stealing.16

735 160 136
                                    




١١٠٣ وشـــــــە.


دەستپێکردن.


جولـــیەت دوای ئەوەی جولیای شت
نەیتوانـــی بە تەنها بیهــێنێتە دەرەوە لە گەرماوەکە
ئەو پیر بووە و توانای هەڵگرتنی قورسایی نییە
بۆیە بانگی جۆنگکووکی کرد
جۆنگکووک چاوەکانی تاریک بوون
بە بینیـــنی جولیا بە ڕووتی لەنێو بانیۆکە
جولیا ڕومەتەکانی وەک گێلاسی لێهاتبوون
سەری نزم کردبوویەوە و هەوڵی ئەدا جەستەی دابپۆشێت
جۆنگکووک کاتێک هەستی بە گەرمبوونی جەستەی کرد
چاوی لەسەر جەستەی پشیلە بچووکەکەی لابرد
کە دیارە سەرمایەتی
کەشەکە ساردە و ئەویش جەستەی تەڕە
خاولییەکی لەدەوری جەستەی جولیا پێچایەوە و بردییە ژوورەوە بــــــە باوەش
وە لەسەر جێگاکەیان داینا
ڕۆیشت جلێکی ئاسودەی بۆی هێنا
کە پیجامەیەک و بلوزێکـــی پەمەیی بوو
ئەمە ڕەنگی دڵخوازی جولیایە
وە جلی ژێرەوەی نەهێنابوو
بۆ ئەوەی بە ئاسودەیی بخەوێــــت
بە چاوە فراوانەکانـــیەوە
لە جلەکەی دەستی جۆنگکـــووکی ئەڕوانـــی

جۆنگکووک : شازادە ڕێگەم ئەدەیـــت بتگۆڕم؟

جولیا ڕومەتەکانــــی وەکو گێلاسی لێهاتبوو
خاولییەکەی توند کردەوە لەدەوری جەستـــەی
نەیدەوێرا وەڵامـــێک بڵێت

جۆنگـــکووک : باشە شیرینـــەکەم
ئێستا بانگی جولیەت ئەکەم

جۆنگکووک ڕۆیشت دوای چەند خولەکێک جولیەت هاتە ژوورەوە
وە جلەکانـــی لەبەر جولیا کرد
لەگەڵ لەبەرکردنـــی جلەکانی قسەی لەگەڵ ئەکرد

جولیەت : بۆچـــی شەرم لە هاوسەرەکەت ئەکەیتەوە؟

جولیا : د دایکە... تـ تۆ پێت وتم کـ کە ڕێگە نەدەم کەس جەستـــەم بـ ببینێت..

جولیەت : نەخـــێر کچـــەکەم
ڕاستە کە وام وت
بەڵام ئەم یاسایە هاوسەرەکەت ناگرێتـــەوە
ئەو خاوەنـــی هەر بەشێـــکی جەستەتە
گەر شتەکانت بیر کەوێـــتەوە بە شەرمەوە ئەڵێی
دایکە چۆن جۆنگکووکشی ئاشت بکەمەوە؟

لاسای دەنگی جولیای کردەوە
جولیا خەندەیەکی نازداری کرد بۆ دایکی
بەڵام هێشتا شەرمی لەوە ئەکردەوە جەستەی پیشانـــی کەسێـــک بدات
وە ڕێگەی بدات دەستی لێبدات
ئەخر ئەو ئێستا ئەو جولیایەیە کە ئەشکەنجە ئەدرا و بەند کرابوو لەلایەن دایکە ستەمکارەکەیەوە

جولیا : بەڵام مـــ من هیچ شتێکم لەبیر نـ نییە د دایکە جولیـــەت

جولیا تۆ لەبیرت نییە!
بەڵام ئەو تەنانەت باوکی منداڵێکە لە تۆ.

پشیلە بچووکەکەم - S2Where stories live. Discover now