بەشـی"8"

337 64 489
                                    







دانیاڵ"میرە هیچ شتێکی لێ کردوویت؟'
ڕووی وەرگێڕایەوە بۆ سەر جادەکە

کاتێک وای وت هەناسەم بۆ چرکەیەک وەستا،نەفرەت ئێستا بۆ پرسیارێکی لەو شێوەیە دەکات،دەبێت بڵێم چیی؟میرە هیچی لێنەکردووم بەڵام داوای شتی لێکردووم،هەروەها چەند جارێکیش بەبێ پرسی خۆم ماچی دەستی کردووم ئەو بێڕەوشتە

سینا"مەبەستت چییە؟"

هەستم کرد خۆیشی کەمێک ناڕەحەت بووە بە پرسیارەکە چوونکە سوکانەکەی زۆر بە توندی دەگوشی و توڕەبوو گەرشتێکی واڕوویدابێت

دانیاڵ"تا ئێستا دەستی بۆ بردووییت؟"
بە توندی وتی

وادیارە ئامۆزاکەی خۆی دەناسێت و دەزانێت چەند خوێڕیی و هیچ و پوچە،دڵنییام هیچ دەربارەی ئەوە نازانێت کە ویستوویەتی لە من نزیک بێتەوە،بەڵام لەوانەیە لە نیگاکانی میرە زۆڵ بۆ من هەستی پێکردبێت

سینا"نەخێر،بۆچی پرسیت؟"

کاتێک وام وت ئارام بوویەوە و دووبارە ڕووی خۆی بۆ من وەرگێڕا

دانیاڵ"هیچی وانییە،گەر هاتوو ویستی هەرشتێک بکات یەکسەر بەخۆم بڵێ"
بەتۆنێکی جدی و ڕەق وتی

بەڵێ باشتریین برا،کاتێک وای وت هەستم بەوە دەکرد چەندە پارێزەرە بۆم ئەم هەستەش وایدەکرد کە دڵخۆش بم
دەمویست هەمووشتێکی بۆ باس بکەم بەڵام پەشیمان بوومەوە

سینا"گەر پێت بڵێم چیی دەگۆڕێت؟"

دانیاڵ"ئەو گەمژەیە بەدەستەکانی خۆم لەناودەبەم"

کاتێک وای وت خۆم نەگرتوو بزەیەک کەوتە سەرلێوم و پێکەنییم چوونکە زۆر پارێزەر ڕەفتاری دەکرد

سینا"بێگوومان برا پاڵەوانەکەم"
وام وت کاتێک دەستم لە عەزەڵاتی دا

سێرێکی منی کردوو برۆیەکی بەرز کردەوە،چوونکە ئەو زۆر بەجدیی قسەی دەکرد و منیش بەگاڵتەجاری ڕەفتارم دەکرد

سینا''بەوبۆنەیەوە،بۆچی پرساری شتێکی وات کرد؟''
بە کەمێک پەرۆشی پرسییم

دانیاڵ''هیچی وانەبوو،تەنها زۆر بە پیسی سەیری تۆی دەکرد''

• داواکـاری •Where stories live. Discover now