بەشـی"6"

341 56 219
                                    









پپاش ئەوە باپیرم بە تۆنێکی کەمێک بەرزتر قسەی کرد وایکرد هەمووان بێدەنگبن و گوێی لێبگرن

وتی''لەمەودوا هیچ کام لە ئافرەتەکانی ئەم خێزانە بەتەنها ناچنە دەرەوە تەنانەت گەر پێویستیش بکات ناچنە دەرەوە مەگەر کارێکی گرنگ بێت هەموو کات دەبێت ئەوانی تر ئاگادار بکەنەوە کە بۆ کوێ دەڕۆن،یان لەگەڵ براکانی خۆتان دەڕۆن،یانیش پاسەوانەکان،پیاو و کوڕانیش دەبێت هەمووکات دەمانچەتان پێبێت بۆ بارودۆخی لەناکاو بەتەنها هیچ کارێکی سەرەڕەڕۆیی ناکەن داوام کردووە کەژمارەی پیاوەکانیشمان زیاد بکەن''

بەهزاد''بەڕای منیش ئەمە ڕاستترین کارە کەبیکەیین"

هیچ کامێکیان پرسیارییان نەکرد هەرخۆی ناتوانن هیچ بڵێن هەرشتێک ئەوان بیڵێن ئەوەیە

یەکێک لەمامەکانم کە ناوی'بەهمەند'ە وتی''ئەم چەند ڕۆژە هەمووان لێرە دەمێننەوە تا هەندێک شت یەکلای دەبێتەوە''

کەس بوێری ئەوەی نەبوو کە ڕەخنەییەک بگرێت یانیش پرسیارێک بکات هەمووان بێدەنگ بون و قبوڵییان کرد

کۆشکەکەمان ژووری زۆری تێدایە هەر نەک هی ئێمە کۆشکی هەریەک لەوان بەڵام وایان پێباشترە لێرە بمێننەوە ئەم چەند ڕۆژە،دەبێت بەیانیش بچم بۆ زانکۆ

ئاهـ هیچ حەزناکەم لەگەڵ پیاو و پاسەوانەکانی ئەوان بچم
بزانم یان بە دانیاڵ دەڵێم بمبات یانیش بە یەکێک لە ئامۆزاکانم جگە لە میرە زۆڵ

نەنکم سەیری ئەو چەکەی کرد کە لەسەر قەنەفەکە بوو برۆیەکی بەرز کردەوە

لەوکاتەدا ئارەزوو و دوسێ ئامۆزای ترم ڕوویان بۆ من گێڕا،گەر نەنکم هەرجۆرە چەکێک ببیبێت یەکسەر هەڵی دەگرێت و لەشوێنێک فڕێی دەدات کەس نازانێت کوێیە ئاخر وادەزانێت گەر چەکەکەیان لێوەربگرێت پارێزراو دەبن

بەڵام بەو شێوەیە نییە،گەر بکوژن باشترە لەوەی بکوژرێن چوونکە خێزانی ئێمە لە ناحەق شتی واناکەن

• داواکـاری •Where stories live. Discover now