17

513 136 432
                                    


سڵاو نازادارەکانم ببورن دەزانم درەنگ پاڕتم دانا واتە مەرج دەمێکە تەواو بوە بەس وتم ئیسراحەتێک بکەم چونکە دوێنە کارم هەبوو بۆیەش ماندوو بووم بەهەرحاڵ هیوادارم بە دڵتان بێت❤️‍🩹


ڤۆت بۆ پاڕتی داهاتوو 95

کۆمێنت 300

ڕیاکشن بکەن❤️‍🩹

جا ببورن بۆ هەر هەڵەیەکی ڕێنوسم 🥲

ــــــــــــــــ

جۆنکووک ڕاستەوخۆ بەرەو ڕووی سومەیا چوو و قاچەکانی لە باوەش گرد یونگی هەر زوو چەکەکەی دەرکرد و دەستی کرد بە تەقە کردن لە پەتەکە بۆ ئەوەی بیپسێنێت وە پساندی





سومەیا کەوتە باوەشی جۆنکووک وە جۆنکووک ڕاستەوخۆ پەتەکەی لە ملی کردەوە خاتوو ئامینە هەرکە ئاوا کچەکەیی بینی بورایەوە جیمین گرتی جۆنکووک دەستی کرد بە بانگ کردنی سومەیا



جۆنکووک: سومەیا سومەیا چاوەکانت بکەوە.





یونگی: هەناسە نادات کاکە چی بکەین(وتی بەبێ چارەیی)





جۆنکووک سومەیای هەڵگرت یان بڵێم جەستەی سومەیای هەڵگرت و بردی بۆ خوارەوە سەنا هەرکە ملی سومەیای بینی کە بە هۆی پەتەکە شین بۆتەوە خەریک بوو بکەوێت بەڵام تایهۆنگ گرتی جیمین و یونگی دایکیان هەڵگرت بۆ ناو ئۆتۆمبێلەکە





ـــــــــــــــــ
لە نەخۆشخانە





هەرکە گەشتنە ئەوێ جۆنکووک سومەیای دایە دەستی دکتۆرەکان هەرچەندە دەیزانی مردوە بەڵام هێشتاش ئەوەی کرد بەڵام هەر زوو دکتۆرەکان وتیان مردوە دایکیانیش توشی سوکە جەڵدەیەک ببوو بۆیەش لە نەخۆشخانە مانەوە





نور و کچەکان لە ماڵ بوون لەبەر ئەوەی سەنا حاڵی باش نەبوو جەیهۆپیش لەوێ بوو بەبێ دەنگی دانیشتبوون ئەوان پیاون فێر کراون نابێت بگرین لەبەر چاوی کەس بەڵام ئەو ئاگرەی لە ناو دڵی ئەواندایە کەس پێی نازانێت






پرسیارەکانی مێشکی جۆنکووک ئاخر سومەیا بۆچی وای کرد تەنها لەبەر ئەو کوڕە جۆنکووک ئەو کوڕە باش دەناسێت دەزانێت تەنانەت باوکی لەدەستی بێزارە ئەو کوڕە خوێڕیە و کەسێکی باش نەبوو بۆ ئەوەی جۆنکووک خوشکە بچوکەکەیی پێ بدات بەڵام سومەیا دووبارە بێ گوێی جۆنکووکی کرد بەڵام تەنها ئەم جارە هەڵسێتەوە جۆنکووک لێی نادات لەسەر ئەم بێ گوێیە





جۆنکووک لەو بیرکردنەوانە بوو دەنگی سۆما بەر گوێی کەوت




سۆما: کاکە(بە گریانەوە)






جۆنکووک هەڵسا وە سۆما هاتە پێشی وتی





سۆما: کاکە سومەیا لە کوێیە هاا دەمەوێت بڕۆمە لای تکایە کاکە ئەمجارە من سزای دەدەم باشە من فێری دەکەم نابێت و بۆیی نیە هەڵە بکات پێم بڵێ لە کوێیە سەرەتا دەمەوێت باوەشی لێ بدەم(بە گریانەوە)






شـێـخ جـۆنـکـووک{بـەشـی دوو}Where stories live. Discover now