سڵاو نازدارەکانم چۆنن هیوادارم باش بن ئەوەی پاڕتی تازە 💝
جا مەرجێکم زیاد کردوە ئەم جارە
ئەو چیرۆکەم بۆ ئەکتیڤ بکەن🎁
ڤۆت بۆ پاڕتی دابێت 100
کۆمێنت 320
ڕیاکشنی ناو دێڕەکان لە بیر مەکەن❤️🩹
ـــــــــــــــ
جۆنکووک: قسەی بێمانا مەکە جەیهۆپ(بە توڕەیی)
جەیهۆپ: جۆنکووک ئاوا باشترە بۆ هەردووکتان تەنانەت پێم وایە ئەم هاوسەرگیریە لە سەرەتاوە هەڵە بوو.
جۆنکووک: کەس پرسیاری ڕای تۆی نەکردوە وە نور ژنی منە و من باش دەزانم چی باشە بۆ ئێمە نەک تۆ(بە گرژی)
جەیهۆپ: بەڕاست کەواتە هەرکە نور بە ئاگا هات و زانی تۆ منداڵەکەیت کوشتوە چی دەکات یانیش تۆ چی وەڵام دەدەیتەوە تۆ بڕوات پێی نەکرد جۆنکووک دەبێت
بیر بکەیتەوە لەوەی دەیکەیت(وتی بە گرژی)جۆنکووک: تۆ زۆر زمانت درێژ بوە وادیارە بیرت چوە من کێم ئەی وا نیە جەیهۆپ(بە توڕەی)
جەیهۆپ: من خوشکەکەم دەبەمەوە گەر بزانم دەمکوژیتیش(بە توڕەی)
جۆنکووک ڕاستەوخۆ چەکەکەی دەرکرد و ڕێک لەسەر نێو چاوانی جەیهۆپ ئامەژەی چەکەکەی دانا ویستی تەقە بکات بەڵام شەیما هاتە نێوانیان وە بە گریانەوە وتی
شەیما: کاکە تخوا بەسە لێت دەپاڕێمەوە هیچی لێ مەکە من ئێستا خوشکەکەم لەدەست داوە دایکم حاڵی باش نیە گەر ئەویش لەدەست بدەم چی بکەم ئەو کات لێت دەپاڕێمەوە واز بێنە با نور بەرێتەوە چی دەبێت تەنها دوو مانگ با نور لە ماڵی ئەوان بێت دواتر بیهێنەوە
با ئێستا کەمێک شتەکان ئارام بێت تکایە(بە گریانەوە)جۆنکووک هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و چەکەکەی لادا ئەو سەری لێ تێک چوە لە لایەک هەڵەکانی سومەیا وە مردنی منداڵەکی نێوانی خۆی و نور و حاڵی دایکی و خێزانەکەی ئێستا بارێکی قورس لەسەر شانێتی پێویستی بە پشوە بەڵام هیچ جێگایەک نیە بۆ پشوو دان
YOU ARE READING
شـێـخ جـۆنـکـووک{بـەشـی دوو}
Short Storyنـوسـەر/ ڤـیـکـتـۆریـا ⚠هەموو مافێکی چیرۆکەکە بۆ خۆم دەگەڕێتەوە بردنی قەدەغەیە⚠