11

690 121 624
                                    


سڵاو نازدارەکانم ئەوەش پاڕتی تازە هیوادارم بەدڵتان بێت🥰

ڤۆت بۆ پاڕتی داهاتوو 80

کۆمێنت 220

ڕیاکشنی ناو دێڕەکان لە بیر مەکەن💝

چیرۆکەکانی ترم ئەکتیڤ بکەن🎁

ـــــــــــــــــ

جۆنکووک: بەسە بێلان قسەی ترم ناوێت.

دوای ئەوە جەیهۆپ خواردنەکەی هێنا و نور دایە جۆنکووک ئیتر بانگی دکتۆریان کرد بۆ ئەوەی برینەکەی جۆنکووک پاک بکاتەوە

دکتۆر وتی کە دەبێت بەیانیان و شەوان پاک بکرێتەوە ئیتر دوای ئەوە دکتۆرەکەیان بەڕێ کردبوو جۆنکووک دوو فیشەک بەر سکی کەوتبوو کە هەردووکی لای چەپ بوو بەڵام لەوێ ڕاستەوخۆ فیشەکەکانیان دەرهێنابوو وە هاتبوونە ئێرە بە پەلە پەل



ــــــــــــــــ
دوای هەفتەیەک



لە هەفەتەی ڕابردوو شتەکان بە گشتی ئاسایی بوون وە نور و بێلان هیچ شەڕیان نەکردوە ئەویش لەبەر ئەوەی میوانیان هەبوو وە جۆنکووک چاک بۆوە و ئێستا سەلامەتە هەرچەندە هێشتا برینەکەی تازەیە بەڵام بێگومان جۆنکووک هەر لە دوەم ڕۆژەوە هەڵسا ئەوە ئەو نیە لە جێگادا بێت





باوکی عەلی و ئەوان دوێنە شەو ڕۆشتنەوە بۆ گەڕەکەکەی خۆیان ئێستا شتەکان چارە کراون بەگشتی
بۆیەش زۆر ئاساییە لە گەڕەکەکەی خۆیان بن هەرچەندە جۆنکووک حەزی نەکرد بڕۆن بەڵام ئەوان ڕۆشتن




ئێستا بەیانیە و نور برینەکەی جۆنکووک پاک کردەوە
بەڵام ناوەستێت لە بۆڵە بۆڵ لەسەر ئەوەی جۆنکووک
برینەکەی تەڕ دەکات و ئەوەش خراپە بۆی


نور: جۆنکووک ئاوا نابێت تۆ برینداری ئەوەش برینێکی ئاسایی نیە دەکرا بمریت بە هۆیی ئەوەوە.

جۆنکووک: نور بۆ خاتری خوا کێ دەمرێت بە هۆی ئەوەی تەقە لە سکی کراوە(وتی بە بێزاری)


نور: واتە چی کێ دەمرێت بە هۆی ئەوەوە جۆنکووک ناکرێت ئاوا ئیهمال بیت.

جۆنکووک: تۆ واز لە من بێنە خانم بە تەما نیت کوڕێکم پێ بدەیت(وتی کاتێک سێری نوری کرد)


نور ڕاستەوخۆ شەرمەزار بوو وە نەیدەزانی چی بڵێت
تا قسەکەی بێلانی بیرکەوتەوە وە شکی لە خۆی کرد چی گەر ئەو منداڵی نەبێت


نور: ئەوە بەدەست تۆیە نەک من.

جۆنکووک: من هەوڵی خۆم داوە.

نور: تۆ پێم دەڵێیت من نەزۆکم.

جۆنکووک: نور وەک قەمەڕ ڕەفتار مەکە من یونگی نیم.


نور: دەزانم تۆ کێیت بۆیەش چاوەڕێی خۆشەویستی لە تۆ ناکەم.

جۆنکووک: نور سنور مەبەزێنە(وتی بە توڕەیی)


شـێـخ جـۆنـکـووک{بـەشـی دوو}Where stories live. Discover now