ئامادە کرد بوو منیش بە شۆفێرەکەم وت ئۆتۆمبێلەکەم بۆ ئامادە بکات وە لەگەڵ پەرستارە یار مەتی جێنیمان دا بۆ ئەوەی بیبەینە ناو ئۆتۆمبێلەکە
جێنیمان بردە ناو ئۆتۆمبێلەکەو منیش سەر کەوتمە سەری و دەستم کرد بە لێ خوورینی
هەردووکمان بێ دەنگ بووین بۆ تەواوی رێگای ئاندۆنگ و سیۆل .
وە گەیشتینەوە سیۆل و رۆیشتینە ماڵەوە
جێنی خەوی لێکەوتبوو لە ناو ئۆتۆمبێلە کە وە جێنیم هەڵ گرت و بردمە ژووری نوستنەکە پاڵم کەوانت لەسەر بێدەکە
وە دواتر خواردنم بۆی ئامادە کرد ئەمرۆ بە هیچ شێوەیەک ئامادە نیم قسەی لەگەڵ دا بکەم لەبر ئەوەی ئەو قسەیەی ئەمرۆ لە نەخۆشخانە کرد

‏💙من و تۆ ~~ʏᴏᴜ ᴀɴᴅ ᴍᴇ Where stories live. Discover now