بەشــی"3"

291 59 332
                                    







خزمەتکارەکان ئاوییان گێڕاند بەسەرییاندا خەریکی قسەکردن و پێکەنین بوون
پاشان باوکم و باوکی ئەویش داوای خواردنەوەیان کرد بۆیەش بۆ هەموو پیاوەکانییان برد

باشە ئەمانە بۆ داوای کچ هاتوون یان باڕ؟

دانیاڵ و باوکم و مامەکانم و ئامۆزا کوڕەکانیش خەریکی خواردنەوە بوون
ئەوانیش هەموویان بەهەمان شێوە

ئەو قۆزە پاڵی بە قەنەفەکە یابوویەوە بەدەستی ڕاستیشی ویسکییەکەی ئەبرد بۆ لێوی

تا ماوەیەک هەر بەم شێوەبوون و لەسەر بابەتی تر قسەیان ئەکرد
هەتا بڕیاردرا بابەتەکە بکەنەوە

کچەکان چوونکە چێشت خانەکە دایکیشم ئاماژەی پێکردم کە بچم
چووم بەدوایانا و خۆیشی هات

نەڵێن قاوە بەرە باشە

پاڵم بە کەوانتەرەکەنایەوە و سێرم ئەکردن هەموویان ئەت وت یەکەمجارە کچ ببینن

یەکێک لە پورەکانم وتی"یەڵا سینا گیان قاوەیان بۆ بەرە"

دایکم بزەیەکی کرد

سینا"قاوەی چیی؟ئێستا خواردنەوەیان خوارد"

دایکم"کچێی هێواشش،نابێت عەیبە خێرا قاوەیەکی خۆش لێنێ و بیانەرێ"

سینا"خۆ عەشیرەتێکییان هێناوە ئەبێ بە مەنجەڵ قاوە لێبنێیم"
دەستییان کرد بە پێکەنین ئەوەنەی تر جەوییان گرتم

ئارەزوو"خۆ ئەوەنەش زۆر نیین تەنها زاوا گیان و مامەکانی و باوکی و باپیری و ئامۆزاکانییەتی"

سینا"کچم شێتم مەکە،ئەی ژنەکانییان چیی؟واز لەوانیش بێنە ئەوانەی خۆمان؟باوک و برای جەنابوو؟مامەکانی ترمان؟"

دایکم"باشە ئەوەنە گەورەی مەکەن تۆ قاوەی زۆر لێبنێ کوپەکانیش هەرخۆیان دەبێت بچووک بن دوو سینی گەورەش دەهێنم تۆ دانێکییان بەرە بانگی دانیاڵیش دەکەم ئەوەی تر بەرێت"

• داواکـاری •Where stories live. Discover now