چاوەڕێبووم هەتا چەکدار بێت و سەیارەکەی بکاتەوە و منیش بڕۆمە ناوی بەڵام هێشتا نەهاتبوو،سەیارەکانی تریش هەندێکییان دەستییان کرد بەڕۆشتن هەندێکیشییام هێشتا مابوونلەو کاتەدا چەکدار هات سویچەکەی دەرهێناو
سەیارەکەی کردەوەڕۆشتە ناو سەیارەکەی و منیش لەدوای ئەو ڕۆشتم و دەستی کرد بە شۆفێریکردن،نەمدەتوانی سەیری دەست و قۆڵە دەماراوییەکانی نەکەم کە چۆن سوکانەکە دەسوڕێنێت
لەگەڵ هەر هەناسەیەکیشمدا بۆنە نەفرەتییەکەی دەچووە ناو سییەکانمەوە،بۆنێکی پیاوانە و سەرنج ڕاکێش
پاش ماوەیەک سەیری جامی سەیارەکەم دەکرد،هێشتا تەنها نیو کاتژمێر ڕۆشتووە نزیکی کاتژمێر و نیوێک ماوە
دڵنیام هیچ هەست بەبێزاری ناکەم
لەکۆتاییدا کێ لەگەڵ ئەم شاقۆزەدا هەست بە بێزاری دەکات؟شەقامەکە زۆر قەرەباڵغ نەبوو و چۆڵیش نەبوو،چەکداریش وەک هەمووکاتێک خێرابوو لە لێخوڕین
بێگوومان گەر ئەو وا خێرابێت زووتر دەگەین،نازانم بۆچی بەڵام دەمویست درەنگ بگەیین و زیاتر لەگەڵیدا بمێنمەوە
لەو کاتەدا دەنگە گڕەکەی ئەو بێدەنگییەکەی شکاند و وتی''جارێکی تر لەگەڵ میرەدا بۆهیچ شوێنێک ناڕۆییت''
هەوڵم دەدا بزەکەم بشارمەوە و بەتۆنێکی ئاسایی وتم
''باش''ویستم جامی سەیارەکە بکەمەوە بەڵام شەرمەزار بوونەکەی جاری ڕابردووم بیرکەوتەوە بۆیە پەشیمان بوومەوە و نەمکردەوە
دوای ماوەیەک گەیشتیین و لەبەردەم کۆشکەکەی ئێمە وەستا
کەمێک بێزار بووم چوونکە زوو گەیشتین دەمویست قسەبکەیین لەسەر هەر بابەتێک بێت بەڵام نەبوو
وتم''سوپاس''کاتێک ویستم دەرگای سەیارەکە بکەمەوە و دابەزم دەنگە گڕەکەی وەستاندمی
وتی''بەیانی زانکۆت هەیە؟''
دەستم گەڕاندەوە و سەیرم کرد و وتم
''بەڵێ''بەهەمان دەنگ و هەمان تۆن وتی''بەتەنها مەڕۆ لەگەڵ دانیاڵ یانیش لەگەڵ یەکێک لە پاسەوان و پیاوەکان بڕۆ''
قسەکەی زیاتر لەفەرمان دەچوو نەک داواکاری
YOU ARE READING
• داواکـاری •
Actieئەم قەرەباڵغییەی دەیبینیت،هی پرسەی کەسێکی ناودار نییە،هی ڕۆشتنی ئەم خێزانە بەدەسەڵاتە بۆ لای دوژمنەکانیشیان نییە بەڵکو دەچن بۆ داوای کچ بۆ کوڕەگەورەکەی نەهرۆ ئەو کوڕەی کە هەرکەسێک بیناسێت لێی دەترسێت ئەو کوڕەی کە هەرکچێک بینیبێتی ئاشقی بووە بەڵێ ئەم...