بـەشـی''2''

326 60 186
                                    





خۆیان کرد بەژورا
هەندێکیان دڵخۆش بوون تەنها یەک دوانێکییان نەبێت کە هەموو کات کێشەمان هەبووە لەگەڵ یەکدا لەوانەشە ئیرەیی ببەن چونکە لەگەڵ کوڕی ئەو خێزانە هاوسەرگیری دەکەم

من نەم دەناسی واتە تا ئێستا نەم بینیبوو
تۆ بڵێی پیر بێت؟نانا شتی وانییە
ئەبێ قۆز بێت،یەکێ نەڵێ بەدەست خۆمە

یەکێک لە ئامۆزاکانم کە ناوی ئارەزوو'ەوتی
ئارەزوو"کچم بۆ خۆت ئامادە نەکردووە؟؟"

هەر جوابیشم نەیانەوە
موبایلەکەم هەڵگرت و کەمێک سێرم کرد بۆ نەگبەتی ڤیدۆیەکم بینی ئەوەنەی تر جەوی گرتم
لەسەری نوسرابوو"سینگڵی و هەموو دونیا،هەتا سینگڵ نەبیت نازانیت چێژی ژییان چییە"

بەخوا موبایلەکەش لە ڕقی من وا ئەکاتتت

یەکێک لە پورەکانم هات و موبایلەکەی لێوەرگرتم
نەنکیشم خۆی کرد بە ژوراو دانیشت هەمووان قسەیان دەکرد لەسەر ئەوەی کە چ جۆرە جوانکارییەکم بۆ بکەن

پیاو و کوڕەکان لە خوارەوە خەریکی ئامادەکارییەکان بوون

نەنکم"ناسکەکەم،ئەم دەموو چاوە سپی و جوانەی هەیە بۆی تێک مەیەن هەر تۆزێ ڕایمەڵی بۆ بکەن"

ئارەزوو"ڕایمەڵ چییە داپیرە گیان؟"

نەنکم"گەمژانە دەتانەوێت مایکیـپـپپئەپی بۆ بکەن و نازانن ڕایمەڵ چییە ها؟ڕایمەڵ ئەو شتەیە کە دەڵێیت قەڵەمە و ڕەشە،دەبێت خۆم فێرتان کەم؟"

هەمووان پێکەنیین تەنانەت منیش 'ڕایمەڵ مەبەستی ڕمێڵ'ە و مایکیپئەپ'یش مەبەستی مەیکئەپ'ە

نەنکم"سوراوێکی پەمەی جوانیشی بۆ بکەن"

یەکێک لە پورەکانم
"دایە گییان ئەڵێی چیی سوراوێکی سحری 24 سەعاتی بەیین لە لێوی و ڕمێڵێکێکیش ها؟"
ئەم قسەییەی بە ڕاست نەبوو بەڵام داپیرم بەڕاست وەری گرت کچەکانیش هەر پێئەکەنیین یەک دوانێکییان نەبێت هەر ئیرەییان دەبرد

دانێکیشییان ناوی بنارە بەحساب چاتی ئەکرد لەوەتەی هاتووە موبایلەکەی بەدەستەوەیە و پەنجەی ئەجوڵێنێ

• داواکـاری •Where stories live. Discover now