ڤۆت بۆ پاڕتی داهاتوو 80
کۆمێنت بۆ پاڕتی داهاتوو 200
فۆڵۆم بکەن
وە بڕۆن چیرۆکەکانی تریشم ئەکتیڤ بکەن ئینجا پاڕتتان بۆ دادەنەم💝
ــــــــــــــــ
جەیهۆپ ڕاستەوخۆ سێری جۆنکووکی کرد و بینی ئەو هیچ کێشەیەکی نیە بۆیەش سێری خۆی کرد ڕاستێکەی ئەوان کێشەیان نەبوو کەواتە کێ بریندارە یانیش فیشەکەکە بۆ ئاسمانە جۆنکووک ئاوەڕی دەیاوە بینی
ئەو کچەی یارمەتیانیدا نیوچاوانی کون بوەوە جەستەی لەسەر زەویەکەیە ڕاستەوخۆ چوە دەرەوە کاتێک کوڕێکی گەنجی بینی یوسف توند خۆی بە جۆنکووکەوە گرتبوو و دەگریا هەرکە گەشتنە لای ئۆتۆمبێلەکە جۆنکووک یوسفی دایە جەیهۆپ وە وتی
جۆنکووک: یوسف بەرنەوە لای دایکی خۆت و باوکی ئەحمەد تا پێتان دەکرێت خێرا دوورکەونەوە لێرە ڕاستەوخۆ بۆ ماڵەوە پلانەکە گۆڕا(وتی بە فەرمانەوە)
جەیهۆپ: لێرە جێت ناهێڵم.
جۆنکووک: من منداڵ نیم بڕۆنن ئێستا ئەوە فەرمانە گەر تابەیانی دەنگم نەبوو تەلەفۆن بۆ باوکی عەلی بکە و پێیان بڵێ تەرمەکەم بگەڕێننەوە ئەوێ ئێستاش بڕۆن.
دوای ئەوە جۆنکووک دوور کەوتەوە و چوە ماڵەکەوە پیاوەکانی باوکی عەلیش لەگەڵی چون وە جەیهۆپ و ئەوان بە خێرای ئۆتۆمبێلەکەیان لێ دەخوڕی هەرچەندە
نەیاندەویست بڕۆنەوەدوای کەمێک دەنگی تەقە ئەوێی گرتەوە وە دەنگی ئۆتۆمبێلی پۆلیس وای دەکرد دڵنیا بیتەوە دەرچوونی جۆنکووک خەونێکە
ــــــــــــ
دوای دوو کاتژمێر لە ((الجبال العالية))
جەیهۆپ و ئەوان گەشتنە ماڵەوە کاتژمێر یەک بوو شەیما و ئەوانیش لەوێ بوون تەنانەت سۆماش بۆ سەردانی گەڕابۆوە بەڵام هەموان خەوتبوون جەیهۆپ یوسفی بردە لای ژورەکەی بێلان و لە دەرگای دا
دوای کەمێک کرایەوە و بێلانی دەرخست بێلان هەرکە کوڕەکەی بینی ڕاستەوخۆ لە جەیهۆپی وەرگرت و توند لە باوەشی گرت یوسف توند دەستی کردە گریان ئەو منداڵە زۆر زۆر بیری دایکی کردبوو بێلانیش لەگەڵی گریا
بەڵام هەرکە تێبینی جۆنکووکی نەکرد ڕاستەوخۆ یوسفی دانا و پێی وت بچێتە لای خوشکی بخەوێت
وە خۆشی وتیبێلان: جۆنکووک ئەو لە کوێیە ؟؟
جەیهۆپ تەنها بێدەنگ بوو وە سەری نزم کردەوە بەڵام بێلانی ترساو وازی نەهێنا لە پرسیارکردن
بێلان: جەیهۆپ دەڵێم جۆنکووک لە کوێیە ئایە بریندارە چی بەسەر هاتوە بۆچی خۆی یوسفی نەهێنایەوە وتی خۆم دەی هێنمەوە(وتی بە دەنگی بەرز)
YOU ARE READING
شـێـخ جـۆنـکـووک{بـەشـی دوو}
Short Storyنـوسـەر/ ڤـیـکـتـۆریـا ⚠هەموو مافێکی چیرۆکەکە بۆ خۆم دەگەڕێتەوە بردنی قەدەغەیە⚠