forgetfulness?.12

909 185 82
                                    








دەرگاکەی بە هێواشی کردەوە
گوێی لە هەنسکێکـــی نەرم بوو لە پشیلە بچوکەکەیەوە
هەوڵی ئەدا نیگەران دەر نەکەوێت
بۆ ئەوەی لەوە زیاتر جولیا نیگەران نەبێت
ڕۆیشتە ژوورەوە و دەستی خستە سەر سەری جولیا
ماچێکی نەرمی لەسەر قژە بۆنخۆشەکەی جێهێشت

جۆنگکووک : پشیلەی بچووک؟
بۆچی ئەگریـــت

جولیا بە چاوە هەڵئاوساوەکانـــی سەیری جۆنگکووکی کرد
زۆر ترســـاو دیار بوو
جۆنگکووک سەرسام بوو بەم ڕوخسارە ترساوەی جولیا
لەو کچە خزمەتکارە بچووکە ئەچوو
کە کاتێک دەستی بۆ شەربەتی سەر سینییەکەی برد
شەیدای چاوە نەرمەکانی بوو!

جولیا : تـ تۆ کێـــی
د دایکە جولیەت لەکوێیە!

جۆنگکووک ڕوخساری تەواو پەشۆکا
دەستی لە قژی جولیا دورخستەوە
هەنگاوێـــک ڕۆیشتە دواوە
لەوەش خراپتر!
جولیا هەوڵی ئەدا هەستێتــەوە
بەڵام نەیدەتوانــی کۆنترۆڵی جوڵەی قاچەکانی بکات

جۆنگکووک : بەنەفرەت بیت!
نەخێر ناکرێت...

بە توڕەییەوە هاواری کرد
کە جولیا ڕاچلەکی
جۆنگکووک خێرا لەو ژوورە ڕۆیشتە دەرەوە
وە بانگی دکتۆرەکانـــی کرد
کاتێک ویستی لەگەڵیان بڕواتە ژوورەوە
دەرگاکەیان داخست
لەلای پەنجەرەکەوە لە جولیای ئەڕوانــی
کە چەند دکتۆر و پەرستارێک لەسەر سەری بوون
وە پشکنینیان بۆی ئەکرد
بینـــی کە پشیلە بچوکەکەی چەن ترساو دیارە
ئەمە جۆنگکووکی توڕەو توڕەتر ئەکرد...
سەرنجی دا دکتۆرەکە سەرچەفە سپییەکەی لەسەر
قاچی جولیا لابــــرد
وە دەستی لە قاچەکانی ئەدا
بەڵام جولیا تەنها سەری بە نەخێـــر ئەجوڵاند

جۆنگکووک : نەفرەت!
چی ڕودەدات!!!
چی ڕودەدات خودا بەنەفرەتتان بکات..

وەکو شێت هاواری ئەکرد
خاتوو جیۆن و بامبام هەوڵیان ئەدا ئارامـــی بکەنەوە
دایۆون خۆی خستە باوەشی لیساوە
کاتێک دکتۆرەکە هاتنە دەرووە
جۆنگکووک بە چاوە سوور و ترسناکەکانی یەخەی گرت

جۆنگکووک : چی بەسەر جولیا هاتووە!!
خێرا پێـــم بڵێ

دکتۆرەکە ڕەنگی پەڕیبوو لە ترسا
تەنانەت بوێـــری نەبوو وشەیەک دەرببڕێـــت

دکتۆر : بـ بەڕێز جیـــۆن
بەهۆی بەرکەوتنــە قورسەکەوە خاتوو جولیا بەشێکی یادەوەرییەکانـــی لەدەســــت داوە
وە جـ جوڵەی قاچەکانیشی


پشیلە بچووکەکەم - S2✔️Where stories live. Discover now