بـەشـی''9"

448 65 497
                                    







دوای ئەوەی لە وێنە گرتنەکان تەواو بوون هەریەکەو بەلایەکدا بڵاو بوویەوە،میرە هەرسێریشی نەکردمەوە وەک و تریش دەمی گەرمە

چاوم کەوتە سەر چەند کچێک کە سەیری دانیاڵییان دەکرد
بەڵام ناهەقییان ناگرم چوونکە دانیاڵیش زۆر قۆزە

چاوەکانی شینێکی تۆخی زۆر مات و سەرنجڕاکێشن لە باوکمەوە بۆی ماوەتەوە،پێستی ئەسمەرە قژەکانیشی ڕەشی تۆخن لەهەمووی سەرنج ڕاکێشتر باڵا بەرزەکەیەتی کە هێندەی تر قۆزی کردووە

جەستەیەکی ماسولکەی و پتەوی هەیە،ئەمەش هۆکاری ئەوەیە کە زۆربەی کچەکان حەزییان لێی بێت

دوای نزیکی دوو کاتژمێرێک میوانەکان بەرە بەرە دەڕۆشتنەوە

پاسەوان و خزمەتکارەکان دەستییان کرد بە کۆکردنەوەی باخەکە و لابردنی شتەکان

خۆر ئاوا بوو بوو
کەمێک برسیم بوو هەروەها ماندووش بووم،ڤییان ئاماژەی بۆ یەکێک لە ڤێلاکان کرد و وتی وەرە ژورەوە

کاتێک ڕۆشتمە ژورەوە گوێم لەدەنگی پیاوەکان بوو لە ژوری میوانەکەوە کە خەریکی قسەکردن بوون،دەنگی هەریەکێکیان لەوی تر گڕتر بوو

ئافرەتەکانیش لە چێشتخانەکەبوون،کاتێک ڕۆشتمە ژورەوە کەمێک سەیری دەوروبەرم کرد زۆر گەورەبوو هەریەکەو خەریکی کردنی شتێک بوو

دایکی چەکدار وتی''دەی کچەکان ئێوەش مێزی نانخواردنەکە بڕازێننەوە''

هەندێکیان قاپەکانییان هەڵگرت و بەرەو مێزی نانخواردنەکە ڕۆشتن

مێزێک لە چێشتخانەکە هەبوو بەڵام ئەوەی کە نانی لەسەر دەخۆیین لە باخەکەدایە چوونکە گەورەیەو بەشی هەمووان دەکات

قاپ و کەوچک و پەرداخمان دانا،پاشان چەندین زەڵاتەی جۆراوجۆرییان دانا و ئەوەی مابوو خواردنەکان بوو

هەریەکەو خواردنێکی هەڵگرت و و لەسەر مێزەکە داینا و دوای ماوەیەک هەمووی تەواو بوو

هیچ کەسێک دانەنیشت،بێگوومان چاوەڕێی پیاوەکانن
لەو کاتەدا پیاوەکانیش دەستییان کرد بە هاتن یەک لە دوای یەک

دووبارە چاوم کەوتە سەر چەکدار،سوێندەخۆم کە سەیری شەڕواڵ و جامانەکەییم دەکرد هەستم دەکرد تیمساحێک لەناو مەعیدەم دا سەما دەکات

دوای ئەوە ئافرەتەکانیش دانیشتن،منیش بەرامبەر چەکدار بووم،دەستکرا بە نانخواردن و لەسەر چەندان بابەت قسەیان کرد و پێکەنیین،

• داواکـاری •Where stories live. Discover now