snow.19

1K 192 57
                                    








دووای ٨ مانـــــــــگ.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

هەشت مانگ تێپەڕی بەسەر ڕوداوەکان
بارودۆخەکان هیچ نەگۆڕاون
جولیا هێشتا ناتوانێــــت بڕوات
وە هیچ یادەوەرییەکی بۆ نەگەڕاوەتەوە
بە زۆری جۆنگکووکیان ڕازی کرد
کە جولیا عارەبانە بەکار بێنێت
ئەویش تەنها ئەو کاتانەی کە جۆنگکووک لەماڵ نییە
کاتێک لە ماڵە
نایەوێت جولیا بەهیچ شێوەیەک لەسەر کورسی جوڵاو ببینێت

وە ئەو زۆر هەوڵیدا
بۆ ئەوەی دوبارە متمانەی جولیا بەدەست بهێنێتەوە
هەرچەند هێشتا وەک و منداڵە نەزانەکەیە
لە زۆربەی وشەکان تێناگات
پرسیار کە جۆنگکووک یان جولیەت ئەکات
بەڵام لەڕووی دەروونی و گۆشەگیرییەوە
کەمێـــک باشتر بووە
ئەو متمانەیەکی زۆری بە جۆنگکووک هەیە
وە زۆری خۆشدەوێت
بەهۆی گرنگیپێدانەکەی جۆنگکووکەوە
جۆنگکووک خۆی بە تاوانبار ئەزانێت بۆ ئەوەی بەسەر جولیادا هات
هەر بۆیە وەک و پێشتر هەندێک جار سارد و هەنێک جار ئاسای و هەنێک جار گەرم و گوڕ نییە
کە لەگەڵ جولیایە تەنها یەک میزاجی هەیە
هەمیشە خۆشەویست و گرنگیپێدەرە
هەر ئەمەش وای کرد کە وەک و پێشتر ماوەیەکی زۆری نەوێت بۆ ئەوەی جولیا متمانە بە جۆنگکووک بکات


جولیا هەستی بە بێزارییەکی زۆر ئەکرد
لە هۆڵەکە لەگەڵ خێزانەکەی دانیشتبوو
لە کۆتاییدا لیسا ڕازیبوو کە هاوسەرگیری بکات
بەڵام بە زۆرداری جۆنگکووک
ئەو خەریکە گەورە ئەبێت
وتی کە شورەییە و خوشکەکەی بە قەیرە ناو ئەبەن
بۆیە ناچارە هاوسەرگیری بکات!
لیسا تەنها بڕیارەکانی براکەی بەلاوە گرنگە
هەرچەند پێشوتر لاری نەبووە لەوەی کاتی پێبدات بۆ ئەوەی کەسێــــکی بەدڵ بێت
بەڵام ئیتر زۆر درەنگە
وە جۆنگکووک کاتێکی زۆری پێدا
ئەو وا خەریکە ئەبێت بە ٢٦ ساڵ

خاتوو جیۆن : لیسا کچـــەکەم بڕۆ و خۆت ئامادە بکە
ئەمشەو داخوازیت دێت.

هەرچەند جۆنگکووک ئاگەداری کردبوونەوە
وە وتی کە ئەو هاوڕێی جۆنگکووکە
متمانەی پێیەتی و هەرچەند جۆنگکووک بە گێژ ناوی ئەبات بەڵام تەنها پیاوێکی میهرەبان و ڕووخۆشە
لیسا سەری بە بەڵێ جوڵاند بە ئاساییەوە
بەرەو ژوورەکەی ڕۆیشت
خاتوو جیۆن لەگەڵ جولیەت خەریکی هەڵبژاردنی جلی بوکێنــــی بوون
وە بامبامیش لەسەر لاپتۆپەکەی کاری ئەکرد
جولیا تایەی کورسیەکەی سوڕاند و ڕۆیشتە لای بامبام

جولیا : بـ بامبام تکایە بمبە د دەرەوە...

بامبام سەیرێکی جولیای کرد
دواتر لە پەنجەرە گەورەکەوە سەیرێکی دەرەوەی کرد
کەشەکە باراناوییە
وە زۆر ساردیشە
بۆیە ناڕەزایی دەربڕی

بامبام : جولیا گیانەکەم ئەتەوێت جۆنگکووک لە پیاوەتیم بخات؟
کەشەکە زۆر ساردە بە ڕادەیەک لەوانەیە بەفر ببارێت.

پشیلە بچووکەکەم - S2✔️Where stories live. Discover now