بـەشــی''1''

676 71 281
                                    








"ئەمە چییە ئەم هەموو سەیارە؟وادیارە پرسەی کەسێکی ناودارە"

"هێواش قسە بکەن گەمژانە،پرسەی چیی و شتی چیی؟ئەچنە داوای کچ بۆ کوڕەگەورەکەی نەهرۆ"

هەر کە ئەمەیان بیست دەمووچاویان لەترس هەڵگەرا تەنانەت بە بیستنی ناوی خێزانەکەش لەترسا دەلەرزن جا بێتە سەر بینینی کوڕەکەی نەهرۆ

جا چ کوڕێک؟ قۆزییەکەی؟ باڵا بارزییەکەی؟
ترسان لەچی؟
دەنگە گڕوو قوڵەکەی؟ لەو سام و هەیبەتەی کە هەیەتی؟
یان لەو دەمانچەیەی کە هەمیشە لەکەمەرییەتی؟

کاتێک بیستیان دەچنە داوای کچ بۆ'چەکدار"دەنگییان نزم کردەوە نەوەک کەسێک گوێی لێبێت
هەرخۆی نیوەی ڕاستی ئەم شارە پیاوی ئەوانە یەکێک گوێی لێبێت
هوهـ باس ناکرێـت!

تا ئێستا هیچ کەسێک نەیتوانیوە قسە لەسەر ناموسی ئەوان بکات هیچ کەسێک نەک قسەیەکی ناشرینی بە کچەکانی ئەوان وتبێت بگرە بۆشیان نییە بەچاوێکی ناشرین سێرییان بکەن،گەرنا کەس ناتوانێت لەژێر دەستییان دەریبهێنێت

خۆیان بێدەنگ کرد
ئەمە باشترین شتە ئێستە بتوانن بیکەن

**

سەیارەکان یەک بەیەک بەدوای یەک دەڕۆشتن جامی سەیارەکان ڕەشبوون نەت دەتوانی بەشی ناوەوەی ببینیت

بەڵام ڕوونە کێیان لەناودایە قارەمان و کوڕ و نەوەکانی وە بوک و کچەکانی

هەمووان شۆفێرییان هەبوو تاکەکەس کە خۆی سەیارەکەی لێدەخوڕی'چەکدار'بوو

چەکدار'ناوێکی زۆر تایبەت بوو لەناو ئەم خێزانە هەمیشە دەیان وت"ئەم ناوە دەدەیین بە زاڵمێک کە شایەنی بێت"

هەرواش دەرچوو دایان بەم'هیچ شتێک بە ناوی ترس لەمدا بونی نییە،بگرە خۆی ترسێکە بۆ زۆرکەس کەسێکە زوو توڕە دەبێت هیچ یەکێک لە پیاوان و پاسەوانەکانی ئەم خێزانە نایانەوێت کەس لەگەڵیدا توشی کێشەبێت چوونکە چارەنوسی ئەو کەسەی کەلەگەڵی توشی کێشە بێت دیارە چۆنە'

**
دوو ڕۆژ پێش ئێستا

چاوە قاوەییە قوڵە هۆشبەرەکانی هەڵبری برژانگە تۆخەکەی لەگەڵیدا کە زیاتر سەرنج ڕاکێشی کردبوو کاتی وانەکانی زانکۆی تەواو بوو و هاتە دەرەوە

• داواکـاری •Where stories live. Discover now